دژ بە تایەر هەورامى و تەندروستى هەڵەبجەخۆپیشاندان دەكەین

Friday, 15/01/2010, 12:00


لەماوەى 18 ساڵى دەسەڵاتى كوردى بوارى تەندروستى لە هەڵەبجەو دەورووبەرى كێشەو گرفتى زۆرى هەیە زۆربەى ئەو كێشانە هیچ جۆرە چارەسەرێكى بۆ نەكراوە ئەم وەزیر داویتیە دەستى ئەو وەزیر بۆیە چیتر خەڵكى هەلەبجە تەحەمولى ئەو هەموو ناحەقى و ناعەدالەتیەناكات ماوەى 3 هەفتەیە هیچ دكتۆرێكى منادڵان لە هەڵەبجەدا نییە, بۆیە ئیمە وەك گروپى 88 ئەم ئاگادریە بڵاو دەكەینەوە كە ئەگەر تا دوو شەممە 18-1 دكتۆرى منداڵان نەنێردرێت بۆ هەڵەبجە ئەوا ڕۆژى 4 شەممە 20-1-2010 خۆپیشاندانێك ساز دەكەین دژ بە تایەر هەورامى و بەڕێوبەرایەتى گشتى تەندروستى شارەزوور بۆ لێرەوە ئاگادارى گشت خەڵكى هەڵەبجە دەكەینەوە كە بەخۆتان و منداڵەكانتانەوە لەبەردەم فولكەى عومەرى خاوەرەوە ئامادەبن بۆ ئەوەى چیتر ناحەقى بە منداڵەكانتان نەكرێت,لێرەشەوە ئەوە ڕادەگەیەنین كە وەزیرى تەندروستى و بەڕێوبەرى گشتى تەندروستى شارەزوور و قائیمقامى هەڵەبجە بەوەكالەت لەو مەسەلە ئاگادار كراوەتەوە تا ڕۆژى 2شەممە مۆڵەتیان پێراوە ئەگەر نا هەر شتێك ڕووبدات ئەوا خۆیان بەرپرسیارن .....

گروپى 88 لە هەڵەجەى شەهید
14-1-2010
شوێنى دەست پێكردن/ فولكەى عومەرى خاوەر
بەروار / 4شەممە 20-1-2010


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە