مەمەیەكى شیر مێشكى منداڵانى كوردستان پووچ دەكات ڕۆژانەش 40 منداڵى كەم ئەندام تۆمار دەكرێت
Saturday, 07/07/2012, 12:00
بڵاوبونەوەى هەواڵى مەمەیەكى شیر مێشكى منداڵانى كوردستان پووچ دەكات هەموو لایەكى تووشى شۆك و سەر سوڕمانى كرد تەنها وەزارەتى تەندروستى نەبێت هەرزوو لەڕێگەى ووتەبێژەكەیەوە ئەم هەواڵەى ڕەتكردەوە ڕایانگەیاند بەدواچوونمان بۆ كردووەو وانیە ، بێ ئەوەى پێمان بڵێن چۆن و لەسەر چ ئەساسێك توێژینەوەو بەدواداچوونیان بۆ كردووە (ئێمەش خۆشحاڵ دەبین وانەبێت) بەڵام ئامار‌و لێدوان و هەواڵەكانى خۆیان كارەساتى سەیرتر باس دەكا كەزۆر لەو مەمەیە ترسناكترە ؟ ئەوەتا ڕۆژانە لەهەولێر 40 منداڵى كەمئەندام تۆمار دەكرێت و لەچەندین قوتابخانەى كوردستانیش بەكارهێنانى دەرمان و ماددەى بێ هۆشكەرو دیاردەى نامۆى خوێن مژینى یەكتر سەرى هەڵداوەو ڕێژەى مردنى منداڵانى تازە لەدایك بوو و تەمەن یەك ساڵ تاپێنج ساڵ لەهەرێمى كوردستان ساڵ بەساڵ بەرەو زیادبوونە كەچى لەماوەى كەمتر لەبیست وچوار كاتژمێر دەڵێ لیژنەمان پێكهێناو دەركەوت ئەمە ڕاست نیە كەچى هەر خۆیان لەولاوە دەڵێن هەڵمەتى لەناوبردنى مەمەو قەدەغەكردنى شیرى دیالاك و چەندین ڕێوشوێنى ترمان گرتۆتەبەر ئەمە دووبارە شایەدى ئەو ڕاستیەیە كەئەم وەزارەتەو بەڕێوبەرایەتیەكانى هیچ پیلانێكى پێش وەختەو هیچ بەدواداچوون و ئامار‌و هەڵسەنگاندنێكیان نیە بۆ هیچ نەخۆشى و تەمەن و گرفتێكى تەندروستی لەكوردستان .
تائێستا نازانن دۆخى تەندروستى منداڵان لەهەرێمى كوردستان لە چ ئاست و پلەیەكدایە ؟ لەكاتێكدا پێویستە مانگانە و وەرزیانە پیلان و بەدوا داچوونیان هەبێت بۆ باشتركردنى دۆخى تەندروستى دەیان هەزار منداڵ كەلەگەڕەكە هەژارنشینەكان و دێهاتەكان ژیان بەسەر دەبەن و لەخراپترین دۆخى ژینگە و تەندروستیدان كەهۆكارێكە بۆ مردن و بڵاوبوونەوەى دەیان نەخۆشى كەهیچ پیلانێكیان بۆى نیە كەدەتوانرێت زۆر بەئاسانى ڕێگرى لێ بكرێ .
كارەساتەكە لێرەیە
لەبەدوا داچوونى ڕابردوو بەبەڵگەوە ئەوەمان خستەڕوو كەبودجەى كەرتى تەندروستى چەندە كەمە چەندە وێرانە ئەم دەسەڵاتە مافیایە دڕندەیە تەنها (نزیكەى سەدا پێنجى بودجەى) بۆ تەندروستى هاوڵاتیانى هەرێمى كوردستان تەرخانكردووە كەلەهیچ وڵاتێكدا شتى وانیە بەئەفغانستان و ئوردن و ئێران و كوێت و توركیاشەوە (كەوەزیرى پێشووى تەندروستى بەردەوام خەڵكى كوردستانى بەوە چەواشە دەكرد لەپێش ووڵاتانى دراوسێین) كارەساتەكانى كەمى بودجەى كەرتى تەندروستى تەنها لەیەك ڕووەوە دەخەینەڕوو ئەوەى تر با بەرپرسان و ڕاوێژكاران و پسپۆرە حزبیەكانى ئەم وەزارەتە بیخەنەڕوو .
بەپێیى ئەو توێژینەوەى كراوە ڕێژەى مردنى منداڵانى تەمەن كەمتر لە (5) ساڵ لەهەرێمى كوردستان نزیكەى سێ هێندەو نیوى ڕێژەى مردنى منداڵانى هەمان گروپى تەمەنە لەهەندێك ووڵاتدا واتا ئەو كاتەى ئەو وڵاتانە دەو یانزە و دوانزە ئەوەندەى بودجەى ئێمە بۆ تەندروستى هاوڵاتیانى خۆیان خەرج دەكەن ڕێژەى نەخۆشى و مردنى منداڵان كەمترە لێرە ڕێك بەپێچەوانەیە ئەوكاتەى بودجەى پڕۆژە پێشنیاركراوەكانى وەزارەتى تەندروستى ناگاتە یەك لەسەر دەى بودجەى دەزگاى زانیارى و پاراستن ڕێژەى نەخۆشى و مردنى منداڵان زیاترە .
بۆ نمونە // ڕێژەى مردنى منداڵان لەساڵى 2010 ژمارەیەكى گەورەیە وەزارەتى تەندروستى نەك نەیتوانیوە هیچ بكات بۆ كەمكردنەوەى تەنانەت نەیتوانیوە ئەو ژمارەیە لەشوێنى خۆشى ڕاگرێت ئەو ژمارەیە لە 2011 زۆر زیادى كردووە ،جگەلەو منداڵانەى بەمردویى لەدایكبوون ئەو ڕێژەیەش ڕِوو لەزیادبوونە لەهەمووشى سەیرتر وەزارەتى تەندروستى بۆ كەمكردنەوەى ڕێژەى مردنى منداڵان و ڕێگریكردن لەبڵاوبوونەوەى هەندێك نەخۆشى پشتى بەكوتانى منداڵان بەستاوە بەڵام دەبینین لەهەموو هەڵمەتى كوتانەكان زیاتر لەسەدا 25 ى منداڵانى كوردستان ئەو كوتانەیان بۆ ناكرێت ؟ تا ئێستا وەزارەتى تەندروستى چەند لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونى كردووە ؟ كێن ئەو ڕێژە زۆرەى منداڵان كەكوتانیان بۆ ناكرێت شوێنە دوورە دەست و سنوورەكانن یان لادێ و خەڵكە هەژارنشینەكەن ؟ ئەگەر وابێت ئەى ئەو خەڵكە خزمەتگوزاریە تەندروستیەكانى تریان چۆن پێ دەگات ؟
ڕێكخراوى تەندروستى جیهانى - WHO- دەڵێت دەتوانرێ زۆربەى منداڵان لەمردن ڕزگار بكرێن بەدابین كردنى چاودێریەكى تەواو كەلە باشتركردنى تەندروستى دایكانى دووگیانەوە دەست پێ دەگات تادەگاتە چاودێریكردنى كۆرپەلە تا تەمەنى 5 ساڵى ، ئەم وەزارەتەى ئێمە چى كردوە بۆ ئەو مەبەستە ؟ كوا پلانەكانى ؟ بێگومان هیچى نەكردووە ؟ تەنها هەڵمەتى كوتان و بەس ئەویش بەهەوڵ و هیمەتى ڕێكخراوەكان بووە ئەویش وەك پێویست نیە چونكە ئامارەكانى خۆیان مایەیى دڵخۆشى نیە .
لێرەوە جێى خۆیەتى لەلیژنە خەوتووە تەندروستیەكەى پەرلەمان بپرسین ئەى ئێوە چیتان كردووە ؟ ئەى ئەو ئەندامانەى ئۆپۆزسیۆن كەلەو لیژنەیەدان ئیشیان چیەو چیان كردووە بۆ ئەو مەبەستە ؟ بێگومان هیچ !!.
_ فەرموون لەخوارەوە بەڵگەو ڕێپۆرتاژ و زانیاریەكانى خۆیان بخوێنەوه
1 _ وەزارەتى تەندروستى لەڕێگەى ووتەبێژەكەیەوە ڕایگەیاند بابەتى ئەم مەمەیە وانیە لەولاشەوە بڕیارى قەدەغەكردنیدا لەبەر ئەوەى پێشتر هیچ دیراسەو بەدوا داچوونێكیان نەبووە بۆ ئەو بابەتە بازاڕەكانى هەرێمى كوردستانیش پڕبووە لەو جۆرە مەمانە كەدەبنە هۆى نەخۆشى لەداهاتوو وەك سكچوونى درێژخایەن یان پوكانەوەى مێشكى منداڵەكە لەداهاتوو كەلەتەمەنى 15 ساڵى زیاتر بەدیار دەكەوێت هەروەها ئەو پێوەرە زانستیانەى لەسەر مەمەكان هەن لەپێوەرى 2 ملیمەوە دەستا پێ ئەكا لەكاتێكدا ئەبێت لەپێوەرى 1 ملیمەوە بێت بوتڵى مەمەى شیرى منداڵ ئەبێت شوشە بێت نەوەك پلاستیك . ((سەیرى ئەم وێنەیە بكەن)) .
_ مەمەیەكی شیر "مێشكی منداڵانی كوردستان پووچ دەكات" .
لەئێران و سووریا بەرهەمدێن
رووداو- سلێمانی، هەولێر
لە بازاڕەكانی كوردستاندا جۆرە مەمەیەك دەفرۆشرێت كە بەگوتەی پسپۆڕان، هەر منداڵێك بەو مەمەیە شیری بدرێتێ مێشكی دەپووكێتەوە. ئەو مەمانە لە سووریا و ئێران و چین بەرهەمهێنراون و نووسراو و رێنماییەكانی سەر شووشەكانیان "بەدەرن لە ستانداردی پزیشكی". ئەو مەمانە لە سلێمانی و هەولێر و شارەكانی دیكەی هەرێمی كوردستان دەفرۆشرێن.
دكتۆر كۆچەر عومەر عەلی، پسپۆڕی نەخۆشییەكانی منداڵان لە نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی، دەڵێ ساڵێك زۆرترە هەستی بەو مەترسییە كردووەو فەرمانگەی تەندروستیشی لێ ئاگاداركردووەتەوە. نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانیش لە 19/1/2012 لایەنە تەندروستییەكانی لە مەترسی ئەو مەمەیە ئاگادار كردووەتەوە، كەچی دوای چوار مانگ لەو ئاگاداركردنەوەیەی، ئێستا لێژنەی لێكۆڵینەوە پێكهێنراوە. ئەو پزیشكە پێیوایە ئێستا مەترسییەكی گەورە لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستاندا هەیە و "هەڕەشەیە بۆ ئایندەی منداڵانمان". بەگوتەی دكتۆر كۆچەر "ئەو منداڵەی لەو مەمانەدا شیری پێدەدرێ وەك ئەوەیە رۆژانە دوو ئەوەندەی پێویستی خۆی شیری دەرخوارد بدرێ. ئەوەش رێژەی سۆدیۆم و كالیسیۆم لە لەشی منداڵەكەدا زیاد دەكات و وردە وردە خانەكانی مێشكی لاوازدەكات و لە دواڕۆژدا كەسێكی مێشك پووچ دەردەچێت". نێوبراو پێیوایە "ئەم پیلانە وەها دانراوە بۆ كۆمەڵگەی ئێمە كە لە پانزدە ساڵی داهاتوودا كۆمەڵگەیەكی بێ بیركردنەوە بەرهەمدێنێ".
بەپێی زانیارییەكانی (رووداو) لە نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی پێنج منداڵ بەهۆی كاریگەری بەرزبوونەوەی رێژەی سۆدیۆم و كالیسیۆم لە لەشیاندا گیانیان لەدەستداوە، كە ئەوەش نیشانەی پێدانی شیری خەستە. دكتۆر خالید حەمەساڵح، پسپۆڕی نەخۆشییەكانی منداڵان لەو نەخۆشخانەیە، باسی یەكێك لەو منداڵە كۆچكردووانە دەكات كە بەهۆی بەرزبوونەوەی رێژەی سۆدیۆم گیانی لەدەستداوە: "رێژەی خوێ لە لەشیدا زۆر زیادی كردبوو و بووە هۆی وەستانی گورچیلەكانی. كاتێك پێوانەی رێژەی خوێی بۆكرا، دەركەوت كە سۆدیۆمەكەی لەسەرووی 180 بوو، بۆیە نەتوانرا هیچی بۆ بكرێ و مرد."
دكتــــــۆر مــیران محەممەد، بەڕێوەبەری گشتـــی فەرمانگەی تەندروستــی سلێمانی بە(رووداو)ی راگەیاند كە لیژنەیەك دروستدەكەن بۆ قەدەخەكردنی ئەو مەمانە لە بازاڕدا.
2 _ نەوەك هەر مەمەكان وەزارەتى تەندروستى بڕیارى قەدەغەكردنى ئەم جۆرە شیرەشیدا .
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى: دیالاك مه‌ده‌نه منداڵه‌كانتان .
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ، به نووسراوی ژماره 1131 بڵاویكردهتهوه، 22/5/2012 نموونه له شیری دیالاك 1 و 2 به كێشی 400 گرام وه‌رگیراوه‌و پاش پشكنین ده‌ركه‌وتووه كه بۆ خواردن ناگونجێت، بۆیه با دایكان ئه‌و جۆره شیره نه‌ده‌نه منداڵه‌كانیان.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاروباری پاراستنی ته‌ندروستی هه‌ولێر 12/6/2012 به ژماره (8490) وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئاگاداركردووه‌ته‌وه كه ئه‌و جۆره شیره بۆ خواردن ناگونجێت، ئه‌و شیره‌ش دروستكراوی وڵاتی ڤێتنامهو مانگی 3ى 2012 ده‌رچووه‌و مانگی 2ى 2014 مێژووی بهسهرچوونهكهیهتی.
3 _ ووتەبێژەكەى وەزارەت ڕایگەیاند ئەم بابەتە ئەسڵ و ئەساسى نیە لەولاشەوە هەڵمەتى كۆكردنەوەى لەبازاڕ دەست پێكردوە پێیان عەیبە بڵێن مەمنونین ئاگادارتان كردینەوە ئێمە عەقڵمان بەم بابەتە نەشكاوە .
_ كۆكردنه‌وه‌ی مه‌مه‌ی شیر له سلێمانی ده‌ستی پێكرد .
خه‌ندان - شه‌هاب ئه‌حمه‌د
له بازاڕه‌كانی سلێمانی لیژنه‌كانی فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی 300 مه‌مه‌ی شیری منداڵیان كۆكردۆته‌وه كه له‌گه‌ڵ ئاستی ستانداردی جیهانیدا ناگونجێن.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئاستی وه‌زاره‌ت پێكهێناوه بۆ لێكۆڵینه‌وه له بوونی جۆرێك مه‌مه‌ی شیری منداڵ كه مه‌ترسی هه‌یه بۆ سه‌ر ته‌ندروستی منداڵ.
هه‌ر ئه‌مڕۆش له فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی سلێمانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی بۆ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیوانی وه‌زاره‌ت و هه‌ردوو به‌ڕێوه‌به‌ری چاودێری ته‌ندروستی هه‌ولێر و سلێمانی رێكخرا، بۆ هه‌ڵوه‌سته‌كردن له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته.
د.میران محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی سلێمانی رایگه‌یاند: تائێستا هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی زانستی نییه بیسه‌لمێنێت كه ئه‌و جۆره مهمانه بووبێته‌هۆی گیان له‌ده‌ستدانی منداڵ.
ناوبراو ئاشكراشیكرد كه ئه‌مڕۆ له‌بازاڕه‌كانی سلێمانی لیژنه‌كانی فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی سلێمانی 300 مه‌مه‌ی شیری منداڵیان كۆكردۆته‌وه كه له‌گه‌ڵ ئاستی ستانداردی جیهانیدا ناگونجێت.
4 _ لەبەرئەوەى ئەم بەناو حكومەتە هیچ پیلان و بەرنامەو بەدواچوونێكی نیە ، فەرموون سەیركەن چ دیاردەیەكى ترسناك لەقوتابخانەكاندا سەرى هەڵداوە .
_ له قوتابخانه‌كانی هەرێمدا به‌كارهێنانی ده‌رمانی بێ هۆشكه‌ر سهرهەڵدەدات .
سبەی .
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، دیارده‌ی به‌كارهێنانی ده‌رمانی بێ هۆشكه‌ر له قوتابخانه‌كاندا له‌لایه‌ن گه‌نجانی كوڕ‌و كچه‌وه سه‌ریهه‌ڵداوه، ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، رێژه‌ی بهكارهێنانەکەی روی لە هەڵکشان کردوە.
دکتۆر خاڵس قادر، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان به (سبه‌ی) راگه‌یاند: به‌كارهێنانی حه‌ب و ده‌رمانی بێ هۆشكه‌ر له قوتابخانه ئاماده‌ییه‌كاندا بونی هه‌یه و به‌كارده‌هێندرێت، هه‌رچه‌نده نازانین رێژه‌یان چه‌نده، بەڵام رێژه‌كه روی لهههڵكشانكردوه.
ئاشکراشیکرد: به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی له‌لایه‌ن پزیشکە دەرونییەکانەوە پێمان گه‌یشتوه، ئه‌وانه‌ی ده‌رمانی بێ هۆشكهربهكار ده‌هێنن و لە دواترتدا سه‌ردانی پزیشکی ده‌رونی ده‌كه‌ن، گه‌نجی كوڕ و كچیان تێدایه.
بەپێی زانیارییە پزیشکییەکان، به‌كارهێنانی حه‌بی بێ هۆشكه‌ر كاریگه‌ری له‌سه‌ر ته‌ندروستی به‌كارهێنه‌ره‌كه‌ی دروست دەکات، له‌هه‌موشی گرنگتر ئه‌وه‌یه كه‌سی به‌كاربه‌ر ناتوانێت وازی لێ بهێنێت، هەروەک نیشانه‌ی جه‌سته‌یی و ده‌رونیش له‌كه‌سه‌كه به‌دیار ده‌كه‌وێت، ئه‌گه‌ر ده‌رمانه‌كه‌ی لێ ببڕێت.
نیشانه دهرونیهكانیش بریتیه له‌وه‌ی كه‌سەکە زو توڕه ده‌بێت، هەروەها لە كاریگه‌ریه جهستهییهكانیشی، بورانه‌وه و لێدانی خێرای دڵ و بێ تاقه‌تی و خه‌واڵو بون و سكچون و رشانه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌بێت.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، به‌شێك له‌و حه‌بانه‌ی كه ده‌بنه هۆی بێ هۆشبون لهدهرمانخانه یاساییه‌كان هه‌ن، كه بۆ چاره‌سه‌ری هه‌ندێ نه‌خۆشی به‌كار دێت، وتی: ده‌بێت پزیشکی پسپۆڕ بۆ نه‌خۆشه‌كه‌ی بنوسێت له‌گه‌ڵ كاته‌كه‌ی، بەڵام به‌شێكی دیکەشی به‌قاچاغ دێنه هه‌رێمی كوردستانه‌وه.
_ قوتابیانى قوتابخانەیەک تووشى خۆین مژین و ئاڵوودەبوون دەبن .
یەعقوب ڕەسوڵ _ تایبەت بە سایتى هەواڵنێریى قەڵادزێ .
لەناو قوتابخانەیەکى بنەرەتى ناو شارى قەڵادزێ قوتابیان خوینى خۆیان و هاوڕێکانیان دەمژن،تاوەکو ئامادەکردنى ئەو هەوالە ٦قوتابى لیپرسینەوەیان لەگەڵدا کراوە ،پەروەردەى پشدەریش ووتوویەتى با ئەو قوتابیانە دەر بکرین ،کە حاڵەتەش مەترسى بلاو بوونەوە زیاتر هەیە لەقوتابخانەکەدا .سەرچاوەیەکى پەیوەندى دار لە قوتابخانەى بنەرەتى () ى ناو شارى قەڵادزێ بە سایتى هەواڵنێریى قەڵادزێ راگەیاند: لەماوەى چەند رۆژى رابردوودا لەناو پۆڵدا قوتابیەک لەڕێگەى ئاسنى قەڵەم دادەرەوە دەستى خۆى بریندار کردووە و خوینى دەستى خۆى مژیوە و مامۆستاى وانەکە پیى زانیوە دواى بەدواچوونى مامۆستایانى ئەو قوتابخانەیە دەر کەوتووە کە ٦قوتابى لەهەردوو ڕەگەز فێر خوین مژینى یەکتر بوون رۆژانەى ئەنجامیان داوە .ئەو سەرچاوەیە ووتیشى لەلایەن مامۆستایانى قوتابخانەکەوە توانراوە کۆنترۆڵى ئەو بارودۆخە بکریت کەمەترسى بلاو بوونەوەى زیاتر هەیە بەتایبەتى دواى تەواو بوونى پرۆسەى خویندن کە لەئیستا بەریوەبەر و مامۆستایانى ئەو قوتابخانەیە ریگاى توندیان گرتووتەوە بەر بۆ کۆنترۆڵ کردنى و کەس و کارى قوتابیەکانیەکانیان بانگردووە.ئەو سەرچاوەیە ووتیشى قسەمان کردووە لەگەڵ پەروەردەى پشدەر بەلام وەلامیان ئەوە بووە ئەوانەى کە فیر بوون با دەر بکرین لەقوتابخانە هیچ بەدواچوون و لیکۆلینەوەیان نەکردووە چونکە رەنگە لەقوتابخانەى تریشى ئەو حالە هەبیت .بەهیواى ئەوەى لایەنە پەیوەندى دارەکان بەدواچوون بکەن و بۆ پاراستنى ناو بانگى قوتابخانەکە سایتى هەواڵنێریى قەڵادزێ ناو بلاو نەکردەوە زانیارى تەواومان لایە بۆ هاوکارى کردنى لایەنە پەیوەندى دارەکان ئەگەر بەدواداچوونى بۆ بکەن بۆ چارەسەر کردن چونکە ئەو کەسانەى تووشى حاڵەتى خوێن مژینى خۆیان و کەسانى تر بوون منداڵن قوتابى پۆلەکانى ٤ و ٥ بنەرەتین .
5 _ تەنها لەهەولێر ڕۆژانە 40 منداڵ ،، ئەى شار‌و شارۆچكەكانى تر ! .
سەدا 4.9 % ى بودجەیان بۆ تەندروستى ئەو میللەتە تەرخانكردوە ، سەدا 23 % ى بودجەش بۆ سلكى سەربازى ئێوە بڵێن دوایى چەند ساڵى تر ئەم كۆمەڵگایە لەسایەیى ئەمانەوە چى بەسەر دێ .
_ رۆژانە 40 منداڵی كەمئەندام لە هەولێر تۆمار دەكرێن .
رووداو
زۆر لە منداڵە كەم ئەندامەكان لە نەخۆشخانە لەدایك دەبن .
بارزان محەممەد
رووداو - هەولێر
پیاوێك لەبەر دەرگای بنكەی تەندروستی هێلینا دەستی كوڕە 5 ساڵییەكەی گرتبوو، ئەو منداڵە دەمو چاوێكی سپیكەڵە و قژێكی قاوەیی كاڵی هەبوو، بلوزێكی سوور و كاوبۆیەكی شینی لەبەردابوو، وەك محەممەدی باوكی دەڵێ مانگێك دوای لەدایكبوونی تووشی ئەو نەخۆشییە بووە.
جوانی منداڵەكە سەرنجی هەموو ئەو كەسانەی رادەكێشا كە دەهاتنە ئەو بنكە تەندروستییە، چەندین منداڵی دیكە، كە هەندێكیان دایك و هەندێكیشیان دەستی باوكیان گرتبوو بۆ چارەسەری دەهاتنە ئەو شوێنە و چارەسەریان وەردەگرت، بەشێك لە باوكان منداڵە كورتە باڵاكانیشیان دەهێنایە ئەو سەنتەرە تاوەكو دەرزی هۆرمۆنیان پێبدرێ و بەژنیان درێژبێ.
زۆربەی ئەو منداڵە كەمئەندامانەی لە بنكەی تەندروستی هێلینا چاودێری دەكرێن لە نەخۆشخانە لەدایكبوون، كە بەشێك بەهۆی كەموكورتی دایكیان و هەندێكیشیان بەهۆی خراپ مامەڵەكردنی ئەو سستەرانەیە كە لە نەخۆشخانەی لەدایكبوون كاردەكەن. لەو بنكەیە منداڵان لەكاتی لەدایكبوونیان تاوەكو تەمەنی 13 ساڵی وەردەگیرێن.
قاسم سەعید، سەرپەرشتیاری دەزگای پزیشكی لەبنكەی هێلینا بە (رووداو)ی گوت "رۆژانە 120 نەخۆش سەردانی ئەو بنكەیە دەكات و هەمووشیان چارەسەری وەردەگرن، كە لەو ژمارەیە 40 نەخۆشی نوێ تۆماردەكرێن".
هیوا محەممەد، دوای لەدایكبوونی ئازاری پشتی بۆ دروستبووەو تاوەكو چوار ساڵی نەیتوانیوە بڕوات، بەڵام دوای پێنج ساڵ كە بەردەوام سەردانی ئەو بنكەیان كردووە، ئێستاكە دەتوانێ بە رێگادا بڕوات، بەڵام تائێستا نازانێ قسە بكات.
محەممەد ئیبراهیم، 34 ساڵ، باوكی هیوا، هەفتانە دووجار هیوا بۆ چارەسەری دەهێنێتە ئەو بنكەیە، ئەو لە قسەی دكتۆرەكانی ئەو بنكەیە بێهیوابووە، كە پێیانگوتووە لەوانەیە تاوەكو تەمەنی 12 ساڵی نەتوانێ قسە بكات "بڕوام بە قەدەری خوا هەیەو لێی دەپاڕێمەوە شیفای كوڕەكەم بدات".
محەممەد، هۆكاری تووشبوونی منداڵەكەی دەگێڕێتەوە بۆ كارمەندانی نەخۆشخانەی لەدایكبوون و دەڵێ "خێزانەكەم گوتی لەكاتی لەدایكبوونی هیوا، سستەرەكان زۆر ئەزیەتیان داوە بۆیە تووشی ئەو نەخۆشییە بووە".
دكتۆرە خاوەر ئەحمەد، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی لەدایكبوون و منداڵان گوتی "راستە زۆر لەو منداڵانەی تووشی نەخۆشی دەبن لە نەخۆشخانە لەدایك دەبن، بەتایبەت ئیفلیجبوونی مێشك (شلل دماغ)، بەڵام كێشەكە تەنیا ئێمە نین".
دكتۆرە خاوەر، بەشێكی كێشەكانی گێڕایەوە بۆ دایكان و دەڵێ زۆر دایك هەن، پێمانگوتوون كە منداڵەكەت بە سروشتی لە دایك نابێ و پێویستی بە نەشتەرگەرییە، بەڵام دایكان بەگوێی دكتۆرەكانمان ناكەن و خۆیان لە ماڵەوە دەخەنە ژێر دەستی مامانەكان، كاتێك زانیان كێشەیان بۆ دروستدەبێ، ئینجا دەیهێننە نەخۆشخانە، ئەوكاتیش كار لەكار ترازاوە.
بەڵام دكتۆرە خاوەر گوتیشی "هەندێك لە سستەرەكان بێڕەحمن و منداڵەكان ئەزیەت دەدەن، بەڵام ئێمە ئەو سستەرانەمان سزاداوەو، لە مانگی رابردووش دوو سستەرمان لەسەر ئەم هەڵسوكەوتە سزاداوە".
نەخۆشخانەی لەدایكبوونی هەولێر، بۆ هەر شیفتێك 8 دكتۆر و 3 سستەری ئیشكگری لێیە و نەخۆشێكی زۆریان بۆ دەچێ. دكتۆرە خاوەر دەڵێ "كێشەی زۆرمان هەیە لەو نەخۆشخانەیەو زەختێكی زۆرمان لەسەرە، كە نەخۆشەكانی هەموو هەولێر و دەوروبەری بۆ ئێمە دێ، بۆیە زۆرجار ئەو كێشانەمان بۆ دروستدەبێ و منداڵەكان كەمئەندام دەردەچن".
بنكەی هێلینا، لەساڵی 1993 لەلایەن د.هێلینا سڤێنسۆن، كە دكتۆرێكی سوێدییە لە هەولێر دامەزراوەو لەلایەن رێكخراوی منداڵپارێزی سوێدی هاوكاری كراوە، بەڵام ئێستا لەلایەن فەرمانگەی تەندروستی هەولێر سەرپەرشتی دەكرێت.
قاسم سەعید، سەرپەرشتیاری دەزگای پزیشكی لەو سەنتەرە گوتی "ساڵانە نزیكەی 2000 فایل بۆ منداڵانی كەمئەندام لەو بنكەیە دەكرێتەوەو 80%یان چارەسەر دەكرێن". ناوبراو گوتیشی "هەموو نەخۆشەكان چارەسەریان هەیە، جگە لەوانەی ئیفلیجبوونی مێشكیان هەیە، كە چارەسەریان نییە".
ئەو دایك و باوكانەی لە نەخۆشخانەی لەدایكبوون منداڵەكانیان تووشی نەخۆشی بوونە، ئامادەنین چیتر بۆ منداڵبوون بچنەوە ئەو نەخۆشخانەیە و دەڵێن لە ماڵەوە بۆ منداڵبوون مامانەكان بانگ دەكەین.
محەممەد، كە كوڕەكەی لە نەخۆشخانە لەدایكبووەو تووشی نەخۆشی بووە گوتی "2 منداڵی دیكەم هەیە و لە ماڵەوە بە مامان رزگاركراون، هیچ كێشەیەكیان نییە، جگە لەو كوڕەم كە لە نەخۆشخانە لەدایكبووە".
6 _ پەرلەمان و حكومەت و وەزارەتێك نەتوانێ هەڵسەنگاندنێك بكات نەتوانێت هێندى ژوورێكى لێكۆڵینەوەى سیاسى حزبێك چالاك بێت ، سەیرە ئەو میللەتە دەبێت ئومێدى چى بەوانە هەبێت ؟ لەهەر ووڵاتێك بوایە ئێستا دەیان لیژنەو بودجەى تایبەت بۆ ئەم ڕاپۆرتە تەرخان دەكرا ؟ بەڵام لێرە كەس پێشوازى لەم ڕاپۆرتە نەكرد وەك سەدان پێشنیار و لێكۆڵینەوە و ڕاپۆرت و بەدواداچوونى تر فڕێ درا ئەولاوە .
_ هه‌ڵسه‌نگاندنی دۆخی ته‌ندورستی و مردنی منداڵان له هه‌رێمی كوردستاندا.
سه‌ره‌تا:
ژوری توێژینه‌وه‌ی كارگێری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به گرنگی زانی هه‌ڵسه‌نگاندن و به‌دواداچونێك بۆ دۆخی مردنی منداڵان له هه‌رێمی كوردستاندا ئه‌نجامبدات، پاش ئه‌وه‌ی رهنوسهكانی دو ساڵی رابوردودی ئه‌و بواره مایه‌ی سه‌رنج و هه‌ڵوه‌سته‌كردن بو له‌سه‌ری، به‌ئومێدی ئه‌وه‌ی سود له ده‌ره‌نجامه‌كانی ئه‌و راپۆرته زانستیه وه‌ربگیرێت.
هه‌بونی داتا‌و ئامار بۆ هه‌ر كه‌رتێك له كه‌رته ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و پاشانیش شیكردنه‌وه‌یان، یه‌كێكه له‌و ئامرازه گرنگانه‌ی كه بۆ دانانی سیاسه‌تی دروستی كهرتهكی (السیاسات القگاعیه) كه‌ڵكی لێوه‌رده‌گیرێ.
ئه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنه ته‌نها روماڵی كه‌رتی ته‌ندورستی گشتی واته "حكومی" كردوه له چه‌ند به‌شێكی په‌یوه‌ندیدار به دۆخی ته‌ندورستی منداڵان و كاری بهراوردكاریش له‌نێوان داتاكانی هه‌رێمی كوردستان به پێوه‌ر و ئه‌و ستاندارانه ئه‌نجامدراوه، كه رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی، به بنه‌مای وه‌رگرتوه.
ئه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنه سودی لێوه‌رده‌گیرێ بۆ:
■ ده‌زانرێت دۆخی ته‌ندورستی منداڵان له چ ئاست و پلهیهكدایه له هه‌رێمی كوردستان، كه خۆی پێویسته رۆژانه، هه‌فتانه، مانگانه، وه‌رزییانه، به‌دواداچون بۆ داتاكانی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندورستی و لایه‌نه پسپۆرییه‌كان و نیشتمانپه‌روه‌ران به‌چڕی ئه‌نجامبدرێت بۆ زانینی كێرڤهكانی.
■ تێگه‌یشتنێكی باشتر بۆ جۆری ئه‌و سیاسه‌ت و خزمه‌گوزارییه تهندورستیانهی كه پێویسته دابین بكرێن، گه‌ڵاڵه ده‌كات.
■ تایبه‌تكردنی گوژمه‌ی پاره و پرۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان به‌پێی پلان بۆ خه‌رجكردنیان له‌و بواره‌دا.
■ باشتركردنی دۆخی هه‌زاره‌ها منداڵ له هه‌رێمی كوردستاندا كه له گه‌ڕه‌كه هه‌ژارنشینه‌كان و دێهاته‌كان ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن و له بارودۆخێكی قورسی ژیاندان و له زۆربه‌ی خزمه‌تگوزاریه بنه‌ڕه‌تیه‌كان بێبه‌شن، هه‌ر به‌و هۆیه‌شه‌وه به نه‌خۆشی و مردن سه‌ر ده‌نێنه‌وه.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه رێكخراوی ته‌ندورستی جیهانی جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه ده‌توانرێت به‌ر به‌مردنی منداڵان بگیرێت له‌رێگای چڕكردنه‌وه‌ی چاودێری بۆیان و بۆ دایكانی دوگیان و دایكانی به‌خێوكه‌ر (المرچعات). به‌و مانایه‌ی مردنی ژماره‌یه‌كی زۆری منداڵان نیشاندهرێكه بۆ خراپی دۆخی ته‌ندورستییان له كۆمه‌ڵگه‌دا، كه پاشان رێژه و ژماره‌كانی له هه‌رێمی كوردستاندا له‌م راپۆرته‌دا له‌چه‌ند خشته‌یه‌كدا ده‌یخه‌ینه به‌رچاو، ئه‌و شیكردنه‌وه‌یه ته‌نها دو ساڵی (2010 و 2011) به‌خۆوه گرتوه. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش به‌پێی ئه‌و ریزبه‌ندییه‌ی خواره‌وه كاری شیكردنه‌وه‌كان ئه‌نجامدراوه:
1- رێژه‌ی گه‌شه‌ی دانیشتوان:
خشته‌ی خواره‌وه ژماره‌ی له دایكبوانی هه‌رێمی كوردستان له هه‌ردو ساڵی (2010 و 2011) نیشانده‌دات كه بۆ هه‌ر پارێزگایه‌كیش ژماره‌كان دیاریكراون:
خشته‌ی ژماره(1) ژماره‌ی له دایكبوان له هه‌رێمی كوردستان به‌پێی پارێزگا و به‌پێی ساڵی 2010 و 2011/ هه‌زار كه‌س:
سه‌رچاوه: وه‌زاره‌تی ته‌ندورستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان/20
وه‌كو له خشته‌كه‌ی سه‌ره‌وه‌دا دیاره ژماره‌ی له دایكبوان له سێ شاره‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستاندا (هه‌ولێر، سلێمانی دهۆك) له‌ساڵی 2010دا بریتی بوه له (140،028)كه‌س، له (2011) زیادیكردوه و بوه به (155،118)كه‌س، واته له (2011)ژماره‌ی له دایكبوان (15،090) كه‌سی زیاتر بوه به‌راورد به (2010)، ده‌گه‌ینه ئه‌و ئه‌نجامه كه تێكڕای رێژه‌ی گه‌شه‌ی ساڵانه‌ی دانیشتوان له هه‌رێمی كوردستاندا (3%)یه.
1- مردنی منداڵان و ستانده‌ره جیهانییه‌كان:
"كه‌مكردنه‌وه‌ی تێكڕای مردنی منداڵان" یه‌كێكه له‌كۆی ئه‌و هه‌شت ئامانجه سه‌ره‌كیه‌ی كه له‌پلانی په‌ره‌پێدانی سه‌ده له هه‌زاره‌ی سێهه‌م شوێنی بۆ كراوه‌ته‌وه‌و به ئامانجی ژماره (4) ناسراوه، له‌لایه‌ن كۆمكاری نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له‌پلانێكی درێژخایه‌نی 25 ساڵیدا چه‌سپێنراوه و له‌هه‌ر (5) ساڵێكیشدا پێداچونه‌وه به ده‌ستكه‌وته‌كانی ده‌كرێت، تائێستاش ده‌ستكه‌وتی باشی هه‌بوه.
ئه‌وه‌ی مایه‌ی سه‌رنجدانه كه‌مكردنه‌وه‌ی ساڵانه‌ی رێژه‌ی مردنی منداڵان به‌بڕی (5.5%) له ئامانجی چواره‌م له‌لایه‌ن رێكخراوی ته‌ندورستی جیهانیه‌وه WHO وه‌كو بنه‌مایه‌كی جیهانی هێمای بۆكراوه و چه‌سپێنراوه.
به‌پێی پله‌به‌ندیه‌كانی رێكخراوی ته‌ندورستی جیهانی گه‌وره‌ترین رێژه‌ی مردنی منداڵانی ته‌مه‌ن كه‌متر له‌پێنچ ساڵ له‌سه‌ر ئاستی جیهاندا ده‌كه‌وێته كیشوه‌ری ئه‌فریقیا.
گرنگه بزانرێت رێژه‌ی مردنی گروپی ته‌مه‌نی ئه‌و منداڵانه‌یه له هه‌رێمی كوردستان چه‌نده؟
خشته‌ی خواره‌وه به‌شێك له‌ودۆخه به‌ده‌رده‌خات:
خشته‌ی ژماره(2) ژماره‌ی مردنی منداڵان به‌پێی پۆلێنی ته‌مه‌ن و به‌پێی ساڵ/ 2010-2011
سه‌رچاوه: وه‌زاره‌تی ته‌ندورستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان/2012
ده‌ركه‌وتوه كه ژماره‌ی مردنی منداڵانی ته‌مه‌ن كه‌متر له مانگێك له هه‌رێمی كوردستان له ساڵی 2010 بریتی بوه له (1092) منداڵ، له (2011) ژماره‌كه هه‌ڵكشانی به‌خۆیه‌وه بینیوه و بۆته (1297)مردنی منداڵ. واته رێژه‌ی هه‌ڵكشانی مردنی منداڵانی ته‌مه‌ن كه‌متر له مانگێك له (2011) به‌راورد به(2010)بریتی بوه له (18.77%).
ئه‌گه‌ر رێژه‌ی هه‌ڵكشانی مردنی منداڵانی ته‌مه‌ن كه‌متر له 5 ساڵ وه‌ربگرین وه‌كو له‌خشته‌كه‌دا ده‌بینرێت، له 2010، بریتی بوه له 602 منداڵ، له2011 زیادیكردوه به‌راورد به ساڵی پێش خۆی و بوه‌ته (837) منداڵ. واته رێژه‌ی هه‌ڵكشانی مردنی منداڵان له‌هه‌مان گروپی ته‌مه‌ن له هه‌رێمی كوردستان له 2011 به‌راورد به 2010 بریتی بوه له (39.03%).
به‌پێی راپۆرتی هه‌ردو رێكخراوی ته‌ندورستی جیهانی و یونیسێف/ 15 ئه‌یلولی 2011 كه له جنێف بڵاویانكرده‌وه، ده‌ریانخستوه كه رێژه‌ی مردنی منداڵانی ته‌مه‌ن كه‌متر له (5) ساڵ له وڵاته پێشكه‌وتوه‌كان "یه‌ك منداڵ بۆ 143 له دایكبوی زیندوه ولاده حیه- ". له كیشوه‌ری ئه‌فریقیا له كۆی هه‌شت منداڵدا یه‌ك منداڵ ده‌مرێت. واته (1 بۆ 8).
بۆ هه‌رێمی كوردستان ئه‌و پێوه‌ره چۆنه؟
ئه‌گه‌ر ته‌نها ساڵی (2011) هه‌ژمار بكه‌ین كاتێ ژماره‌ی له‌دایكبوان بریتی بوه له (155،118)كه‌س و كۆی گشتی مردنی منداڵانی ته‌مه‌ن كه‌متر له (5) ساڵیش بریتی بوه له (3745)منداڵ، ده‌رده‌چێ كه هه‌ر (41) حاڵه‌تی لهدایكبونێك یه‌ك منداڵ مردوه، واته (1 بۆ 41). ئه‌وه جگه له ژماره‌ی ئه‌و منداڵانه‌ی كه‌به مردویی له دایكبون.
واته رێژه‌ی مردنی منداڵانی ته‌مه‌ن كه‌متر له(5)ساڵ له هه‌رێمی كوردستان نزیكه‌ی سێ هێنده و نیوی رێژه‌ی مردنی منداڵانی هه‌مان گروپی ته‌مه‌نه له وڵاته پێشكه‌وتوه‌كان.
1- له‌دایكبونی منداڵان به مردویی:
له‌دایكبونی به مردویی (الولاده المیته)؛ واته له دایكبونی كۆرپه‌له به مردویی كه تێیدا هۆكاره‌كانی له‌بارچونی نائه‌نقه‌ست و لاوازی چاودێری دایكانی دوگیان و ئه‌نجامنه‌دانی پشكنینی به‌رده‌وام و لاوازی ئاستی هۆشیاری و لاوازی خزمه‌تگوزارییه تهندورستییهكانی حكومه‌ت، هه‌مو ئه‌وانه و هی تریش ئه‌و هۆكارانه‌ن كه بونه‌ته مایه‌ی ئه‌وه‌ی منداڵان به‌مردویی له‌دایك ببن.
"باشتركردنی ته‌ندورستی دایكانی دوگیان و به‌خێوكه‌ری منداڵان" له‌پلانی په‌ره‌پێدانی سه‌دی له‌هه‌زاره‌ی سێهه‌مدا به ئامانجی ژماره(5) ناسراوه‌و په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێز له نێوان ئامانجی چواره‌م و ئه‌و ئامانجه‌دا هه‌یه.
به تێبینی كردنی دۆخی هه‌رێمی كوردستان له‌و ته‌وه‌ره‌دا، خشته‌ی خواره‌وه زیاتر رونیده‌كاته‌وه:
خشته‌ی ژماره (3) ژماره‌ی منداڵانی به‌مردویی له‌دایكبو له هه‌ردو ساڵی 2010 و 2011
ژماره‌ی منداڵان كه به‌مردویی له‌دایكبون له سێ پارێزگاكای هه‌رێمدا له ساڵی 2010دا بریتی بوه له (1421) منداڵ. بۆ پارێزگاكانیش له 2011 به‌و شێوه‌یه بوه: هه‌ولێر (356) منداڵ، سلێمانی (403) منداڵ، دهۆك (627)منداڵ.
هه‌روه‌ها له ساڵی 2011 كۆی گشتی ژماره‌ی ئه‌و منداڵانه‌ی كه به‌مردویی له دایكبون بریتی بوه له (1386)منداڵ. ئه‌و جۆره رهنوسانه بۆ هه‌رێمێك كه ژماره‌ی دانیشتوانی به‌پێی داتای وه‌زاره‌تی ته‌ندورستی بریتی بێت له (5) ملیۆن و (130) هه‌زار كه‌س، مه‌ترسیدارن.
له‌وه‌ش مه‌ترسیدارتر وه‌كو له ئاماری وه‌زاره‌تی ته‌ندورستیدا هاتوه"رێژه‌ی ئه‌و منداڵانه‌ی كه‌به مردویی له دایكبون كه بۆ هه‌ر 1000 له دایكبونێك (10،14) منداڵه، واته ئه‌گه‌ر ژماره‌ی له دایكبوانی ساڵی (2010) وه‌ربگرین كه بریتیه له (140،028) كه‌س، واته (1421) منداڵ وه‌كو له‌خشته‌كه‌دا هاتوه له‌سه‌رجه‌م سێ پارێزگاكه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌مردویی له‌دایكبون. ئه‌گه‌ر ژماره‌ی له‌دایكبوانی (2011) وه‌ربگرین كه تێیدا (155،118) كه‌س له‌دایك بوه، ده‌رده‌چێ (1386)منداڵ به‌مردویی له‌دایكبون، واته له هه‌ر(1000) لهدایكبونێكدا (9) منداڵ به‌مردویی له‌دایكبون.
ئه‌وه‌ی له‌هه‌موی زیاتر مایه‌ی سه‌رنجدانه پارێزگای دهۆكه، كه تێیدا له‌روی ژماره‌ی دانیشتوانه‌وه له ژماره‌ی دانیشتوانی پارێزگای هه‌ولێر و سلێمانی كه‌متره، كه‌چی ژماره‌ی ئه‌و منداڵانه‌ی تێیدا به‌مردویی له دایكبون له‌هه‌ردو ساڵه‌كه‌دا له هه‌ردو پارێزگاكه‌ی تر زیاتره، وه‌كو لهخشتهكهی سه‌ره‌وه‌دا دیاره.
1- كوتانی دژه نه‌خۆشیه‌كان:
مردنی منداڵان په‌یوه‌ندی به فاكته‌رێكی تره‌وه‌ش هه‌یه ئه‌ویش كوتینی منداڵانه به جۆره‌كانی كوتان كه بریتین له (BCG (دژه سیل)، ئیفلیجی منداڵان، سوریكه، تۆكسیدی گزاز، ڤایرۆسی جه‌رگ). هه‌رچه‌ند رێژه‌ی كوتانه هه‌مه چه‌شنه‌كان كه‌متر ببنه‌وه رێژه‌ی مردنی منداڵان رو له هه‌ڵكشان ده‌كات. رێكخراوی یونیسێف له راپۆرتی خۆی (2012)، كه تایبه‌ته به دۆخی منداڵان له‌جیهان ده‌ڵێت له‌ساڵی 2010 بڕی (8) ملیۆن منداڵ له جیهاندا مردوه كه هۆكاره‌كانی گه‌ڕاندۆته‌وه بۆ هه‌وكردنی سییه‌كان و سكچون و كاریگه‌رییه‌كانی له دایكبون. هه‌روه‌ها ده‌ڵێت به‌هۆی كوتانی ساته‌وه‌ختی منداڵانه‌وه ئه‌وانه‌ی ته‌مه‌نیان كه‌متره له (5)ساڵ ده‌توانرێ 2ملیۆن و نیو منداڵ ساڵانه له‌مه‌رگ رزگار بكرێن، دۆخی كوتانی منداڵان له هه‌رێمی كوردستان له‌چ ئاستێكدایه؟ خشته‌ی خواره‌وه سروشتی كوتان له هه‌رێمی كوردستان نیشانده‌دات:
خشته‌ی ژماره(4) رێژه‌ی كوتان و جۆره‌كانی به‌پێی هه‌ردو ساڵی 2010 و 2011
جۆری كوتانه‌كان / ساڵ 2010/ % 2011 / %
رێژه‌ی منداڵانی كوتراو به لوقاحی BCG(سیل) 78% 84.96%
رێژه‌ی منداڵانی كوتراو به‌دژه ئیفلیجی منداڵان 80% 81.26%
رێژه‌ی منداڵانی كوتراو به لوقاحی سورێژه 73% 78.76%
رێژه‌ی دایكانی دوگیانی كوتراو به دژه تۆكسیدی گزاز 70،66% 64.25%
رێژه‌ی ئه‌وانه‌ی به دژه "ڤایرۆسی جه‌رگ" كوتراون 79،66% 78.9%
سه‌رچاوه/وه‌زاره‌تی ته‌ندورستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان/2011
رێژه‌ی ئه‌و منداڵانه‌ی به كوتانی بی سی جی (دژه سیل)كوتراون، رێژه‌كه‌ی له ساڵی 2010دا گه‌یشتۆته (78%) و له سێ پارێزگاكه‌ی هه‌رێمی كوردستاندا به‌م شێوه‌ی خواره‌وه بوه: هه‌ولێر (93%)، سلێمانی (71%)، دهۆك (71%).
له ساڵی (2011) رێژه‌ی ئه‌و كوتینه كه‌مێك هه‌ڵكشانی به‌خۆیه‌وه بینیوه و گه‌یشتۆته (84.96%)، كه خۆی له راستیدا پێویسته زۆر نزیكبێته‌وه له 100%.
هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر تێبینی رێژه‌ی كوتانی دژبه سورێژه بكرێت، ئه‌وه ده‌بینرێت، كه رێژه‌ی ئه‌و منداڵانه‌ی كوتانیان بۆ كراوه له ساڵی 2010 بریتی بوه له (73%)، ئه‌و رێژه‌یه له 2011 كه‌مێك هه‌ڵكشانی به‌خۆیه‌وه بینیوه و گه‌یشتۆته (78.76%).
ده‌ره‌نجامه‌كان:
1- به‌پێی راپۆرتی رێكخراوی ته‌ندورستی جیهانی who بۆ ساڵی 2011 ده‌ریده‌خات، كه جیهان له ئیستادا دۆخێكی خراپ به‌خۆیه‌وه له‌روی مردنی دایكانه‌وه به‌خۆیه‌وه ده‌بینێ، رێژه‌ی مردنی دایكانی له كاتی منداڵبوندا بۆ هه‌ر (100000) حاڵه‌تی له‌دایكبونی زیندو، بریتیه له (400) حاڵه‌تی مردن. ئه‌گه‌رچی دۆخی ئه‌و جۆره مردنه‌ی دایكان له‌كاتی دانانی كۆرپه‌كانیاندا له‌هه‌رێمی كوردستان و به‌پێی داتاكانی وه‌زاره‌تی ته‌ندورستی حكومه‌تی هه‌رێم كه‌متره به‌راورد به‌هه‌ندێ ناوچه‌ی جیهان، كه ئه‌ویش بریتی بوه له مردنی (11) دایك له ساڵی (2010)دا، له ساڵی (2012) گه‌یشتۆته (12) دایك، (4) دایك له هه‌ولێر، (2) له سلێمانی، (6) له دهۆك. به‌ڵام ئه‌گه‌ر رێژه‌ی منداڵان وه‌ربگیرێ ئه‌وانه‌ی به مردویی له دایك ده‌بن ئه‌وه هه‌رێمی كوردستان دۆخێكی زۆرخراپی هه‌یه كه په‌یوه‌ندی به‌دۆخی ناله‌باری دایكانی دوگیان و به‌خێوكه‌رانی منداڵانه‌وه هه‌یه.
2- به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و ژماره‌یه‌ی مردنی منداڵان له 2010 ژماره‌یه‌كی گه‌وره‌یه، به‌ڵام وه‌زاره‌تی ته‌ندورستی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ نه‌یتوانیوه ئه‌و ژماره‌یه له شوێنی خۆی رابگرێت، كه ئه‌ركه له‌سه‌ری كه‌متری بكاته‌وه، كه‌چی له 2011دا ژماره‌كه زیادی كردوه.
3- كۆی گشتی ئه‌و منداڵانه‌ی به مردویی له دایكبون وه‌كو له خشته‌ی ژماره (3) دیاره له هه‌ردو ساڵی (2010 و 2011)، گه‌یشتۆته (2807)منداڵ. كه به‌تێكڕایی ده‌كاته (1403) منداڵ له ساڵێكدا و (117) منداڵ له مانگێكدا. ئایا وه‌زاره‌تی ته‌ندورستی ئیجرائاتی ته‌واوی وه‌رگرتوه بۆ دوباره نه‌بونه‌وه‌ی له‌مساڵدا 2012.
كۆی گشتی ژماره‌ی مردنی منداڵانی ته‌مه‌ن كه‌متر له پێنچ ساڵ له 2010 گه‌یشتۆته (3301)منداڵ، له‌ساڵی 2011 گه‌یشتۆته (3745)منداڵ.
4- كاتێ رێژه‌كانی كوتانی منداڵان دژ به نه‌خۆشییه جۆراوجۆره‌كان ده‌بێته مایه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی مردنی منداڵان، به‌ڵام رێژه‌كانی نێو خشتهكه ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێت كه له زۆربه‌ی كوتانهكاندا (25%)ی منداڵانی هه‌رێمی كوردستان بۆیان ئه‌نجامنه‌دراوه، ئایا ئه‌و رێژه‌یه ده‌كه‌وێته دێهاته‌كان و ناوچه و شوێنه دوره ده‌سته‌كان كه ده‌ستی تیمه تهندورستییهكانی پێناگات، یان فاكته‌ری تر له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی سه‌ره‌وه دێنه نێو هۆكاره گشتیه‌كان.
5- رێكخراوی ته‌ندورستی جیهانی - WHO- ده‌ڵێت ده‌توانرێ زۆربه‌ی منداڵان له مردن رزگار بكرێن له‌رێگای چه‌ند رێكارییهكی ساده و ئاسان كه به دابینكردنی چاودێریه‌كی ته‌واو له زنجیره‌یه‌كی به‌یه‌كه‌وه به‌ستراودا كه له باشتركردنی ته‌ندورستی دایكانی دو گیانه‌وه ده‌ستپێده‌كات تا ده‌گاته قۆناغی دانان و چاودێریكردنی كۆرپه‌له تا گه‌یشتنی به‌ته‌مه‌نی (5) ساڵی. وه‌زاره‌تی ته‌ندورستی حكومه‌تی هه‌رێم تاچه‌ند ئاماده‌كاری كردوه و ئایا پلانی تایبه‌تی داناوه!
6- فروانتربونی كه‌رتی تایبه‌تی ته‌ندورستی له ئێستادا به‌راورد به ساڵانی رابردو، كه ده‌بوایه ئه‌دای فه‌رمانگه تهندورستییه حكومییه‌كان زۆر باشتربوایه به‌هۆی كه‌مبونه‌وه‌ی فشار له‌سه‌ریدا، به‌ڵام به‌پێی ئاماره‌كانی خودی وه‌زاره‌تی ته‌ندورستی دڵخۆشكه‌ر نیه.
7- ئایا تاكو ئێستا له دامه‌زراوه تهندورستیهكانی حكومه‌تی هه‌رێمدا به‌شێوه‌یه‌كی ته‌واو و تۆكمه كار به سیستمه‌كانی زانیاری ده‌كرێت چ له‌بواری كارگێری و چ له‌بواری رێكخستنی ئیش و كاره‌كانی ئه‌و كه‌رته‌دا و چ له‌بواری دانانی سیاسه‌تی ته‌ندورستیدا، ئه‌گه‌ر وانیه بۆچی رێژه و ژماره‌ی مردنه‌كانی منداڵان وه‌كو نمونه ئه‌وه‌نده به‌رزه.
8- كاتێ ژماره‌ی فه‌رمانگه و بنكه تهندورستیهكان به‌پێی ئاماری وه‌زاره‌تی ته‌ندورستی حكومه‌تی هه‌رێم كه ژماره‌یان له (900) زیاتره له سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستاندا، هیچكام له‌م بنكانه له‌رێگه‌ی یه‌كێك له‌تۆڕه‌كانی ته‌كنه‌لۆجیای زانیاریه‌وه به‌یه‌كتره‌وه به‌ستراونه‌ته‌وه؟؟؟ ئه‌گینا رێژه‌ی هه‌مو ئه‌و مردنانه ته‌نها بۆ توێژی منداڵان له كوێوه سه‌رچاوه‌ی گرتوه.
9- كۆی گشتی ئه‌و منداڵانه‌ی به مردویی له دایكبون وه‌كو له خشته‌ی ژماره (3)دا دیاره له هه‌ردو ساڵی (2010 و 2011)، گه‌یشتۆته (2807)منداڵ. كه به‌تێكڕایی ده‌كاته (1403)منداڵ له ساڵێكدا و (117) منداڵ له مانگێكدا. ئایا وه‌زاره‌تی ته‌ندورستی ئیجرائاتی ته‌واوی وه‌رگرتوه بۆ دوباره نه‌بونه‌وه‌ی له‌مساڵدا (2012).
10- یه‌كێك له ئه‌ركه مرۆیی و نیشتمانیه‌كانی لیژنه‌ی ته‌ندورستی له په‌رله‌مانی كوردستان، بهدواداچونكردنه له ئاست و كێرڤی دۆخی ته‌ندورستی له هه‌رێمی كوردستان، ئایا تاكو ئێستا لیژنه‌ی ناوبراو په‌نجه‌ی له‌سه‌ر چه‌ند داتای له‌وشێوه‌یه داناوه وه‌كو له خشته‌كانی ئه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنه‌دا هاتوه، ئه‌گه‌ر نه‌یكردوه، ئایا كاری ئه‌و لیژنه‌یه ته‌نها گهڵاڵهكردن و ئاماده‌كردنی پرۆژه‌ی ته‌ندروستیه، خۆ ئه‌گه‌ر واشبێت ئه‌وه دۆخی ته‌ندورستی له هه‌رێمی كوردستان له‌وه‌خراپتر نابێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست