نامه‌ی کچێک (بۆ عه‌شقه‌که‌م) نامه‌یه‌ک بۆ ئه‌و دونیا
Sunday, 19/09/2010, 12:00
بهریدێکم ده‌ست ناکه‌وێت که نامه‌که‌مت ڕاسته‌وخۆ پێ گه‌یه‌نم. من ئه‌ینێرم به بادا بێ یان به ئاوا. یان ده‌یده‌مه ده‌ستی قه‌ڵه‌مێک. هه‌ر جۆرێ بێ نوسه‌رێکی، قه‌ڵه‌م به‌ده‌ستێکی، ڕۆژنامه‌نوسێکی کورد که به ده‌ستی چه‌قه‌ڵه‌کانی ناو بێشه‌که‌ی کورده‌واری تێدا چون، ده‌یبیستێت که نامه‌یه‌ک بۆهاوڕێیهکی هاوتوه و هه‌ڵی ده‌گرێ و به ده‌ستی تۆی ده‌گه‌یه‌نێ. ته‌نیا به‌رگی گوڵێکی سور ده‌خه‌مه دوتوێی نامه‌که‌م و ده‌ینێرم بۆت. یه‌که‌م دێڕی نامهکهیشم به ووشه‌ی (هه‌ی درۆزن) ده‌ست پێ ده‌که‌م. من وه‌کو تۆ به جه‌رگ نیم، من ژیانم زۆر خۆش ده‌وێ و هه‌ر گه‌ره‌کم بو پێت بگه‌م و له ئامێزی گهرممت بگرم. چاویشم هه‌ر خۆم و خۆتی ده‌بینی و که‌سی تر. نه‌مده‌بینی هاوڕێکانمان دڵیان پڕه و هه‌ر ناتوانن بیدرکێنن. به‌رایی چاوم زۆر به‌رته‌سک بو و به‌ڵام بیری تۆ به‌ربڵاو. گه‌ره‌کت بو هه‌مو ئامێزه‌کان گه‌رم و هه‌مو هاوڕێکانمان لێو به خه‌نده بن. ئیستاش ژیانم زۆر خۆش ده‌وێت. چۆن ده‌مهه‌وێ دڵداریه‌که‌ی من و تۆ که دو کورسی به‌ینمان بو ودو هاوڕێی خۆمان دیوار بون و تاوی چاویان له‌من بو و تاوێ له تۆ و پێ ده‌که‌نین، له به‌ینی دو دونیا و سه‌دان گه‌لا درێژه بده‌م. زۆر بۆم سه‌یره، ئه‌وه‌ی عه‌شقه‌که‌ی بڕوا قوڕ ده‌پێوێ و هه‌ر ده‌گریه و ته‌رکی ژیان ده‌کا. به‌ڵام من زۆر به عه‌کسه‌وه هه‌ر زۆر باشتر له‌جاران لێوه‌کانم سور ده‌که‌م و جلی جوان له به‌ر ده‌که‌م و خۆم ده‌ڕازێنمه‌وه و نه ته‌نیا هه‌ر ناگریهم دڵم هه‌ر زۆر به ژیان خۆشتره و دڵم خۆشه. له هه‌ر شوێنێک پارچه کاغه‌زێک ده‌بینم وا ده‌زانم هه‌مو نامه‌ن و بۆت نا‌ردوم. هه‌ر پێ نوسێک که ده‌بینم واده‌زانم سه‌دان ووشه‌ی جوانی پێیه و له لایه‌ن تۆوه هاتوه. جاران سه‌رده‌شت هه‌ر سه‌رده‌شتێک بو و له‌سه‌ر یه‌ک کورسی له نێوانمان. ئه‌مڕۆ دار و به‌ردی وانه‌که‌مان سه‌رده‌شته و لاپه‌ڕه‌کانی کتێبه‌کانمان هه‌مو وێنه‌ی تۆی له‌سه‌ره و هه‌ر کاتێکیش پێنوسه‌کان له ده‌ستمان ده‌که‌وێت و له‌سه‌ر مێزه‌که‌ی داده‌نێین هه‌ر بۆ خۆیان ده‌ست به کێشانی وێنه‌کانت ده‌که‌نه‌وه. ئه‌مڕۆ ئیتر سه‌رده‌شت له نێو چاوانی هه‌مومان و له سه‌ر ته‌خته ڕه‌شه‌که و له بست به بستی دیواره‌کانی وانهکهدایه. قهڵهمهکهیشت له‌سه‌ر کورسیه‌کی بچوک که به دیواری وانه‌که‌وه له ژوری ته‌خته ڕه‌شه‌که‌وه داکوتراوه دانیشتوه و بزه له سه‌ر لێو، دانه به دانه به‌سه‌رمان ده‌کاته‌وه و کاتێ مامۆستاکهیشمان ده‌رس ده‌ڵێته‌وه، پشتی له ئێمه و ڕوی له قه‌ڵه‌مه‌که‌ی تۆیه و ته‌نیا بۆ ئه‌وی ده‌ڵێته‌وه و قهڵهمهکهیشت هه‌ر به بزه هه‌موی بۆ ئێمه ده‌ڵێته‌وه. ئیتر زۆر باشتر له جاران که مامۆستا ڕوی لێمان بو تێ ده‌گه‌ین و هه‌مو بوینه شاگردی قه‌ڵه‌مه‌که‌ت. چه‌قه‌ڵه‌کانیش ده‌بینین کلکیان له ناو گه‌ڵیان ناوه و نوزه ده‌کێشن و هه‌ر تاوێک دهحبایهک تاوانبار ده‌که‌ن. وانهکهیشمان وه‌ک جاران نیه ته‌نیا فیزیا و کیمیای تیا بێت. هه‌ر زۆر به‌ر فراوان بوه. قه‌ڵه‌مه‌که‌ت به سه‌دان ده‌رس ده‌ڵێته‌وه له هه‌موی خۆشتر ده‌رسی ئه‌وینی ژیان. منیش لێوه‌کانم سوره و جلی جوانم له‌به‌ردایه و تاونه‌تاوێک سه‌یری قه‌ڵه‌مه‌که‌ت ده‌که‌م و خۆیشت ده‌بینم و به ده‌نگی به‌رز قاقا ده‌کێشم و پێت ده‌ڵێم هه‌ی درۆزن. تۆ که‌ی عاشقی بێشه بویت. تۆ که‌ی حه‌زت ده‌کرد له گه‌ڵ گورگ و چه‌قه‌ڵ بژیت. تۆ نهتهوت تۆم خۆش ده‌وێت؟ تۆ نهتهوت من عاشقی جوانی و پاکیم؟ تۆ نهتهوت ئێمه له ئامێزی گه‌رمی گه‌ل ده‌ژین؟ تۆ نهتهوت لێوه‌کانتم بۆ سور بکه و سبه‌ی پاش وانه‌که‌مان ده‌چینه‌وه ماڵی ئێمه و بۆ یه‌که‌مجار ده‌رگا ته‌نه‌که‌که‌ی حهوشهکهمانت بۆ ده‌که‌مه‌وه و له حه‌وشه‌که‌مان له سه‌ر به‌ڕه تۆزاویهکهمان داده‌نیشین. دایکه نهخۆشهکهیشم که نه‌یده‌توانی له‌سه‌ر جێگای خۆی هه‌ڵسێته‌وه، بێ ده‌ست دانان وه‌کو ئه‌وه‌ی بۆنی کردبین ڕاده‌په‌ڕێ و به‌ده‌ممانه‌وه دێت و منیش له حاڵی ده‌پرسم و وه‌ڵام ده‌داته‌وه ئیتر هیچ عه‌له‌مم نیه؟ باوکه ده‌ست قڵیشاوهکهیشت به ڕهشتیه کۆنه‌که‌یه‌وه ده‌رگای حه‌وشه ده‌کاته‌وه و دێته ماڵێ و قڵیشهکانیشی ده‌ستیشی پێ ده‌که‌نن و لێت هدهپرسێ، سه‌رده‌شت ڕۆڵه، ئه‌مه‌یه بوکه‌که‌م؟ که‌ی باوکت عاشقی پاره و مه‌قام بو؟ که‌ی باوکت گه‌ره‌کی بو بێته پاسه‌وانی چه‌قه‌ڵ؟ که‌ی دوکتوری ئیتالیایی به‌قه‌د سوریی لێوی من و بزه‌ی سه‌ر لێوه‌کانی تۆ عیلاج که‌ری دایکت بو؟ که‌ی خوشکه‌که‌ت پرادۆ و وه‌نه‌وشه‌ی له نه‌عله‌کانی خۆی که به گه‌ڕه‌که تۆزاویهکانا پێی ده‌گه‌ڕا خۆشتر ده‌ویست هه‌ی درۆزن؟
خۆ ئیتر بۆ داوا کردنیشم پێویت نه‌بو جاش و ئه‌نفالچیه‌کان بنێریته داوام، یان به‌ره‌کی توتکه چه‌قه‌ڵه‌کان بگریت. ته‌نیا بهتیشکێکی چاوت هه‌مو که‌سمان ده‌یاندایه هه‌لهه‌له و ده‌یانگوت هه‌ی پیرۆزتان بێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست