نامه‌یه‌ك بۆ كووردستانپۆستی به‌ڕێز، وه‌ڵامێك بۆ دۆستێكی كووردستانپۆست

Wednesday, 28/04/2010, 12:00


به‌ڕێزانم من زه‌مه‌نێكی زۆره‌ ده‌نووسم ، قه‌ڵه‌مم هه‌یه‌ ، ڕاستگۆم و هه‌موو نووسینه‌كانم تینوێتی خوێنه‌رانی كووردستانپۆستیان شكاندووه‌ دژی گه‌نده‌ڵی و دزی و فه‌سادییم به‌ هه‌موو جۆره‌كانییه‌وه‌ ، بابه‌ته‌كانم به‌ڵگه‌دارن ، دۆریان تێدا نییه‌ و ڕاست و ڕه‌وانن ... بۆتا ئێستا كه‌سێك به‌ درۆی نه‌خستوومه‌ته‌مه‌وه‌ ڕاسته‌ من به‌ ناوێكی خوازراوه‌وه‌ ده‌نووسم له‌به‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی (نانبڕین) !!!! به‌ڵام له‌ سۆنگه‌ی گه‌نده‌ڵیی تاكه‌ مه‌سئولێكه‌وه‌ ئه‌نواڕمه‌ هه‌موو سستمی ده‌سه‌ڵاتدارێتی كووردستان ، به‌حووكمی چاودێری كردنی تایبه‌تیمه‌وه‌ هه‌موو گه‌نه‌ڵییه‌كانی ئه‌خه‌مه‌ڕوو نه‌ك وه‌كوو غه‌ره‌زی شه‌خسی ، وه‌كوو ڕه‌خنه‌گرتن و ڕاستكردنه‌وه‌ و به‌ خۆداچوونه‌وه‌ كه‌مه‌به‌ستم زیاتر خوودی (ئازاد جووندیانییه‌) ... بۆچی تا به‌ بنه‌ماڵه‌ خه‌باتگێڕبوون گه‌نده‌ڵ نه‌بوون ؟ ئه‌و خۆی ده‌ڵێت له‌ ساڵی 1982 ه‌وه‌ پێشمه‌رگه‌م !! باشه‌ ئه‌گه‌ر پێشمه‌رگه‌ خه‌باته‌كه‌ی بۆ ئه‌م ڕۆژه‌ بووه‌ ئه‌وا من نه‌فره‌ت له‌ناوی پیرۆزی پێشمه‌رگه‌ش ده‌كه‌م پێشمه‌رگه‌ ئامانجی ڕزگاری گه‌له‌كه‌ی بووه‌ له‌ چه‌وسانه‌وه‌ نه‌ك وه‌كوو ئێستا كه‌ ده‌یانی وه‌كوو ئازاد جووندیانی گه‌له‌كه‌یان ئه‌چه‌وسێننه‌وه‌ چۆن ده‌بێت پێشمه‌رگه‌یه‌كی كۆن ئه‌مڕۆ ده‌سه‌ڵاتۆچكه‌یه‌كی به‌ده‌سته‌ ده‌ست بداته‌ گه‌نه‌ڵیی و بوودجه‌ به‌تاڵان بردن و بڕیاردان به‌ مه‌زاجی شه‌خسی و نانبڕینی خه‌ڵكی كووردستان و ده‌ركردن و ته‌كه‌توولات و به‌رزكردنه‌وه‌و هێنانه‌ پێشه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌كه‌ی و ئیهمال كردنی خه‌ڵكی ماندوو هیلاك و خۆنه‌ویست جاران پێشمه‌رگه‌ خۆی به‌خت ئه‌كرد له‌پێناوی ئازاد بوونی میلله‌ته‌كه‌یدا لێ‌ بۆچی ئێستا له‌ژێر سایه‌ی ئه‌و پێشمه‌رگایه‌تیه‌دا شه‌وی سوور و نان بڕین و مه‌زاجی شه‌خسی و سه‌یران و سه‌فره‌و پاره‌ به‌خشینه‌وه‌ ئه‌بێته‌ مه‌بده‌ئی سه‌ره‌كییان ... ئه‌گه‌ر تائێستا ڕه‌خنه‌یه‌كم له‌ جێگای خۆیدا نه‌بووبێ‌ و ڕاستگۆ نه‌بووبم هه‌ق وایه‌ كووردستانپۆست بڵاویان نه‌كاته‌وه‌ ئه‌وه‌ من و كووردستانپۆستین كه‌ شه‌و نخوونی ئه‌كه‌ین و میلله‌ته‌كه‌مان وه‌ئاگا ده‌هێنینه‌وه‌ گه‌نه‌ڵیی و گه‌نه‌خۆریی ئه‌و به‌ناوو سه‌ركرده‌ دزانه‌ی میلله‌ته‌كه‌مان ئه‌خه‌ینه‌ به‌رچاوو تا ڕۆژێك دێت سزای تاوانه‌كانیان لێ وه‌رئه‌گیرێته‌وه‌ و ئه‌بنه‌ عیبره‌ت بۆ نه‌وه‌ی داهاتوومان من پێم وایه‌ ده‌یانی وه‌كوو ئازاد جووندیانی ڕێڕه‌وی كووردایه‌تی ڕاسته‌قینه‌یان گۆڕیووه‌ بۆ فه‌سادی مالی و ئه‌خلاقی و ئیداری من كه‌ چاوه‌دێری كاروو كرده‌وه‌كانی ئه‌و ده‌كه‌م ئامانجم ڕاستكردنه‌وه‌ی نا عه‌داله‌تیه‌كانی و بڕیاره‌ مه‌زاجییه‌كانیه‌تی ئه‌و له‌ ئێستاو له‌ ئه‌وساشدا باش ده‌ناسم لێ‌ بۆچی ئه‌وێك له‌سایه‌ی ڕاپه‌ڕینی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كووردستاندا بۆته‌ شتێك ئه‌مێستا نانی خه‌ڵك ببڕێت و سزاو پاداشت به‌ ناعه‌داله‌تی دابه‌ش بكا هه‌رجاره‌و به‌دڵی خۆی ووڵاتێكی سیاحی بگه‌ڕێ‌ له‌سه‌ر بوودجه‌ی خه‌ڵكی به‌شخووراوی كووردستان و كه‌س بۆی نه‌بێت پێ‌ ی بڵێت به‌ری چاووت به‌ كلله‌ لێ‌ ئه‌مانه‌ هه‌مووی ڕق و كینه‌ن ؟؟ یاخوود غه‌ره‌زی شه‌خسین ؟؟ نه‌خێر ئه‌وه‌ ئه‌و سستمه‌ گه‌نده‌ڵه‌ كۆنه‌یه‌ كه‌ئازاد جووندیانی و ده‌یانی وه‌ك ئه‌وی گه‌نده‌ڵ كردووه‌ بۆیه‌ گۆڕینی چاكتره‌ له‌ مانه‌وه‌ی خۆزگه‌ هه‌ر به‌رپرسێك كه‌سێكی نێزیكی ده‌بووه‌ چاودێر به‌سه‌ر كاره‌كانییه‌وه‌ بابه‌ناوی خوازراویشه‌وه‌ بێت باشتره‌ ڕه‌قابه‌ هه‌بیێت وه‌ك له‌وه‌ی كه‌ نه‌بێت
بۆ پێشه‌وه‌ به‌ره‌و ئازادی بیروڕا ، بۆ پێشه‌وه‌ به‌ره‌و ئازاد بوونی كووردستان له‌ كۆیلایه‌تی و كوێخا سالاریی و حزب سالاری بمرێ‌ غه‌ره‌زی شه‌خسی و ڕق هه‌ڵگرتن له‌ تاكه‌كه‌س بژی ئازادی كووردستان بژی كوورد ، سه‌ربه‌رزی بۆ ئه‌وانه‌ی له‌ پێناو كووردایه‌تی ڕاسته‌قینه‌دا گیانیان فیداكرد سه‌ربه‌رزی بۆ ئه‌وانه‌ی به‌بێترس چوونه‌به‌ر په‌تی قه‌ناره‌ سه‌ربه‌رزی بۆ ئه‌وانه‌ی به‌ گیان و خوێن و سامان ئه‌م ڕۆژه‌یان به‌دی هێنا و ئێستا دژی گه‌نه‌ڵیین مردن و نه‌مان بۆ گه‌نه‌ڵكاران و ئه‌وانه‌ش كه‌ به‌رگرییان لێده‌كه‌ن
27/4/2010

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە