کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بەیاننامە سەنتەری میترۆ داوای نوێنەری رۆژنامەنوسان دەكات لەلیژنەی لیكۆڵینەوە لەتیرۆركردنى ڕۆژنامەنوس (سەردەشت عوسمان) دەكات

Sunday, 09/05/2010, 12:00


سلێمانی،9ی نیسانی 2010: سەنتەری میترۆ پێشوازی دەكات لەپێكهێنانی لیژنەی لێكۆلینەوەی تایبەت بۆ ئاشكراكردنی بكوژانی قوتابیو ڕۆژنامەنوس سەردەشت عوسمان، داواش دەكات نوێنەری رۆژنامەنوسان لەو لیژنەیە ببێتە ئەندام، دەرئنەجامی لێكۆڵینەوەكەش بۆ رای گشتی ئاشكرابكرێت.
رۆژی شەممە وتەبێژی سەرۆكایەتی هەرێم رایگەیاند ، بەفەرمانی مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لیژنەیەكی لێكۆڵینەوەی تایبەت لەوەزارەتی ناوخۆو دەزگا پەیوەندیدارەكانی هەرێمی كوردستان پێكهێنرا.
سەنتەری میترۆ وێڕای پێشوازی لە فەرمانەكەی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بۆ دۆزینەوەی بكوژانی و ئاشكراكردنی بكەرانی تاوانەكە رایدەگەیەنێت"داوادەكەین نوێنەری رۆژنامەنوسان، لەو لیژنەیە ببێتە ئەندام."
سەنتەری میترۆ پێی وایە بۆ ئەم نیۆنەرایەتییە، بونى نەقیبی سەندیكای رۆژنامەنوسان و رۆژنامەنوسێكى بێلایەنی ناو رۆژنامەى ئەهلی، دڵنیایی زیاتر دەدات بە كارو جدیەتی لیژنەكە.
سەردەشت عوسمان (23ساڵ) دانیشتوی شاری هەولێربوو، قوتابی قۆناغی چوارەمی بەشی زمانی ئینگلیزی لەكۆلیژی زمان زانكۆی سەلاحەدینو كاری وەرگێڕانی كردووە بۆ چەند رۆژنامەیەك و لەرۆژنامەی ئاشتینامە كاری كردوە. لەڕۆژى 4/5 لە بەردەم زانكۆى سەلاحەدین فڕێندراو دواى دوو ڕۆژ تەرمەكەى لە شارى موسڵ دۆزرایەوە.

سەنتەری میترۆ بۆ راوێژو داكۆكی لە رۆژنامەنووسان، رۆژی پێنج شەممەی رابردوو ئیدانەی تیرۆكردنی قوتابیو رۆژنامەنوس سەردەشت عوسمانی كرد داوای لەبەرپرسانی لایەنی پەیوەندیدار كرد ئەنجامدەران دەستگیربكەن و رووبەرووی دادگا بكرێنەوە، هەروەك داوای لەڕای گشتی كرد بێدەنگ نەبن بەرامبەر بەم تاوانە.
دەربارەی سەنتەری میترۆ:
سەنتەری میترۆ بۆ راوێژو داكۆكی لە رۆژنامەنوسان، رێكخراوێكی سەربەخۆی بێلایەنی قازانج نەویستە بۆ بەرگریكردن لە رۆژنامەنوسان و ئازادی رۆژنامەگەری لە هەرێمی كوردستان. سەنتەری میترۆ لە مانگی ئابی ساڵی 2009دا دامەزراوە.
بۆ پەیوەندی و ناردنی زانیاری پەیوەندی بكەن بە:
رەحمان غەریب: 07701523300
مەریوان حەمەسەعید: 07701940930
ئیمەیل: [email protected], [email protected]
كۆتایی










نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە