کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


قەیرانەکانی میسروھەرێمی کوردستان بەراوردێک..

Monday, 14/02/2011, 12:00


مبارەک ئەوە سی ساڵ بو دەسەڵاتی بەرێوەدەبردلەو ووڵاتە ھەر رەوشی نائاسای راگەیەنرابو لەکاتێکدا لەماوەی ئەو سی ساڵەچەندەھاسەرکردەلەدنیای عەرەبی و جیھانی گۆران و ھەتا ھەندێکیان کۆچی دوایشیان کرد مبارەک بە ھەرشێوەیەک بو ئازادیەکانی زەوت کردبو ھەموکاتێکیش خۆی وەک سەرکردەیەکی دیموکراتی خوازدەناساند لەپێناوی دەسەڵاتی خۆیدا ھاوپەیمانی لەگەڵ ھەمو ئەو ووڵاتانە دەبەست کە لە رابردودا وەک دووژمن سەیری دەکردن لەکاتێکدا میسر بە قەیرانێکی ئابوری گەورەدا گوزەری دەکرد خۆیو بنەماڵەکەی و دارودەستەکەی لەخۆشترین ژیاندا دەژیان ھاوڵاتی وڵاتەکەشی لەپێناو بژێوی ژیان جۆرەھا رێگایان گرتبوە بەر مێژوی ھوکمرانی موبارەک بەکۆمەڵێک قەیرانی گەورەدارەت بو بەڵام بەھۆی ئەوەی کە بەشێوەیەکی زۆرتوند دەسەلاتی ئاسایشی بەکاردەھێنا ھەردەمو لە ھەمورەوشێکداھاونیشتیمانیانی سەرکوت دەکرد لەپێناوی دەسەڵاتدا ئامادەبو رێگەنەدات تەنانەت یەک سەمونیش بۆ فەلەستینیە برا عەرەبەکانی بروات بۆ ئەوەی تەنھا ئیسرائیل لە ھەندێک رەوشدا یارمەتی بدات کەچی لەو تەنگاویەدانەیتوانی ھیچ کارێکیان بۆبکات موبارەک یەک نەوەی لەھاڵتی نائاسایداپیرکردکە ئەوکاتەئەو ھاتە سەر دەسەلات ئەوان منداڵ بون کە جەماوەر رێگەی دابانەوەیەکی تریشی لەم رەوشەدا پیر دەکرد بۆخۆشی ھەرکاتێک نەخۆبوایەروی لەئەوروپا و نەخۆشخانە ھەرەباشەکانی جیھان دەکرد سەروەت و سامانی وڵاتی بەشێوەیەکی رەھالەسەلامەتی خۆی سەرف دەکردبەڵام منداڵاکانی وڵاتەکەی دەبوایە رۆژ تا ئێوارە بەدوای پارویەک ناندا گەرابانە بەدەست ھێنانی ئەم پاروەش زۆر زەھمەت بو ،لەکاتێکداچالاکی ھەمو پارت و رێکخراوەکان قەدەخەبو، زۆربەی سەرکردەی پارتەکانی دەخستە زیندان و بە ھۆی دادگای تایبەتی خۆی چەندەھا ساڵ زیندانی دەکردن لەکاتێکدالەم دوایانە توشی چەند نەخۆشیەک بو لە ھەوڵی ئەوەدا بوکورەکەی ھێواش ھێواش بگوازێتەوە شوێنی خۆی بەڵام خەونەکەی نەبوە راستی ،تورەی جەماوەر و برسیەتی ھاوڵاتیانی وڵاتی فیرعەونەکان خەیاڵی خۆی و کورەکەی لە گۆرنا ،موبارەک سەرکردەیەک بو ھەردەم لە نێوان راستی و درۆدا یاری دەکرد بەشێوەیەکی ئاشکرا کۆی کایەکانی لە بەرژەوەندی خۆی کۆتای پێدەھێنا . ھەرچەندە ھەرچەندەلە زۆربەی وڵاتە عەرەبیەکان ھەمان واقیع بونی ھەیە ، کە لەم چەند رۆژەی رابردوو دا تونس لەم جۆرە دەسەڵاتە رزگاری بو ، بەڵام سعودیە و چەند دەوڵەتێکی تری عەرەبی ماون ، لە عێراقیش ھەمان رەوش بونی ھەبو بەلام لەدوای دو و ھەزاروسێ ٢٠٠٣دەسەڵاتی دیکتاتۆری سەدام نەیتوانی چیتر مێژوی کورد بەدەسەلاتی خۆی رەش بکات بەڵام لە دوای سەدامیش دەسەلاتدارانی ھەرێم مێژویەکی لەمە جوانتریان پێشکەش نەکرد لە کاتێکدا کە کورد تەنھا پارویەک نانی نەبو بیخوا ئەوان لە پێناوی دەسەڵاتدا یەکتریان دەکوشت و ھاولاتی کوردیان بەیەکتر بەکوشت دەدا ، لەسەر داھاتی گومرگەکان چەندەھا دایک جەرگ سوتاو بون چەندەھا منداڵ ھەتیو کەوتن ، لە پێناوی خۆیاندا تەیارەو دەبابەی دوژمنەکانی دوێنێیان دەھێنایە سەریەکتری بەڵام دواتر کە قۆناخەکە گۆرا ئیتر ئەوانیش بەیەکەوە رێککەوتن کە داھاتی ئەم ھەرێمە بۆخۆیان دابەش بکەن ئیدی ھاوڵاتیانیش چیان بەسەردێت ئەوا تاوانی ئەوان نیە وەک جەنگی ناوخۆ کە تەنھا بێ تاوان تاڵەبانی و بارزانی بون بەگوتەی سەرۆک .مەسعودبارزانیش وەک موبارەک تەنھا دەسەڵاتی خۆی دەپارێزێت ، وا خەریکە کورەکانی ھێدی ھێدی پێدەگەیەنێ بۆ جێگای خۆی تاڵەبانیش بەھەمانشێوە لە خەیاڵەکانی موبارەک نزیکە ،بەڵام وا خەریکە ئەم گەردەلولەش خەیالەکانی کورەکانی بارزانی و تالەبانی لە گۆر دەنێ . ئەوەی خالی ھاوبەشی نێوان ھەردو ولاتە ھەردوکیان بەناو دیموکراتین ھەردووکیشیان لە پێناوی دەسەلاتدا ئامادەن سازش لەسەر مەبدەئیان بکەن.
بەریتانیا

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە