کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


حکومه‌تێکی کوێر

Friday, 24/09/2010, 12:00



پارچه‌ی یه‌که‌م

ڕابه‌رایه‌تی من ئه‌کات
حکومه‌تێکی کوێر و شه‌ل
زیندان پڕه‌ له‌ بێ تاوان
ئه‌مه‌یه‌ مافی گه‌ل بۆ گه‌ل!؟

........

خه‌ڵکی ڕه‌ش و ڕووت و هه‌ژار
با بێ ناز بن به‌ که‌ساسی
تێهه‌ڵدان و شه‌ق و کوشتن
ئێستا بۆته‌ دیموکراسی
.........

پڕن له‌ درۆ و تاڵانی
پڕن له‌ دزی و ته‌زویرات
به‌مه‌ ئه‌ڵێن کوردایه‌تی و
ئێستا ناویان ناوه‌ خه‌بات
.........

هه‌ژده‌ ساڵه‌ تێرتان نه‌خوارد
له‌ خوێن مژینی ئه‌و خه‌ڵکه‌
که‌سێک نی یه‌ ده‌نگ هه‌ڵبڕێت
له‌و په‌ڕله‌مانه‌ بێ که‌ڵکه‌
.......

پارچه‌ی دووه‌م

له‌ به‌ر چرایه‌کی چاوکز خوێندم و ئێستاش حه‌ماڵم
به‌خته‌وه‌رم که‌ ناهێڵم پاره‌ی دزی بێته‌ ماڵم

له‌ سێبه‌ری دره‌ختێکدام نه‌ مه‌ستم و نه خه‌یاڵم
سواڵکه‌رێک بم پێم خۆشتره‌
نه‌ک له‌ (دوکان) یان له‌ (سه‌ری ڕه‌ش) بێت ماڵم

[email protected]
 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە