ته‌مه‌ن کورته
Thursday, 29/11/2012, 12:00
ته‌مه‌ن هینده خێرا ڕۆیی , ئه‌و چل ساڵه‌ی که ژیاوم
پێموایه له خه‌وێکی قووڵ تازه خه‌به‌ریان هێناوم
له‌بیرم دێ که هه‌میشه باوکم ده‌یووت کوڕی شیرین
ژیان پێچی مێزه‌رێکه و هه‌موو پیر ده‌بین و ده‌مرین
زۆر گرنگیم نه‌دا به‌وه ، به‌س ئێستا مانای ده‌زانم
که چۆن گه‌شتمه نێوه‌ی ڕێگا ، بێ ئه‌وه‌ی به خۆم بزانم
له ده‌سپێکی ژیانیاوه مرۆ نازانێ چ ساتێ
ده‌ستی په‌یکی ڕۆح کێشان و کۆتای ته‌مه‌نی ده‌گاتێ
که‌واته تۆش له‌م ڕێگه‌یه بیرت هه‌بێ که ڕۆژێ دێ
ته‌نها کرداری چاکه‌یه که مرۆ لێی پاشگه‌ز نه‌بێ
کاری ناشایسته مه‌که ژیان کورته و ده‌بڕێته‌وه
مرۆ هه‌رچیه‌ک بڕوێنێ ، بێ شک ئه‌وه ده‌چنێته‌وه
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست