ریێین هه‌ردی سیمبولی به‌رخۆدانه‌ له‌ دژی تاڵانجییان و دژه‌مرۆکان.

Wednesday, 20/04/2011, 12:00


بیرمەندی گەورە پێشەوای گەنجان كاكە ریبین، دڵنیابە لە ویژدانی میللەتی كورد و میژوی كوردستاندا ئەو پێڵاوەی رۆژانە پێوەی دەچیتە سەرای ئازادی لە كەللەسەری هەمو بنەماڵەی مەلا مستەفاو جەلال تاڵەبانی بە نرخترە و من شانازی پێوە دەكەم ئەگەر بوارم بدەیت تاكێك لە وپێڵاوانەت لە ئەرشیفی شەخسی خۆمدا لە پاڵ چەكی پێشمەرگایەتیم دا وەكو سیمبولی هەرە بە نرخی خەباتی ئازادیخوازی گەلی كورد نمایش بكەم، زۆر ئاساییە چەكداری سەرۆك جاشەكانی 66 و 64 و 96 و بنەماڵەی شۆرشفرۆشی مەلا مستەفا تامەزرۆی هەلێك بن بۆ ئازاردانی خاوەنی ئەو قەڵەمەی لەگەڵ قەڵەمەكانی تردا دەسەڵاتی نارەوای لە كوردستانی ئەتك كراودا گەیاندۆتە لێواری هەڵدێری مەرگ، ئێمەی ئەهلی قەڵەم بەسەرو سیمای شارستانیمانەوە لەمێژە راهاتوین بە چاوسوركردنەوەو لێدان و كوشتنی جاشە وەحشیەكانی جەلالی خائین و كۆلكەمەلا مستەفاو قالە فەرەج و تحسین شاوەیس و رەشەی سالح و سالە خەیات و عوسەی هۆكل...بەڵام سەركەوتنی كۆتایی هەر بۆ ئێمەیە چونكە ئێمە عەقڵ و غیرەتمان هەیە ئەوانیش تەنیا پارەی دزی و پیاوكوژ كە ژمارەیان زۆر كەمترە لەوەی خۆیان تێی گەیشتون چونكە لەسەدا نەوەد و نۆی چەكدارانی پێشمەرگەو ئاسایش و پۆلیس رۆڵەی بەوەفای كەس وكاری ئێمە و میللەتی خۆیانن، لە كاتێكدا باندی نەوت دزی بنەماڵەی بارزانی و تاڵەبانی دەیان هەزار پێشمەرگەیان لەسلێمانی و شارەكانی تری كوردستان بۆ سەركوتكردنی خۆپیشاندەرانی ئازادیخواز بڵاو كردۆتەوە پێویستەنوێنەرانی میللەتی ئێمە لە پەرلەمانی عێراق كەمپینێك رێكخەن تا چیتر لە سەدا حەڤدەكەی بەشە بودجەی هەرێمی كوردستان لە پەرلەمانی عێراق رادەستی ئەم باندی مافیایە نەكرێت و سەرچاوەی مەسرەفی ئەو هێزە وشك بكەن كە ژمارەی زۆر لەوە زیاترە دەستوری عێراق رێگەی پێداوەو تەنیا لە خزمەتی پاراستنی دەسەڵاتی دو بنەماڵەكەیە و لە ملوەی بیست ساڵی رابوردودا لەبەرامبەر دەستدرێژی بەردەوامی ئێران و توركیا بۆ سەر هاوڵاتی و گوند و سەروەری كوردستان نەمانبینی فیشەكێك بتەقێنن، ئێمە نێتمان هێناوە چی تر كۆنە سەرۆك جاش بە سەرۆكی هەرێم و سەرۆكی عێراق قبوڵ نەكەین و لە جێگەیان رژێمێكی دیموكراتی پێشكەوتوی دادپەروەر لەكوردستان دامەزرێنین و بۆ گەیشتن بەم ئامانجە پیرۆزە پەنا بردن بۆ هەمو ئامرازەكان رەوایە هەرلە سود وەرگرتن لە زەمانەتەكانی دەستوری عێراق و یاسای نێو دەوڵەتی تا خۆپیشاندانی هێمنانەو رلپەرینی چەكدارانە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە