كونسوڵی فه‌ره‌نسا له‌هه‌ولێر سه‌رزه‌نشتی به‌رپرسانی هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی مافیای کرد.
Friday, 15/07/2011, 12:00
14/7/2001 یادی شۆڕشی فه‌ره‌نسی له‌هه‌ولێر كرایه‌وه‌و تێیدا كونسوڵی فه‌ره‌نسا له‌هه‌ولێر له‌وته‌یه‌كیدا ره‌خنه‌ی له ده‌سه‌ڵاتدارانی كورد گرت.
له‌مه‌راسیمه‌كه‌دا کۆمه‌ڵێک به‌ناو به‌رپرسی هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی مافیا ئاماده‌بوون‌و تێیدا فریدیك تیسۆ كونسوڵی فه‌ره‌نسا له‌هه‌ولێر وته‌یه‌كی پێشكه‌شكرد‌و ره‌خنه‌ی له به‌رپرسانی كوردی گرت.
له‌وته‌كه‌یدا كونسوڵی فه‌ره‌نسا له‌هه‌ولێر باسی له‌وه‌كرد كه باسكردن له پێشمه‌گاریه‌تی‌و دانه‌وه‌ی به‌چاوی نه‌وه‌ی نوێ‌دا كارێكی بێ هوده و ناشایسته‌یه.
هه‌روه‌ها وتی كه نه‌وه‌ی نوێ پێویستی به دونیایه‌كی نوێ هه‌یه كه هیواو ئاره‌زووه‌كانی خۆیانی تێدا بهێننه دی.
سه‌باره‌ت به خۆپیشاندانه‌کانی 17ی شوبات و رۆژانی دواتر ، سه‌رکۆنه‌ی ده‌سه‌ڵاتی کرد له چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌کردنی له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌ران و وتی: ده‌بێ هاولاتیان ئه‌و مافه‌یان هه‌بێت به ئازادی خۆپیشاندان بکه‌ن و رێگریان لینه‌کرێت.
جێی ئاماژه‌یه له‌ساڵی 2008 كه كونسوڵگه‌ریی فه‌ره‌سنا له‌هه‌ولێر كرایه‌وه، بێرنارد كۆشنه‌ر وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و كاته‌ی فه‌ره‌نسا له‌وته‌یه‌كیدا باسی له‌وه‌كرد پێویست مه‌ودای ئازادییه‌كان له‌كوردستان فراوانتربكرێن بۆ ئه‌وه‌ی كورده‌كان ببنه نمونه‌یه‌ك له‌رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا.
له به‌رامبه‌ر وته‌که‌ی به‌رێز کۆنسوڵی فه‌ره‌نسا ، به‌ناو سه‌رۆکی هه‌رێم وتی: ده‌بێ خه‌ڵکی کوردستان رێز له رابوردووی پێشمه‌رگه بگرن. به‌مانایه‌کی دیکه وه‌ک ناره‌زایه‌تییه‌ک به‌ناو سه‌رۆکی هه‌رێم لۆژیکی ئه‌قلانی ره‌تکرده‌وه و ویستی به ئاماده‌بووان بڵێت: ئێمه‌ی پێشمه‌رگه بۆمان هه‌یه بدزین ، تاڵان بکه‌ین ، نامووسی خه‌ڵکی ئه‌تک بکه‌ین ، و ئازادییه‌کان سنووردار بکه‌ین ، له ژێر ره‌وایه‌تی شۆڕشگێریی ، هه‌قی خۆمانه.
ده‌بێ بووترێت سه‌رۆکی به‌ناو هه‌رێم یه‌ک رۆژ پێشمه‌رگایه‌تی راسته‌قینه‌ی نه‌کردووه ، ته‌نها کاری به‌کرێگیراویی و جاشایه‌تی بووه بۆ ئه‌و ده‌وڵه‌ت و ئه‌م ده‌وڵه‌تی داگیرکا‌ر.
ئه‌وه‌ش زیاد ده‌که‌ین که سه‌رۆکی به‌ناو هه‌رێم له مه‌راسیمه‌که که له‌ته‌ک به‌رێز کۆنسۆڵ دانیشتبوو ، ناره‌حه‌تی زۆری پیوه دیاربوو.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست