ئەمســاڵ با ئیتر بەس بێ و حەز بێ
Thursday, 30/04/2009, 12:00
1402 بینراوە
ئەمســاڵ با ئیتر بەس بێ و حەز بێ
خەڵکینە ئەمســاڵ ئەگەر لیســت و بەرەى شــەیتانیش هاتنە پێشــەوە بۆ هەڵبژاردنەکانى کوردســتان بێ سڵ کردنەوە دەنگى پێ بدەن چونکە لیســتى ڕەحمانەکانى دوو حیزبە گەندەلً و پاوان خوازەکەى کوردســتانمان چەندین ســاڵە تاقى کردۆتەوە کە شــەیتان لەوان باشــترە بۆیە دەنگ بدەن بە شــەیتان و جارێکى دیکە دەنگ مەدەنەوە بەوان با ئیتر بەس بێ و حەز بێ و کۆتایى بێت بەم بارە نەشــیاوانەى کە لە خوارەوە ڕیزیان دەکەین:
1- چى دیکە فڕکە فڕکى مۆنیکا و ســەیارە جام تاریکەکان نەبینینەوە، نەنگى یە بۆ میللەتى کورد چى دیکە ئەوەى قبووڵ بێت و بە دەســەڵاتدارانى ناشــایســتەمان بڵێت ئیتر بەســە و بڕۆنە دەرەوە لە مەیدان ئێوە پیاوى کار و کۆشــش و خزمەت کردن نین و میللەتى کورد خەریکە بە دەســتتانەوە بە یەکجارەکى نغرۆ بێت و ناوى لە ســەحنەى ناوچەو جیهانیدا بســڕێتەوە .
2- بەســە بۆ واســتەى حزبى و ســەپاندنى کەســانى بێ ئەقڵ و نەفام بە ســەرمانەوە کە ئەلف و بێ ى شــارســتانى و پێشــکەوتن نازانن و کراون بە باڵادەســتى دەزگا هەســتیار و خزمەتگوزاریەکان و هەموو خەڵکیان بە بێ ئەقلًى و گەوجى خۆیان گرفتار کردووە.
3- بەســە بۆ تاڵان و بڕۆ کردنى ســەرچاوە و داهات و بودجەى ئەم گەلە ، نەک هەر ئەوە بەلًکو دەرهێنانەوەى هەرچى بردوویانە و دزیویانە لە ورگیان و گێڕانەوى بۆ خزمەتى زامە قووڵەکانى میللەتە شــەل و شــیتەکەمان، کە ئەوان هیچ باکیان بەو هەموو شـەل و شــیتیەى میللەتەکەمان نەبووە تا ئێســتا.
4- بەســە بۆ ســەپاندنى بنەماڵە و عەشــیرەتگەرى بۆ چەند مەرامێکى تەســک و دواکەوتوو ئیتر کاتى ئەوە هاتووە عەشــیرەت و تایەفەکانمان هیمەتیان یەکخەن و دەور ببینن لە پێشــخســتنى زانســت و هۆشــیاریدا ئەو عەشــیرەتە گرنگتر بێت کە خزمەتى زیاترى کردووە بۆ فێر بوونى زانســت و زانیارى و ڕۆڵەى زاناى پێشــکەش کردووە نەک لە ســەر بنەماى کێ پیاو کوژ ترە و پشــتێن و جامانەکانیان پانترە،کە ئەوانە لە جیهانى ئەمڕۆدا هیچ تەعریفێکیان نیە جگە لە هەمەجیەت.
5- بەسە بۆ زیاد کردنى ژمارەى دوکتۆر و پڕۆفیســۆرى تەزویر لە زانکۆکانماندا کە زۆریان بە تەوســیەو فەرمانى حیزبە گەندەڵەکانمان ئەو شــەهادە و پلەیان پێ بەخشــراوە و لە زانســت و زانینیشــدا ســفریان بە دەســتەوەیە.
6- بەســە بۆ پێگەیاندنى دوکتۆرى تەزویرى تەندروســتى مرۆڤ کە ئەوانیش بە فەرمان و دزەى حیزبى پەیدابوون و ورگ و ریخۆڵەى ئەم و ئەو هەڵئەدڕن و بە مردنیشــیان تەنها ئاهێکیان لە کیس ئەچێت.
7- بەسە بۆ پێگەیاندنى محامى و دادوەرى تەزویر کە ئەمانیش بە تەوجیهات و زۆردارى حیزبەکانمان ئەهێنرێنە ســەرکار و ئەو نادادی و بێ عەدالەتیە ئەهێننە کایەوە کە ئێســتا تێ ى کەوتووین، کە زوڵم و زۆرى بزنى شــاخدار ئەســەپێنن بە ســەر بزنى بێ شــاخدا.
8- بە ســە بۆ ڕاپ ڕاپێنى گەنجەکانمان کە حیزبە نەزان و نەفامەکانمان بڵاوى دەکەنەوە لە جیاتى ئەوەى گەنجەکانمان فێرى زانســتەکانى ســەردەم ببن و بڕۆن لە پێشــبڕکێ جیهانیەکاندا بەشــدارى بکەن، تا ناوى کورد بەرز بکەنەوە.
9- بەســە بۆ خۆ فش کرنەوە و خۆبە زل زانینى حیزبە درۆزنەکانمان کە هیچیان بنەماى حیزبیان تیا نیە و تا ئێســتاش ئەو ئەندامانەى هەیانە تەنها وەکوو حیزبى بەعســى ڕووخاو بۆ چڵپەو لێســانەوە لە گەڵیاندان و لافى شــۆڕشــگێڕ ى و بەرپا کردنى ڕاپەڕین لێ ئەدەن ، ئیتر پێ یان ئەڵێین ئەى درۆزنەکان ڕاپەڕین خەلًک کردى، تا ئێوە بە ژمارەیەکى کەمەوە لە ئێرانەوە هاتنەوە بەمدیودا خەڵک حکوومەتى بەعســى لە کوردســتان ڕاو نابوو، وە ئێوە هاتنەوە ســەر تەختى حازر و بزر.
10- بەســە بۆ ســـەردانەواندن بۆ دەســت درێژکەرانى ووڵاتەکەمان لە تۆپ باران و بۆمبى فڕۆکەکانیان لە ژێر ناوى دۆســتایەتى و بەرژەوەندیدا کە ئەو بەرژەوەندیانە تەنها لە گیرفان پڕ کردنى ســەران و دەســڵاتدارانى بەناو حیزبەکانماندا خۆى ئەبینێتەوە.
11- بەســە بۆ دەســت وەردان لە هەموو لایەنێکى ژیانى ئەم خەڵکە هەر لە باخچەى منداڵانەوە تا قەبرى مردووەکان و ســەپاندنى حوکمى قەرەقوشــى بەســەریاندا.
12- بەســە بۆ دەســت وەردان لە پیرۆزیەکانى ژیانى تاکى کورد و شــکاندنى کەســێتى مرۆڤەکانى و بێزار کردنى، کە واتان لێ هاتووە تەدەخول لە چوونە لاى یەکترى ژن و مێردەکانى ووڵاتەکەشــماندا ئەکەن.
13- بەســە بۆ تەندەر و پڕۆژەى ســەقەت کە هیچى لێ ســەوز نابێت جگە لە بە فیڕۆدانى ســامانى ئەم میللەتە نەگبەتە بۆ گیرفانى حووتەکانى ســەردەم.
14- بەســە بۆ بانگەشــەى درۆ و گڵاو کردنى ناوى دیموکراســیەت بە ڕەفتارى چەوت و چەوێڵى حیزبەکانى ئەمڕۆى کوردســتان کە واى دائەنێن لە ئاســتى ســیســتەمە دیموکاســیەکاندان، با بیریان بخەینەوە کام دیموکراســى،با (تۆنى بلێر) ســەرەک وەزیرانى دەســت لە کارکێشــاوەى بەریتانیا بە نموونە بهێنینەوە کە ســەرانى کورد باشــى ئەناســن ، کە ســەرەک وەزیرانى یەکێک لە پێنج دەوڵەتە زلهێزەکانى جیهان بوو، نەک هەر دەســەڵاتى لە بەریتانیادا هەبوو بەلًَکوو دەســەڵاتەکەى هێندە درێژ بوو گەیشــتە ڕۆژهەڵاتى ناوەراســتیش بۆ ڕووخاندنى ڕژێمى ســەدام ، کەچى زۆر بە ســانایى و بێ ســەر و ســەدا و بێ هیچ فشــارێکیش وازى لە پۆســتى خۆى هێنا و دانیشــت، ئینجا ئێســتا با بپرســین کاک تۆنى بلێر ئێســتا لە کوێ یە و بۆ لە کوولەکەى تەڕیشــدا ناوى ناهێنرێت ، کاتێ لە دەسـەڵاتدا بوو چەند مۆنیکا و لاندکرۆزەرى بە دواوە بوو ئەى ئێســتا چەندى بە دوواوەیە، بێگومان نە ئەوســاو نە ئێســتاش نازانێ مۆنیکا چیە، ئەى چەند کۆمپانیا و ئاســیا ســێڵ و کۆڕەک و شــارى جوان و کارگەى چیمەنتۆى تاســلوجە و بازیانى هەبوو یان ئێســتا هەیەتى، تەنانەت ئێســتا خۆشــتان بۆ وەفاى چاکەى ئەو پیاوە لە ڕوخاندندنى ڕژێمى ســەدامدا ناچن ســەردانێکى بکەن چونکە لاى ئێوە ئەوەى لە دەســەڵاتدا نەما توورێک ناهێنێ و پشــتى تێ ئەکەن، لە کاتێکدا ئەو کابرایە لە ســەر ویســت و ئارەزووى خۆى لە دەســڵاتدا نەما.بەڵاًم ئەى ســەرانى گەندەڵ و درۆزنى کورد ئێوە کوێتان لەو کابرایە ئەچێت تا ســیفەتى دیموکراســى بە خۆتانەوە بلکێنن کامتان ئامادەیە کورســى و تەختەکەى بە ویســتى خۆى بە جێ بهێڵێ، ئەزانن ئەو بۆ واى کرد چونکە پۆســتەکەى تەنها کۆشــش و کار کردن و سەر یەشــە بوو بۆى وە بە هەڵبژاردن هاتبووە ئەو پۆســتە وە ڕاســپاردەى میللەتەکەى لە ئەســتۆدا بوو بۆیە کارى ئەو گرانە، بەڵام کارى ئێوە چڵپە و لێســەیە بۆیە لاتان خۆشــە و بەجێ ى ناهێڵن، هەرگیز کارتان لە پێناوى بەرزى و پێشــکەوتنى وڵات و میللەتەکەتاندا نیە، کە بێگومان ئەوە کارێکى قورســە.
ســلێمانى