کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


گوندى باوزێ ..

Sunday, 18/07/2010, 12:00


گوندى باوزێ هەڵكەوتەى ڕۆژهەڵاتى ناوچەى پشدەرى سەر بەشارى قەڵادزێ یەو هاوسنورە لەگەڵ هەندێك گوندى ناوچەى ئالاى سەردەشت و لە ساڵى 1978دا لە لایەن بەعسەوە وێران كراوەو گوازراوەتەوە ئۆردوگاى زۆرە ملێى توە سورانى نزیك شارۆچكەى پشدەرو شوێنى ئاژەڵدارى یەو 19 ساڵیشە مینە چێندراوەكانى بەعس دەیان كەسى ئەو گوندەى ڕەشە كوژ كردوەو كەم ئەندام كردووە جیا لە ڕێبوارانى هاتو چۆكەرى هەردووك پارچەى كوردستانى باشورو ڕۆژهەڵات گوندەكانى ڕۆژهەڵاتى كوردستان ئەوانە كە لە گوندى باوزێوە نزیكن وەكو قەلەڕەشەو سوورە چۆم و دولكان و سێوە تاڵ و دەرماناوەو دۆڵەبى و دۆڵەگۆم و بێتوش و ئەشكان و مەزناوێ و هەرزنەو هەمیشە جێگاى شۆرشگێڕانى باشورو ڕۆژهەڵاتى كوردستان بووەو خاوەنى سەدان لە شەهیدو كەم ئەندام و پێشمەرگەى دێرین و زیندانى سیاسى یەكێتى و پارتى یە من لە ساڵى 1988 هەتا ساڵى 1991 لەگەڵ بەشێك لە پێشمەرگە دێرینەكانیاندا لە تیپى 63ى جوتیاراندا پێشمەرگە بووم كەسە ناسراوەكانیان لە یەكێتى دا ئەوانەن كە دەسەڵاتدارن 1- عەبدوڵڵا وسوو 2- رەحیم حاجى خدر . عەبدوڵڵا یەكێتى یەو رەحیم گۆڕانە لە پارتیش دا 1- هیوا احمد مستەفا 2-حەسەن ئەحمەد مستەفا 3- عومەر خدر 4- فەقێ وسوو ، فەقێ وسوو پێشمەرگەو كادیرو فەرماندەى شۆرشى ئەیلول و گوڵانى پارتى بووە حەسەن و عومەر كادیرانى ناوشارى كۆمەڵەى ڕەنجدەرانى كوردستان بوون هەتادواى ڕاپەڕینى گەلى ساڵى 1991 هیوا لە ساڵى 1980 هەتا ساڵى 1991 پێشمەرگەو فەرماندەو كادیرى كۆمەڵەى رەنجدەرانى كوردستان بووە عەبدوڵڵا لە ساڵى 1976 هەتا ئێستا پێشمەرگەو فەرماندەى یەكێتى بووە رەحیم لە ساڵى 1981 هەتا ساڵى 2006 پێشمەرگەو فەرماندەى یەكێتى بووە و بەرپرسى دووەمى گۆڕانە لە شارى قەڵادزێ داو عەبدوڵڵا بەرپرسى دووەمى دەسەڵاتدارى یەكێتى یە لە شارى قەڵادزێ نازانم عومەر پلەى چى یە لە پارتى دا بەڵام فەقێ وسوو بەرپرسى پێشمەرگەى ئەیلولەو حەسەن راوێژكارى كاك نێچیر بارزانى بووە و ئێستا شارەزا لە بوارى كاروبارى توركیادا كاردەكات و كەسایەتیەكى شاعیرو نووسەرو سیاسى یە هیوا بەرپرسى لقى 4ى پارتى یەو كە سایەتیەكى سیاسیە، ئەحمەد مستەفاى باوكى حەسەن و هیوا شەهیدى فەرماندەى شۆرشى ئەیلولە .
گوندى باوزێ وەكو تەواوى گوندەكانى ناوچەى پشدەر وێرانەى تەواوەو زۆرایەتى خەڵكەكەشى هەژارە شەهیدە ناودارەكانیان محەمەدە سوورەو ئەحمەد مستەفا و خدر سلێمانە وە ئارام باوزى بەرپرسى كۆمەڵەى پێشمەرگە دێرینەكانى یەكێـى لە قەڵادزێ و پشدەر پێشمەرگە و كادیرى شارو شاخى كۆمەڵەو یەكێتى بووە خەڵكى زاناى شاعیرو نووسەرى تریشیان هەیە كەمن نایان ناسم من زیاتر پێشمەرگە دێرینەكانیان و شەهیدەكانیان كەمێك دەناسم خەڵكى باوزێ بە سەدان ماڵن و هەموویان خزمى یەكترین و لە رۆژهەڵاتى كوردستانیشدا خزمى زۆریان هەیە لە ڕووى داب و نەریتەوە زیاتر لە كوردانى رۆژهەڵاتى كوردستان دەچن و ژن و كچ لەلایان خاوەنى رێزەو مافى تایبەتى خۆیان هەیە جل و بەرگیشیان هاوشێوەى هەردووك پارچەى كوردستانە جل و بەرگى كوردییە . لە ساڵى 1989 دا كە بەعس هەموو ناوچەى پشدەرى وێران كرد خەڵكەكەى گوازتەوە بۆ ئۆردوگاى زۆرە ملێى بازیانى یەك كە لەنێوان شارى سلێمانى و كەركوكدایەو دواى ڕاپەڕینى ساڵى 1991 رێژەیەكى كەم لە خەڵكەكەى گەڕایەوە گوندەكەیان لەبەر مینە چێندراوەكانى بەعس و زۆرایەتیان لە نزیك شارى قەڵادزێ دا نیشتەجێ بوون گوندە سەر سنوریەكانى تریش و نزیك لە سنورەكانیش بەهۆى مینە چێنراوەكانى بەعسەوە دوچارى رەشە كوژى و كەم ئەندامى بوون ناوچەى پشدەر وێرانەیەكى تەواوى نمونەى خاكى كوردستانە هێرشى فڕۆكەو تۆپى داگیر كەرانى توركیاو ئێرانیش پێیان فێربووە بە تایبەتیش گوندەكانى بنارى قەندیلى خێڵى مەنگوڕو ئاكۆن هەرچەندە خەڵكى ناوچەى پشدەر سەرانى دەسەڵاتداریان زۆرن لە پارتى و یەكێـتى دا كە ناوچەكە لە ژێر دەسەڵاتى یەكێـتى دایە بەڵام وەكو لەو خەڵكە نەبن بۆیە گیانى پاداشت و هاوكاریان بۆ خەڵكەكە نیە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە