"پاراستن" ده‌زگای تیرۆر و تاوان
Sunday, 09/05/2010, 12:00
پاراستن ئه‌و ده‌زگا به‌دناوه‌یه که بۆ تیرۆر و تۆقاندن دامه‌زراوه . لووله‌ی چه‌که‌کانیان هه‌میشه به ڕووی ئازادیخوازان و ڕه‌خنه‌گراندا بووه . ئه‌م ده‌زگا به‌دناوه هه‌میشه له ده‌ست تێکه‌ڵاوکردندا بووه له‌گه‌ڵ ده‌زگا هه‌واڵگریه‌کانی داگیرکه‌ران به‌گشتی و بانده مافیاکانیش به تایبه‌تی .
هه‌ر ڕه‌خنه‌یه‌ک له بنه‌ماڵه‌ی بارزانی وه‌کو تاوان ته‌ماشا ده‌کرێت له‌لایه‌ن ئه‌م ده‌زگا ڕه‌شه‌کوژه‌وه ، خۆ ئه‌گه‌ر ڕه‌خنه‌ش نه‌بوو ئه‌وا پیشه‌یان بریتییه له ڕفاندنی ئه‌و که‌سانه‌ی که مه‌به‌ستیانه و مه‌رجی ئازادکردنیشی داواکردنی بڕه پاره‌یه‌ک بووه که هیچ کاتێک له توانای بنه‌ماڵه‌ی ڕفێندراودا نه‌بێت .
پاش ڕاپه‌ڕینی نه‌ته‌وه‌که‌مان له ئاداری 1991دا و هاتنه سه‌ر سفره‌ی حازری بنه‌ماڵه‌ی بارزانی ئه‌وا یه‌که‌مین هه‌نگاویان بریتی بوو له تۆکمه‌کردن و به‌هێزکردنی ئه‌م ده‌زگا تیرۆریستیه به که‌سانی ئه‌من و ئیستخبارات و به‌عسیه تاوانباره‌کانی ڕابردوو . ئه‌م ده‌زگایه هه‌میشه له دوی ئه‌و که‌سانه وێڵ بووه که خاوه‌ن پێنووسن و ڕاستیه‌کان ده‌گوێزنه‌وه بۆ نێو کۆمه‌ڵگا .
به‌ر له ده‌ستپێکردنی شه‌ڕی کوردکوژه‌ی نێوان هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و تاڵه‌بانی ژماره‌یه‌ک کرده‌وه‌ی تیرۆریستییان ئه‌نجام‌دا دژ به نووسه‌ران که نموونه‌ی هه‌ره به‌رچاویان تیرۆرکردنی "ڕه‌وف کامل ئاکره‌یی" و "ڕێناس" بوو .
دوای هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی کوردکوژه زیاتر ده‌ستی ئه‌م ده‌زگا تاوانباره ئاوه‌ڵا کرا بۆ تیرۆری نووسه‌ران و ڕۆژنامه‌وانان ، ئه‌م جاره‌یان تیرۆره‌کان به کۆمه‌ڵ ئه‌نجام ده‌دران که نموونه‌ی هه‌ره به‌رچاویان تیرۆرکردنی ده‌یان نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس بوو له 16-5-1997 له شاری هه‌ولێر و ڕاکێشانی ته‌رمه‌کانیان به دوای ئوتومبێلدا ، تاوه‌کو ئه‌م چرکه ساته‌ش گۆڕه به کۆمه‌ڵه‌که‌یان به شاردراوه‌یی ماوه‌ته‌وه .
پاش گۆڕبه‌گۆڕبوونی به‌عسیه‌کانیش ده‌ستی ئه‌م ده‌زگا تاوانباره ده‌گاته ئه‌و نووسه‌رانه‌ی که له شاری که‌رکوک‌دا بوون و خاوه‌ن ده‌نگی ڕه‌خنه بوون . کرده‌وه‌ی یه‌که‌میان به تیرۆرکردنی دکتۆر عبدالستار تاهیر شه‌ریفی ته‌مه‌ن 76 ساڵه ده‌ست پێده‌کات . به‌رله‌وه‌ی خوێنی دکتۆر عبدالستار وشک ببێته‌وه سۆرانی مامه حه‌مه له خوێندا ده‌تلێننه‌وه و تیرۆری ده‌که‌ن ، هێشتا دوسیه‌ی سۆرانی مامه حه‌مه نه‌کراوه‌ته‌وه که ده‌ستی تاوانی پاراستن به گیانی سه‌رده‌شت عوسمان ئاشنا ده‌بێت و به شێوه‌یه‌کی هێجگار هۆڤیانه له به‌ره به‌یانی 4-5-2010دا له به‌رده‌م کۆلیجی زمانی زانکۆی سه‌لاح‌الدینی شاری هه‌ولێره‌وه به به‌رچاوی ده‌یان پۆلیس و ئاسایشه‌وه ده‌که‌ونه ئه‌شکه‌نجه‌دانی و پاشان بزرکردنی . پاش دوو ڕۆژ ته‌رمه‌که‌ی به سه‌ربڕدراوی له شاری موسڵ فڕی ده‌ده‌ن . ئه‌مه جگه له‌وه‌ی که هه‌ڕه‌شه‌ی کوشتن له ده‌یان نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌وانی دیکه ده‌که‌ن وه‌ک "ئه‌حمه‌د میره" و "کۆسره‌ت عبدالره‌حمان" .
تیرۆرکردنی ئه‌م نووسه‌رانه به پله‌ی یه‌که‌م له ئه‌ستۆی سه‌رۆکی هه‌رێم "مه‌سعود بارزانی" دایه و هه‌ر ئه‌ویش له دوای ئه‌و تیرۆرانه‌وه‌یه و به فه‌رمانی ڕاسته‌وخۆی ئه‌ویش ئه‌م کرده‌وانه ئه‌نجام ده‌درێن . چونکه تاوه‌کو ئێستا ده‌یان جار هه‌ڕه‌شه‌ی له نووسه‌ران کردووه و وه‌کو مه‌ترسییه‌کیش بۆسه‌ر ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی ناوزه‌دی کردوون .
ئه‌وه مه‌سعود بارزانی بوو که ده‌یگووت ده‌بێت سنوورێک بۆ ئه‌و نووسه‌رانه دابنرێت که جنێو ده‌ده‌ن(بێگومان له چاوی مه‌سعود بارزانییه‌وه هه‌موو ڕه‌خنه‌یه‌ک جنێوه و سزای ئه‌و ڕه‌خنه‌یه‌ش مه‌حکوم به مه‌رگه) . ئه‌وه مه‌سعود بارزانی بوو که نووسه‌رانی به جاش پێناسه ده‌کرد و ده‌یگوت له ڕابردوودا به چه‌ک شه‌ڕی ئێمه‌یان ده‌کرد و ئێستاش به پێنووس .
پرسیار له مه‌سعود بارزانی :-
1-ئایا نووسه‌ران به چه‌ک شه‌ڕی ئێوه‌یان ده‌کرد یاخود ئێوه به چه‌ک شه‌ڕی هه‌موو نووسه‌ران ده‌که‌ن ؟
2- ئایا کاتێک ئێوه‌مان به سواری ئوتومبێل هێنایه‌وه سه‌ر سفره‌ی حازری ته‌مه‌نی سۆرانی مامه حه‌مه و سه‌رده‌شت عوسمان گه‌یشتبوویه ئه‌و ئاسته‌ی که بتوانن چه‌ک هه‌ڵبگرن و شه‌ڕی ئێوه بکه‌ن ؟
3- ئایا ئه‌وانه‌ی که به‌چه‌ک شه‌ڕی هه‌موو کوردیان ده‌کرد و ئانفالیان ئه‌نجام ده‌دا ، ئێستا سه‌رکرده مه‌یدانیه‌کانی پارته‌که‌ی ئێوه نین ؟
4- ئایا ئه‌وانه‌ی که هه‌موو کوردان ده‌خه‌نه ژێر ڕه‌حمه‌تی لووله‌ی چه‌که‌وه داگیرکه‌رانن یاخود نووسه‌ران ؟ ئایا چ داگیرکه‌رێکی کوردستان ماوه که ئێوه ده‌ستتان له‌گه‌ڵیدا تێکه‌ڵ نه‌کردبێت و چاوساخیتان بۆ نه‌کردبێت بۆسه‌ر بست به بستی کوردستان ؟
5- ئایا فه‌رهه‌نگی جنێودان له ئێوه‌وه هاته نێو کۆمه‌ڵگا یاخود له نووسه‌رانه‌وه ؟
http://uk.youtube.com/watch?v=zCclnfqYhqM&feature=related
6- ئایا کوردایه‌تی بریتییه له پاداشتکردنی جاش و ئه‌نفالکه‌ره‌کان و تیرۆرکردنی نووسه‌ران و ئازادیخوازان ؟
ئه‌گه‌ر ئه‌م پرسیارانه به‌شیکبن له کرده‌وه‌ی ئێوه ئه‌وا پێشکه‌ش بێت به مێژووی پڕ له تاوانتان .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست