سه‌ربوردی من و پارتییه‌ك له‌سه‌ر "فیسبوك"، ناسیح و "درۆ" و 31 ئاب
Saturday, 07/01/2012, 12:00
پارتی نه دانای هه‌یه و نه زانا،هه‌ر له مه‌لا مسته‌فاوه كه به زۆر دوو خه‌تی پێ ئه‌نوسرا،مه‌سعود بارزانی كه بڕوانامه‌ی ناوه‌ندیشی نییه،كوڕه‌كه‌ی كه به سه‌دو په‌نجاو چوار ئه‌ڵێت دوو حه‌فتاو پێنجی و چوار فیشه‌ك
ئه‌و باسه‌ی له خواره‌وه ده‌یخوێنیته‌وه،بریتییه له شه‌ڕه كۆمێنتێك له‌سه‌ر تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی "فیسبوك" له نێوان من و ئه‌ندامێكی پارتیدا كه تیایدا هێرشی ده‌كرده سه‌ر ناسیح عه‌بدولڕه‌حیمی ڕۆژنامه نوس،له دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و وێنه‌م پۆست كرد و نوسیبوم "ناسیح عه‌بدولڕه‌حیم و بنه‌ماڵه‌ی كڵاو سور".
پارتییه‌كه: ناسیح تەشھیرو درۆی کردوەو بەبی بەلکە قسەی کردوەو درۆ‌و دەلەسە دەخاتەبازاری میدیاکەری کوردی‌و دەیەویت لەم ریکەیەوە خۆی کەورەبکاتو ناوبانک بۆخۆی دروست بکات؟؟وەقسەو درۆ‌و دەلەسەکانی بۆبشتراست نەکراوەتەوەوباجی درۆی ھەلبەستراو دەدات؟؟
گوڵپی: ناسیح ته‌وانی ئه‌و "درۆ" یه ئه‌دات كه سۆران و سه‌رده‌شت و چه‌نده‌ها ڕۆژنامه‌نوسی تر داویانه و ئه‌یده‌ن،نه‌كا ئه‌وه‌ی ئه‌وانیش وتیان "درۆ" بوو!!! گه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ریه‌ك له‌و ڕۆژنامه‌نوسسانه وتیانه یان ده‌وترێت "درۆ" بێت ئه‌وا من له هه‌وڵی ئه‌وه‌دام له‌وان "درۆزن" تر بم،درۆیه‌ك كه ڕاستی له خۆ پیچابێت و وه‌ك كورد ئه‌ڵیت چون حه‌قه ڕه‌ق له گوێی بنه‌ماڵه ئه‌دات كردنی سه‌ده‌قه‌ی جارییه و نه‌كردنی گوناهی كه‌بیره‌یه.هه‌ر كات بارزانی برایه دادگا،جا به شه‌ق یان به خۆشی، و له‌وێ به تاوانی چه‌ند ساڵه‌ی خۆی و هاوكڵاوه‌كانی سزا درا،ئه‌و كات ده‌كرێت به دادگا بوترێت دادگا،ئه‌و كات ڕاستی ڕاستییه و درۆش درۆ،نه‌ك ئه‌و قسانه‌ی كه كڵاوسوره‌كان شه‌و و ڕۆژ جاڕی بۆ ئه‌ده‌ن،بێ ئه‌وه‌ی كڕیارێكی هه‌بێت.
پارتییه‌كه::: ئیستاوەلامەکەتم خویندەوە بۆیەئیستا بەرجەوەلامەکەی دەبینی؟من بیم وایەتۆ ونمونەکانی وەکو تۆ کەتائیستا سەرەواوی سیاسەتو عاتیفەو سۆزی منالانەتان بۆ لیک جیاناکریتەوە زۆرتان ماوە لەو جۆرە قسانەبکەن,لەبری ئەم جۆرە زمانەجوانەباشتروایە خۆتان بیبکەیەنن,نەک توتی ئاسا قسەی خەلکی دوبارە بکەنەوە من دلنیام تۆری فیس‌بوک ئەم جۆرە قسانەقیزەونی دەکات بیم خۆش نەبو وەلامت بدەمەوە بەلام بەداخەوەناجارتکردم؟؟؟؟؟؟؟؟
گوڵپی: سوپاس بۆ ئه‌و په‌رچه وه‌ڵامه،هه‌ڵبه‌ت تۆ ناوت نا په‌رچه وه‌ڵام،گه‌ر نا هیچ وه‌ڵامێكی تیا نه‌بوو،هه‌مان ئه‌و قسه سواوه بێ كه‌ڵكه بو و كه ده‌مێكه پارتییه‌كان غه‌رغه‌ره‌ی پی ئه‌كه‌ن و گوێی لایه‌نگر و ئه‌ندامه‌كانی پێ ئه‌سمن،بۆیه كاری ئه‌و په‌رته له توتی بوونیش ده‌رچووه،چونكه بۆ ئه‌وه‌ی تووتی بیت پیویسته كه‌سێكی دان و زانا قسه‌یه‌كت بۆ بكات و تۆش دووباره‌ی بكه‌یته‌وه كه پارتی نه دانای هه‌یه و نه زانا،هه‌ر له مه‌لا مسته‌فاوه كه به زۆر دوو خه‌تی پێ ئه‌نوسرا،مه‌سعود بارزانی كه بڕوانامه‌ی ناوه‌ندیشی نییه،كوڕه‌كه‌ی كه به سه‌دو په‌نجاو چوار ئه‌ڵێت دوو حه‌فتاو پێنجی و چوار فیشه‌ك،مه‌حاڵه قسه‌زانێكیشیان هه‌بێت. هه‌ر بۆیه زۆربه‌ی،گه‌ر هه‌مووی نا،ڕاگه‌یاندكاره‌كانی شوێعی و كۆمۆنیست و پارته‌كانی ترن كه به پاره به‌رچاوی سور كردوون و هیچ بنه‌مایه‌كی مرۆییان لا گرنگ نییه، بۆیه باشتر وایه بارزانی فێری سیاسه‌ت بكه‌یت كه ده‌زانێت بڕوخێنێت،به‌س نازانێت بنیات بنێت،فێری قسه‌ی بكه‌یت كه وه‌ك تۆ ئه‌ڵێت فیسبوك،یان ناته‌وێت په‌ی بڵێیت سه‌ری دای له به‌رد و جوان و كوردانه بڵێیت فه‌یسبوك! تكایه سه‌رۆك و خێڵه‌كه‌ی فێر بكه،تا بتوانن له ئه‌لفه‌وه تا یا به له‌به‌ر بڵێن نه‌ك له ئه‌لفه‌وه تاكو نون!!!!!!!
پارتییه‌كه: ::::: زانایەک دەلی ھەلرکیز لەکەل خەلکی کیلدا کفتوکۆو حیوار مەکە جونکە ئەکەر کەسیک بەلاتاندا تیبەر ببیت نازانی کامتان کیلن؟؟؟؟؟؟؟بۆیە بیم خۆش نیەدریزەی بەمی جونکە تۆبیشوەختە دات ناوەکەماس رەش بیت ئیتر کفتوکۆ ھیج مانایەکی نابی.؟؟؟؟؟
گوڵپی: زۆر سوپاس بۆ ئه‌و ژیارییه‌ی كه به‌كارت هێنا،حه‌زم ئه‌كرد كه‌سێكی تر بڵێت كه گێل نیت نه‌ك خۆت،چونكه عه‌ره‌ب ئه‌ڵێت "كل مداح كژاب"،واته هه‌ر كه‌سێك كه باسی خۆی كرد ئه‌وا درۆ ئه‌كات!!
پارتییه‌كه: دەمزانی ئەوەئاستی تیکەشتنەکەتە؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
گوڵپی: وشه‌ی "ده‌مزانی" ئه‌وه ئه‌گه‌یه‌نێت كه تۆ بڕیاری پێشوه‌خته‌ت داوه،واته ڕێك پێچاوه‌نه‌ی قسه‌كه‌ی خۆت پێشوه‌خته بڕیارت داوه كه ئه‌وه ئاستی تێگه‌یشتنی منه!!!.،كه‌مێك له‌مه‌و پێش ئه‌وه‌ت وت،چۆن بوو له‌بیرت كرد،هه‌ر هیچ نا دوو كۆمینت سه‌رترت سه‌یر كردبا خراپ نه‌بوو. ده‌ی گویی مه‌یه‌رێ،ئاو له سه‌رچاوه‌وه لێڵه،تۆ له‌م گوێ جۆگه‌یا پێت پاك ناكرێته‌وه.
پارتییه‌كه کەدەلیم دەمزانی بەبەلکەی موداخەلەو بەشداری کردنەکانی رابردووبو لەجەندکۆریک لەسیروان,وەقسەوکفتەکانی جەندرۆزی رابردوو,وەنوسینو کۆمینتەکانت لەفەیسبوک نەک کویرانەو ھەرلەخۆوە وابلیم ئینشائەلا ئیوەئاویکی رون بۆخەلکی کوردستان ھەلدەکەن؟
گوڵپی: باشه هیچ نا ئه‌خیری قسه‌یه‌كت كرد كه بڵێم ئۆخه‌یش،ئه‌وه زیاتر له نیو سه‌ده‌یه بنه‌ماڵه‌ی بارزانی خۆی به چاره‌نوسی ئه‌م گه‌له‌دا هه‌ڵواسیوه و كوردی نه‌گبه‌تیش له‌و ماوه‌دا باجی هه‌ڵه و خیانه‌ت و ناپاكی و چاوچنۆكی ئه‌و بنه‌ماڵه‌ی به خوێن داوه،گه‌ر قسه و نوسین و كۆمێنتی كه‌سێك له ماوه‌ی كه‌متر له ساڵیكدا ببێته پێوه بۆ بڕیارێكی پێشوه‌خته،ئه‌ی بۆ ناكرێت نیو سه‌ده خیانه‌ت بكرێته به‌ڵگه بۆ ڕسواكردن و به ناپاك زانی بارزانی و هه‌موو هاوكڵاوه‌كانی؟!
پارتییه‌كه: : ئەوەی کەبارزانیو بنەمالەکەی لەسەرەتای سەدەی بیستەوەبۆکوردیان کردوە تەواوی میزوی کورد بەشاھیدی دۆست‌و دوزمن(دوزمنی ھەق بیز)تۆماری نەکردوە من بەرکری لەکەندلیو خرابەکاری ھیج کەس ناکەم بەلام ئینسان نابی ھیج کەسو لایەک زەربی سفربکات با خۆشیشی نەویت,بلام ھەقیقەت لای ھەرکەسبیت وەھەرکەس بیلیت ھەرھەقە بۆیە ئەم بیوەری موتلەقیە باوی نەماوەسەیرە کەسانیک تازەبەتازە خۆیان بەھەقیقەتی تەواو دەزانو بەرامبەرەکانیشیان بەناھەق بەبی ئەوەی لەم نیوەندەداکەسی سی یەم کەوویزدانی زیندوە ووجودی ھەبیت,بۆیەبیم باشە تۆزی بەوویزدانەوە دیمەنەکان ببینین,لای باش‌و خرابی دیمەنەسەیربکەین نەک تەنھالەکۆشەی جاویلکە خرابەکەوە.
گوڵپی: ڕێژه‌یی و موتڵه‌ق بوون دوو بابه‌تی ته‌واو له یه‌ك دانه‌بڕاون،به‌ڵام باشه بزانرێت كه له‌یه‌ك جودان و ناكرێت جێگۆڕكێیان پێ بكرێت،بۆ نمونه ده‌وترێت سه‌دام كه‌سێكی دیكتاتۆر بوو،ده‌ی خۆ ئه‌وه ڕاستییه‌كی موتڵه‌قه،به‌ڵام تۆ و هه‌موو ئه‌وانی تر ده‌یڵێن،كه‌واته پێویست به‌وه ناكات موتڵه‌ق و ڕێژه‌یی بوون تێكه‌ڵ به باته‌كه بكرێت. با نه‌بینه بكوژه‌كانی حوسه‌ین و دواتر بڵێین خوێنی مێش نوێژی پێوه‌یه یان نا؟! له‌وانه‌یه له كون و قوشبنێكا چاكه‌یه‌كی بنه‌ماڵه به‌دی بكه‌یت،بۆ نمونه پاره‌ی له‌م گیرفان دزیوه و خستویه‌تییه گیرفانیكی تر،به‌ڵام تاوان و خراپه‌كاری ئه‌و بنه‌ماڵه ئه‌وه‌نده زۆره كه له باس نایه‌ت...له یادشت بێت مێژوو ئه‌و بنه‌ماله‌ی شه‌رمه‌زار كردووه و جوانییه‌كی لێ به‌دی نه‌كردوون جگه له پاوانكاری و كوشت و كوشتار،باسی كۆن ناكه‌ین تا ئینكاری بكه‌یت،خۆ انشالله 31 ئاب به خاڵێكی جوان و باش له قه‌ڵه‌م ناده‌یت،حه‌ز ئه‌كه‌م گه‌ر قسه‌یه‌كت هه‌یه با ئه‌و قسه‌ت باسی 31 ئاب بێت،بزانم ئه‌و مێژووه "پرشنگه‌ی" كه تۆ باسی لێوه ئه‌كه‌یت و ته‌نانه‌ت دوژمن (دوژمنی حه‌ق بێژ) یش ئینكاری ناكان كامه‌یه؟؟
پارتییه‌كه: ئەکەر ٣١ئاب بۆ بوجەلکردنەوەی بلانیک نەبوو بۆجی ئەمریکاودۆستەکانی رازی بوون جاریکی دیکە ھیزی سەربازی عیراقی بیتەوە بۆ ھەولیر لەکاتیکدابریارەکەی نەتەوە یەککرتوەکان دەلی قەدەغەیەو نابیت نەبەزەویدا وە نەبە ئاسماندا ھیزی عیراقی ھیلی٣٦ ببەزینن کەدەکاتە لای قدرکەرەمو بانی مەقان ,ئەکەرکلۆبی سەوزی نەتەوەیەککرتوەکان نیە,وەدەبیترۆزکاریک ھەقیقەتی وەوروداوە ھەربخریتە روو بەلام رەنکە لەدوای وەستانی شەری نەکریسی ناو خۆوە بارتی بۆساریز بوونی برینەکان نەی ویستبی شتەکانی بشت ئەو روداوە باس‌بکات.بیم باشە کۆتای بی بینین جونکە ناکەینە نەتیجەیەک,وەبۆ شەخسیاتی خۆشت واباشە ھەرکیز قسە بەکەسیک نەلیی لای کەسیکدا سور بزانی کەسی زەمکراو لای ئەو خۆشەویستە,وەمن ئەوجوینو تەشھیرانەی لەوکاتەوەدەیکەی وادزانم بەمنی دەکەی جونکەتۆ کفتوکۆت لەکەل من دەکرد نەک لەکەل کەسیک لەوان,سعیدی نەورەسی دوفەرمویت موناقەشەو کفتوکۆ کرنک نییە کرنک دەلر ئەنجامەکەیەتی کەئیمەش نەکەینە دەرئەنجامی باشتروایە کۆتای بی بینیین.
گوڵپی: گریمان پلانێك هه‌بوو،با بڵێین ئه‌و پلانه‌ش هێنانی ئێران بوو بۆ ناو خاكی عێڕاق و به قسه‌ی بارزانی بۆ "داگیر كردنی" عێڕاق ئه‌هاتن،بۆیه ئه‌و بڕیاری "به‌رگری" له ولاتی دا!!! ئه‌وه ته‌واوی ڕووداوكانی پشت ئه‌و خیانه‌ته،بینیت كه داره‌كه‌ی حه‌زره‌تی موسای نه‌ویست تا ئاشكرای كه‌یت...چییه چی قه‌وماوه كه ئه‌و كات پارتی به ئێرانی ئه‌وت داگیركه‌ر له كاتێكدا له سه‌رده‌می شا‌و دوای شا هه‌میشه پێشڕه‌وی پاسدار بوون بۆ لێدان له "به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان" ی عێڕاق؟! جگه له‌وه ڕاستییه‌ك هه‌یه كه ته‌وای پارتییه‌كان به 1000 كه‌سه‌كه‌شه‌وه نایزانن،ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه خراپی كه‌سێك یان لایه‌نێك باشی تۆ ناگه‌یه‌نێت،واته گه‌ر یه‌كێتی خیانه‌تی كردبێت،ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت كه ئه‌وه‌ی پارتی خیانه‌ت نه‌بێت؟! خاڵێكی تر پێت وا نه‌بێت حكومه‌تی گۆڕبه‌گۆڕی به‌عس له‌به‌ر چاوه‌كاڵه‌كانی بارزانی هه‌ولێلای پاككردبێته‌وه،به‌ڵكو له‌به‌رامبه‌ر ڕێكه‌وتنێك بوو كه خۆی له تیرۆری ئه‌ندامانی ئۆپۆزسیۆنی ئه‌و كاته‌ی عیڕاق ئه‌بینییه‌وه،به‌تایبه‌ت باڵی ئه‌حمه‌د چه‌له‌بی و زۆر كه‌س و شتی تریش!!! بۆیه هه‌ر پاساوێك بێنیته‌وه ئه‌و خیانه‌ته ناكاته تێكۆشان،له‌وه دڵنیا به،كوشتاری بێ دادگای سورچییه‌كانیش له‌و سه‌رو به‌نده‌دا خاڵێكی تری ڕه‌شی ئه‌و شاڵاوه‌یه له گه‌ڵ هه‌تككردنی چه‌ند ئافره‌تێك،مه‌ڵێ وا نییه چونكه سوپای به‌عسی ئه‌وه پیشه‌كه‌یان بووه،لایه‌نێكیش كه ده‌ستی له‌گه‌ڵ تیكه‌ڵ كرددبن وه‌ك ئه‌وانه،وه‌ك كورد ئه‌ڵیت دوو گا له دۆڵێكا بن،خووی یه‌ك نه‌گرن،ڕه‌نگی یه‌ك ئه‌گرن!!! ڕه‌نگه تۆ ڕاست بكه‌یت،ده‌بێت لێره‌دا وازی لێ بێنین چونكه هیچ پارتییه‌ك بۆی نییه به ئه‌قڵی خۆی بیر بكاته‌و و به "سه‌رۆك" بڵێت كڵاوه‌كه‌ی سه‌ر و سووره!،! بۆ ئه‌وه‌ی كه گوایه قسه‌ی ناشیرینم به بنه‌ماڵه وتووه‌ەمن وای نابینم،قسه‌ی كاتێك ناشیرینه كاتێك ڕاست نه‌بێت،به‌ڵام خۆ ناكرێت به خیانه‌تكاریك بوترێت نیشتمانپه‌روه‌ر!!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست