کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


فاروق ڕەفیق لەشاشەكەى كوردساتەوە باس لەكام ستەمكارى دەكات؟!

Saturday, 09/05/2009, 12:00


لێتانى ناشارمەوە, یەكێك لەو نوسین وتارانەى كاریگەرى لەسەر دونیابینم دانابێت بەتایبەت خۆێندنەوەیەكى فەلسەفیانە بۆ واقیعى كوردى, بەرهەمەكانى فاروق ڕەفیق و هەندێ لەنوسەرانى گۆڤارى ڕەهەند بوون, كاتێ فاروق ڕەفیق هەردوو كتێبەكەى(پاكس ئەمریكانا) و (ماڵێكى لێكترازا و ویژدانێكى بیمار, كوردبون لەجیهان دا) نوسى, ئێمە وەك خۆێندكارانى زانكۆى سلێمانى ئەوكات, بەدەرفەتێكى باشمان زانى بۆ ئەوەى لەسەر بنەماى ڕەخنە ئەكادیمیەكەى فاروق ڕەفیق, زیاتر گەشە بەڕەوتى خۆێندنەوە و ڕەخنەى فەلسەفى بۆ بارودۆخى كوردى و مەسەلە هەنوكەییەكان بدەین, بۆ ئەم مەبەستە بەتایبەتى ستەمكارى, وەك چەمكێكى فەلسەفى بۆ بەراوردكردنى واقیعى دەسەڵاتى كوردى, نایشارمەوە پەنا بۆ تێزەكەى فاروق ڕەفیق دەبرا بۆ زیاتر ناسینەوەى ستەمكارى دەسەڵاتى كوردى بەشێوازە فەلسەفییەكەى,تا ئەو شۆێنەى من ئاگاداریم بوم, ئەو دوو كتێبەى ئێستا ماوە و ناوبەناو لە پێشانگا كانى كتێبدا بە چاپى نۆی وە دەخرێنە ڕوو, خۆیشى بە وتارى جیا جیا ڕونكردنەوەى زیاترى لەسەر بەرهەمەكانى دەدا لە ڕۆژنامەى(هاوڵاتى) دا و بۆچونەكانى بەخۆێنەرانى ڕۆژنامەش ئاشنا دەكرد, خۆێندنەوەى فاروق ڕەفیق بۆ ستەمكارى دەسەڵاتى كوردى, ئەكادیمیانە تر بون لەوانەى پێشو, بۆیە بە شێوازێك پێشوازى لەو نوسینانەى دەكرا بەتایبەت لەلایەن خۆێندكارانى زانگۆى سلێمانیەوە, بوە جێگەى نیگەرانى و ترسى یەكێتى بنەماڵەى كوردستان, بۆیە تۆمەتى ئەوەیان وەپاڵ نا, فاروق ڕەفیق بە كرێگیراوى یەكگرتوى ئیسلامى و بزووتنەوەى ئیسلامى یە و ئەزمۆنەكەمان دەخاتە مەترسیەوە, بەداخەوە دەسەڵاتدارانى كوردستان ئەمەندە حوتن تەنانەت دەتوانن بەئاسانى نوخبە ڕۆشنبیرەكانیش قووت بدەن, و بیانخەنە نیو منداڵادانى خۆیانەوە, دواتر بەختیار عەلى یان هاندا وەڵامى فاروق رەفیق بداتەوە, ئەوە بو بەختیار فاروقى بەجەنگاوەرى ئیمان, و كۆنەپەرست ناوبرد و مەلا بەختیار نوسینەكانى بەختیارى ئیستینساخ دەكرد و بەنیو كۆیلەكانی دا بڵاوى دەكردنەوە, شەڕى فاروق و بەختیار درێژەى كێشا و تا بە ئاگا هاتنەوە و بۆیاندەركەوت یەكێتى و پارتى چوەتە باخەڵیانەوە و خەریكى تەراتێنە, ئیدى بەختیار كۆتاى بەشەڕەكە هێناو دەستیان لەملى یەكتر كرد.
ئێستا بۆم دەركەوتوە فاروق ڕەفیق كاتێ تێزى ستەمكارى فڕێدایە نێو بازاڕى سۆفیستایەكانى یەكێتى و پارتییەوە, وایزانیبو بەتەنها خۆى دەبێتە پاڵەوانى دژە ستەمكار و هەر خۆیشى دەمێنێتەوە و بە كۆتاى نوسینەكانى ئەو ئیدى ستەمكاریش لە كوردستان دا نامێنێت بەمانایەكى تر فاروق وا تێگەیشتبو ئەم شەڕە تا ئەو شۆێنە دەكات جێگایەكیان بۆ كردەوە و لە شاشەكانیانەوە سەنگەر بگرێ, ئیدى سەمكاریش لەوان دادەماڵێت, بۆیە ئێستا دەبینین, هەمان پاڵەوانى شەڕى ستەمكاران, بوەتە پارێزەرى ئەو ستەمكارانەى كە خۆى بە ناشیرین باسى لێیانەوە دەكرد و تەنانەت دەیگوت شایەنى ئەوە نین ناویان لە نێو كتێبەكەى مندا بێن(یەكێك لەو پەرچەكردارانە لەو پیاوەوە هاتە دەرێ كە پێى دەڵێن مەلابەختیار, ڕاستیتان بوێ ئەو پیاوە ئەوە نیە لەم كتێبەدا ناوى بێت......ماڵێكى لێكترازو ویژدانێكى بیمار,لاپەڕە 173)
من نامەوێ بچمە سەر ورد و درشتى نوسینەكانى فاروق, تەنیا مەبەستمە بڵێم فاروق ڕەفیق پاڵەوانى تێزى ستەمكارى كە خۆێنەر دەتوانێ بەخۆێندەوەى بەرهەمەكانى لەو مەبەستانەى تێبگا, دواتر بۆیدەردەكەوێ و دەپرسێ ئەوە چی نهێنیەكە وا لەفاروق ڕەفیق دەكات لەشاشەكەى كوردساتەوە كە بە مەعریفەى ڕەچەتەى و جەهالەتخانە ناویدەبرد, پاڵى لێبداتەوە و باس لە ستەمكارى بكات و خەڵكى كوردستان تاوانبار بكات, و لەپشتەوە بانگەشەى ئەوە بكات خەڵكینە ئەمانە حاكم و فەیلەسوفى ئێوەن و ڕەخنەیان لێمەگرن, بەتایبەتى كاتێ كە هەمان قەوانى سۆفیستایەكانى لێدایەوە و ئەویش دەڵێت" ئەزمۆنەكەمان مەترسى لەسەرە" دەكرێ بەچەند پرسیارێ لە فاروق كۆتاى بەم نوسینە بهێنین, كاك فاروق كامەیە مەترسى لەسەر ئەزمۆنەكەمان, ستەمكارانى كورد كەخۆت باش ئیشارەتت پێكردون لە كتێبەكانت دا, یان وڵاتانى دراوسێ؟
كێ ستەمكارى و مەعریفەى ڕەچەتەى بەرهەمدێنى كە خۆت قەلەق بوى لەسەرى, میدیاى ئازاد یان شاشە حیزبیەكان كە بەڕێزت بویتەتە موزیعێ باش بۆیان؟دواتر دەڵێم كاك فاروق ئاگادار بە هەڵمەتى هەڵبژاردن ستەمكارت لێنەكات بە دادپەروەر؟!!


[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە