کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ڕاگه‌یاندن

Saturday, 12/01/2013, 12:00


سه‌ر له‌به‌یانی ڕۆژی پێنج‌شه‌مه‌ ده‌هه‌می ژانڤیه‌ی 2013 خه‌به‌ری سه‌ر سووڕێنه‌ری تیرۆرکردنی سێ شێره‌ژنی کورد دنیای هاژاند. سێ ئه‌ستێره‌ی ئاسمانی خه‌باتی حه‌ق‌خوازانه‌ی گه‌لی کورد، که‌ ژیانی خۆیانیان له‌پێناوی ئامانجه‌کانیان به‌خت کرد.
بێگۆمان ئه‌و تیرۆرانه‌ڕه‌نگێکی توندی سیاسی پێوه‌دیاره‌. له‌م کاته‌چه‌رخی سیاسه‌تی ده‌م وای خۆلقاندوه‌که‌له‌به‌ینی ده‌وڵه‌تی تورکیا و رێبه‌ری پارتی کرێکارانی کوردستان دانووسان هاتوه‌ته ‌ئاراوه‌. که‌سانێک که ‌دژی هه‌ر جۆره‌دانووسانێکن که‌وتوونه‌ته‌گڕ و کاره‌ساتی وه‌هایان خۆڵقاندوه‌. شیواز و ره‌وشی ئه‌و تێرۆرانه‌ به‌قه‌ولی ڕۆژنامه‌ی "فیگارۆ" زیده‌تر له‌شیوه‌ی تێرۆره‌کانی ده‌وله‌تی تورکیا ده‌چێ. ئێستا ره‌نگه‌ له‌لایه‌ن به‌شێك له ‌سۆپای تورکیه‌، میت، هه‌روه‌ها "گورگه‌بووڵینه‌کان" ئه‌و کاره‌ساته‌ خۆڵقێندرابێ.
کۆڕی کورده‌کانی نیشته‌جێ له‌فه‌رانسه‌ به‌توندی ئه‌و تێڕۆرانه‌شه‌رمه‌زار ئه‌کات و پرسه ‌و سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و به‌رێزانه ‌ئه‌کات و پشتوانی بێ ئه‌ملاو ئه‌ولای خۆی له‌خه‌باتی ڕوا و دیموکراتیکی گه‌لی کورد به‌گشتی و له‌م کاره‌ساته ‌به‌تایبه‌ت، خۆی به‌پاڵپشتی خه‌باتی حه‌قخوازانی گه‌لی کورد له‌ تورکیا ئه‌زانێ. ‌
کۆڕی کورده‌کانی نیشته‌جێ له‌فه‌رانسه‌ پاریس ده‌هه‌می ژانڤیه‌

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە