قۆناغێکی مەترسیدار بۆ دوارۆژی کوردو باشوری وڵات
Sunday, 10/08/2014, 12:00
1854 بینراوە
بەهاری عەڕەبی ئاغای ئۆباما لەدوای سەرکوتی/ ئێخوانولموسلمین / لە میسر وەرگەڕاوەتە،، دۆزەخ،، یا،، جەهەننەمی عەڕەبی بۆ خەڵکی داماوی ئەو وڵاتانە. بێ گومان پڕیشکی ئەو دۆزەغەش هێدی هێدی داوێنی کوردوستانیشی گرتەوە. ئەو سەرکردەیەی کە رۆژانە بنێشتەخۆشکەی / دەوڵەتی کوردی / پێ قالب دەکردین پووچەڵ بۆوە. دەرکەوت تەنیا شارێکێشی بۆ بەڕێوە نەچووە.ژنێۆسایدی شەنگال لایەنێکی بەدەست دووژمنی کورد چێ بوو ولایەنێکێشی بەدەست بێ ئیرادەیی و سیاسەتی دواکەوتوانەی کورد پێکهات. ئەو بارودۆخە کەنگێ هێور دەبێتەوە دیار نییە. سێهەزار شەهید،هەزاران ئاوارە، شەشسەت کەس ژنی یەخسیر، ئەو منداڵانەی کە لەسەر چیاکان لەبرسان وتوونیان شەهید بون ، دەکەوێتە ئەستۆی کێ؟ کی سەرۆکی هەرێمە؟ کێ خاوەنی سەت هەزار پێشمەرگە بووە؟...........و (ئەدی سیهەزار فیدایی کە فازل میرانی دەیگوت هی کاک مەسعودن لە کوێ خۆیان حەشار داوە ؟!) دەیان پرسی دیکە کە دەبێ جووتە بنە ماڵەی عەشیرە جواب بدەنەوە.
شەڕی داعش بەو زوانە کۆتایی نایە. بەڵام بەرەو لاوازی دەڕوا.ئەگەر لەبیرمان بێ کوشتنی بنلادەن بوو بە شانسێک بۆ ئۆباما کە لە خولی دووشدا ببێتەوە سەرککۆماری ئامریکا. بەڵام ئەلقاعیدە تەواو نەبوووبە ناوێکی دیکە سەری وەدەر نا. لەوەش بترازێ لە دونیای سەردەمی زلهێزەکاندا بۆ ترساندنی نەتەوەی بن دەست لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست سیاسەتی / گیسکی هەیاسی / پەیڕەۆ دەکەن.پێیان باش نییە کە ئەو سیستمانەی کە لەسەر ناوی ئیسلام کاری تڕۆریستی دەکەن بە یەکجاری لە ناو بچن.هۆیەکەش دوو بابەتە:
یەک: فرۆشی چەکو چۆڵ لە شەیتانە بازاڕی سیاسەتەکانیاندا بە وڵاتانی خاوەن کانگای ژێر زەوەین، گەر وایە داعش هەر زەرەری بۆ ئامریکاو ئورووپیەکان نییە.
دوو:بۆ ئەوەی پێگەی نیزامی لە شوێنی تایبەت درووست کەن حەوجێیان بە ڕێگای ئاوی وهەوایی وخاکی هەیە. تا لە کاتی پێویست دا بتوانن بەرژەوەندیەکان خۆیان بپارێزن. دۆینی ئۆباما رستەیەکی سرنجڕاکێشی لە کۆشکی سپی راگەیاندو گوتی: کورد قازانجی چاکی کردوە لە قوربانیدانی سەربازی ئامریکایی لە عێڕاق! (تەوای شۆڕشەکانی کورد لەبەر چاو نین ئیللا لادانی سەدام نەبێ بەدەست خۆیان بۆ قازانجی خۆیان!).
ئەوڕۆ(١٠/٨/٢٠١٤) پڕۆسەی هەڵبژاردن لە تورکیەو باکوری وڵات کۆتایی پێ دێ.من لەسەر ئەو باوەڕەم کە ئەردۆغان لە خولی یەکەمدا دەنگەکان بۆلای خۆی دەبا.هەر چەنە لەوانەیە جیاوازیش زۆر نەبن. هۆیەکام چن:؟
یەک: ئەردۆغان زۆر زیرەکانە توانیویە لە هەستو سۆزی ئایینی خەڵک کەڵک وەرگرێ. تەنانەت خەڵکێکی بەرچاوی ئایینی کوردیش بەداخەوە کەوتوونە ژێر کاریگەری ئەو هەستەو دەنگ دەن بە ئەردۆغان.
دوو: بەشداری بەڕێز دەمیرتاش بۆ کورد جێگای شانازییە. بەڵام بەرژەوەندی سیاسی ڕێگا نادا لەو سەردەمەدا کوردێک ببێتە سەرۆککۆماری تورکیە.
سێ : شەڕی غەززەو ئەو هەلویستەی کە ئەردۆغان بەرانبەر بەو شەڕە نیشانی دا تەنیا بۆ پڕوپاگەندەی سیاسی وهەڵبژاردن بوو. ئەو خەڵاتەی کە جوولەکەکان دابوویانە ئەردۆغان ئەویشیان لێ هەستاندەوە ، ئەو کارەش بۆ شیرین کردنی ئەردۆغان بوو. چون ئەویان لە کەسێکی دیکە پێ باشترە.
قۆناغی جێی مەترسی:
گریلاکانی رزگاری لەو کاتە ئەستەمەدا هاتنە باشور بۆ پاراستنی کورد. ئەوان قەت نەئیزنیان لە ئامریکا وەرگرتووە، نە لە ئورووپییەکان ، نە لە داگیرکار نە کەسی دیکە. هاتن بە داخوازی خەڵکی لێقەوماو بووە.لەسەر ئیرادەی خەڵکی کورد هاتوون.هاتنی وان یەک پەیامی مێژوویی وگرینگی لە گەڵ خۆی هێنا ئەوەش ئەوەیە کە: ئیدی پادشاو کوڕە پادشا ی بنەمالەی بارزانی توانای پاراستنی ژیان خەڵکیان لە دەست داوە دەبێ هەموو کەس تەنانەت دونیای دەرەوەش بزانێ سەردەمی سیاسەتی درۆدەلەسە کۆتایی هاتووە.
یەکەمجارە بەدەنگی خەڵک کەسێک دەبێتە سەرۆککۆمار لە تورکیە. بێ گومان ئەو کەسەش دەسەڵاتێکی زیاتری دەدەرێتێ بەتایبەت بۆ دانانی یاسای تازە ویان ئاڵوگٶرەکان یاسای پێشوو. ئەردۆغان باش دەزانێ کە ک،ج،ک، و، پ،ک،ک، دامودەزگاکانی دێکە بەهاسانی لە باشور ناکشێنەوە.باش دەزانێ لەمەوبەدوا سیستمی عەشیرەگەری هێدی هێدی کەمڕەنگتر دەبێتەوەو دەبێتە مەترسییەک بۆ تورکیەو هەمیش بۆ ئێران.یەکەم هەڵویستی ئەردۆغان بە هاوکاری ئێران ئەوە دەبێ کە ئەو گریلایانەی کە هاتوونە باشوور دەبێ بچنەوە شوێنی خۆیان. ئەوە یەکەم چەغماخەی بزووتی هەڵگیرساندنی شەرێکی دیکەی ناو خۆیی دەبێ.بەرگی بەرەندەی ئەردۆغانیش بەندەری جیهانی و نەفرۆشتنی نەفتەکەی مەسعود بارزانی دەبێ. بە بیانووی ئەوەی کە گریلاکان گریلای رزگاری باکوری وڵاتن، کەشو هەوایەکی وا بخوڵقێنن کە ئێمە چەکی قورسمان بۆ هاتووە دەتوانین خۆمان بپارێزین.بیانوو بۆ مانەوەی دەسەڵاتی خۆیان بێننەوە.
لایەنێکی دی هەڵگیرسانی شەڕی خۆدڕێن، بیانووی کۆماری ئیسلامی دەبێ لە حاند حیزبەکانی ناو کەمپەکان کە بۆ چی رێگایان داوە پێشمەرگە بچێتە شەری داعش بەر پرسانی هەرێم دەبێ جواب بدەنەوە. چون ئەو کارە دژی پەیمانی ستڕاتیژی بووە لە نێوان کۆماری ئیسلامی و دەسەڵاتی باشوور.ئێستێ شەڕ لەو پەڕی گەرمی خۆییدایە پاش ئەهەون بوونەوەی ئەو باردۆخە برینەکۆنەکان سەروەدەر دەنێنەوە. پڕۆژەی سیاسی ورێکاری پاراستنی رەوای بەرپرسانی قەندیل چۆن دەبێ پێویستە چاوەڕوانی رووداوەکانی چەند مانگی داهاتوو بین.
جەعفەر کەریمی
١٠/٨/٢٠١٤