کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

مستەفای حەسەنە گەورە

مستەفای حەسەنە گەورە ئەندامی ستافی کوردستانپۆست و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری بەرەی خەڵک، رۆژی (07 / 05 / 2020) لە وڵاتی دانیمارک بەهۆی نەخۆشی کۆڕاناوە کۆچی دوایی کرد.

https://www.facebook.com/profile.php?id=100063475880088


بازرگانی خوێن لە نێوان دەسەڵاتی کوردی و تورکیا و ئێران بەردەوامە

Saturday, 10/07/2010, 12:00


ماویەک لەمەوبەر وتیان تاڵەبانی گەیشتە تاران بۆ ئازاد کردنی ئەو کوردانەی چاوەڕێی پەتی سێدارە دەکەن
کەچی سەفەرەکەی تاڵەبانی تا تەوێڵە بوو، لەگەڵ بەرپرسی
ئیتڵاعاتی ئێرانی کۆبۆتەوە لەمەڕ کردنەوەی بنکەیەکی تری نهێنی دەزگای هەواڵ گری ڕژێمی سێدارەی ئێران..
هێندەی نەبرد دەیان تێکۆشەری کورد لەسێدارە دران و مامەش نقەی لێوە نەهات و دەیانی تریش چاوەڕێی پەتی سیدارەی ئاخوندەکانی ئێرانن..
لەسە رو بەندی کۆنگرە فاشیلەکەی یەکیەتی ، ووتیان لە ژێر فشاری کورد نامەیەکی دەوڵەتی ناوەندی عێراق دراوەتە سەفیری ئێران لە بەغدا، کاتێ هەواڵەکە لە میدایاکاندا بڵاو کرایەوە، جەنابی سەفیر ووتی من هیچ نامەی ناڕەزاییم پێ نەگەیشتووە لەو کاتەشدا میوانی تاڵەبانی بووم لە ماڵەکەی خۆی لە سلێمانی زیاتریش ڕوونی کردەوەو دوبارەەشی کردەوە کە ئەم تۆپبارانە بە هاو ئاهەنگی حکومەتی هەرێم و ئێران دەکرێت!!
هەواڵەکانی کورد سات باسیان لە گەورەترین ئاڵو گۆڕی بازرگانی سەر سنوری باشماخ و پێنجوێن دەکرد کە مانگی ڕا بوردوو گەورەترین ئاڵو گۆڕی بازرگانی کراوە،، لەهەمان کاتیشدا بێ شەرمانە هەر لە کوردساتەوە هەواڵێ بەردەوامی تۆپبارانەکانی ئێران بۆ سەر بناری قەندیل و ئاوارە بوونی خەڵکی ناوچەکەو هاتنە ناوەوەی سوپای پاسداران بۆ ناو خاکی کوردستانیان پشت ڕاست دەکردوە..
سەدان خێزانی گوندەکانی بناری قەندیل ئاوارە بوون، کاتێک هەندێک ڕێکراوی مەدەنی و حکوموتی ناوەند کۆمەکیان نارد بۆ ئەو خەڵکە ئاوارەیە ، بەرپرسەکانی ناوچەکە دەستیان گەیشتە ئەو بڕە کۆمەکەو زوربەیان دابەشی سەر خزمەکانی خۆیان کرد، چەندیش بەر خۆیان کەوتوو هە ر خوا دەیزانیت؟
لە ئێران خوێندن بەزمانی کوردی یاساغە، لە تورکیاش قسە کردن بە کوردی دیسان یاساغە، ناو نانی مناڵەکانیش بە کوردی سزای لەسەرە، لە سەنگەسەریش پۆشینی جل و بەرگی گەریلا بە ئەمری مودیر ناحیە دیسان یاساغە..ئەوەیە هاو ئاهەنگی و تەبایی و حەقی دراوسێیەتی نێوان وڵاتانی دراوسێ..
فەرموون لەگەڵ ئەم دوو هەواڵە کە دڕەندەیی ڕژێمی تورکیاو ئێران نیشان دەدات دوور لەهەر بەهایەکی مرۆیی و تەنانەت ئاینەکانیش!!
یەکەم: سوکایەتی بە لاشەی گەیلای شەهید
هەڵبەتە ئەوە یەکەمجار نیە سوپای تورکیا دەست بۆ ئەو کارە قێزون و نامرۆڤانەیە بەرێت
کەسوکایەتی بە لاشە گەریلای شەهید بکات، وێنەکانی لە دەزگاکانی راگەیاندا بڵاو بکاتەوە
کەهیچ مرۆڤێک توانای بینیانی نیە، دەسەڵاتی کوردی جگە لەوەی چاوەکانی خۆیان داخستووە لەم کارە ناڕەوایەی کەلە فەرهەنگی هێچ کەس و حکومەت و حزبێکدا نیە، نەک باسی ناکە ن یاخود ئیدانەی ناکەن، بەلکو بارزانی ڕەخنە لە پەکەکە دەگرێت کەبۆچی کاتی ئەو بۆ سەردانی بازرگانی لەتورکیا بوو لە ژێر ئاڵا فاشیەکەی ئەتاتورک شەریان دەست پێ کردوە..
ئێمەش ئەگەر بپرسین ئایا بارزانی بۆ چارەسەر کردنی پرسی کورد چوو بوو یان بۆ مامەڵەی بازرگانی ڕێکوتنە نهێنیەکانیان؟
هەمان کات ئەحمەد دەمیری ووتە بێژی پەکەکە لە قەندیلەوە وەڵامی بارزانی دایەوە لەیەک ڕستەی کورتوو بەکەڵکا ووتی مەرج نیە هەموو ئەو کەسانەی بەکوردی قسەدەکەن هەوڵی چارەسەری پرسی کورد بدەن، جوانترین نمونەش هەموو ئەو جاشانەی بەشداری ئەنفالیان کردو سەدان هەزارکەسیان ڕاپێچی جەهەنەمی بیابانی بەعس کرد کورد بوون، زوربەشیان کوردیەکەیان لە کوردیەکەی بارزانی پاراو تر بوو!!
دووەم : دەست درێژی سێکسی بۆ سەر کچانی مەحکوم بە سێدارە لە ئێران..
بەپێی ڕێو ڕيسمی قێزون و نا مرۆڤانەی جمهوری ئیسلامی، ئەو کچە زیندانیانەی کە حوکمی سێدارەیان بەسەردا دەسەپەێنرێت بەهەر بڕو بەهانەیەک بێت..
پێشتر دەست درێژی سێکسیان دەکەنەسەر بۆ ئەوەی کچێنیەکەیان لەدەست بدەن ، چونکە بە پێێ باوەڕی پڕ جەهالتوو خوڕافاتی ئەوان ، ئەگەر کچێک گیان لەدەست بدات و کچ بمێنێت کەواتە هیچ گوناهیكی نەکردوە دەچێتە بەهەشت..
ئەو کردوە دڕەندانەو بێ وێنەیەی جمهوری ئیسلامی هەموو سنورەکانی تاوانی تێپەڕاندوە..
ئەم تاوانە لەهەر کوێەکی ئەم سەر زەمینە ڕووی دابا دەیان خۆپێشاندان و ناڕەزایی لێ دەکەوتەوە
کەچی کەسێک نیە لەسەر ئەم پرسە نا مرۆڤانەیە شێک بڵێت..

مستەفای حەسەنە گەورە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە