هیرۆ ووتویەتى لەمەودوا ئیتر شەق ئەوەشینم
Saturday, 10/07/2010, 12:00
دوایى بەزۆر فەرز كردن ودەرچواندنى هیرۆى خانمە شەڕانى و پیرێژنى یەكەمى عیراق و كردنى بەیەكەمى كۆنگره وەستا حەسەنى كۆنە ئامر سریە و بەرێوەبەرى ئاسایشى سلێمانى وەجبەیەك لە ئەفسەرانى ئاسایشى سلێمانى بەمەبەستى پیرۆزبایى دەرچونى هێرۆ دەباتە بارەگاى مەڵبەند ,هێرۆش دوایى بە خێر هاتنیان دەست دەكات بە باسى كۆنگرە و چۆنیەتى دەرچونى ئەو باندەى ئێستا سەركردایەتى یەكێتى ئەكەن , یەكێك لە ئەفسەرەكان بە هێرۆ ئەڵێ دادە هێرۆ تكایە ئیتر مەهێڵن كەس تەكەتول بكات , چونكە تەكەتول و پیاو پیاوێنەبە تەواوى سوكى كردوین لەناو خۆمان و خەڵكیشدا , هێرۆش ئەڵێ پەیمانتان ئەدەمێ ئیتر هەركەسێك ئەوە بكات خۆم بەرشەقى ئەدەم و خۆشم بەبەر پرس ئەزانم,وە هەمووتان ئەزانن من یەكەم كەسم بە هەقى خۆم دەرچووم , وەكو خەڵك بە چەپڵە ڕێزان دەرنەچووم (جگەرەیەكى مارلیبۆرۆ دائەگیرسێنێ و زەردەخەنەیەكیشى بۆئەكات), لەبەر ئەوە لەكەسى قبوڵ ناكەم ئەم كارە بكات , ئەبێت بۆ هەمووتانى بسەلمێنم هێرۆ كێیە ,ئیتر شەق ئەوەشێنم ,یەكێك لەو ئەفسەرانەى لەوێ ئامادە بوو كە پلەى ملازمى یەكەمە لە ئاسایشى سلێمانى ووتى ,یەكێكى تر لەو ئەفسەرانە باسى لەوە كرد ئەبوایە نەتان هێشتایە كەس بە چەپڵە ڕێزان دەرچوایە جگە لە مام جەلال ,مەبەستى ئەو دوو جێگرەیە كە بە جێگرى چەپڵە ڕێزان ناویان دەركردوە , هێرۆش ووتویەتى كاكە چى بكەین؟ ترساین ئەوانە دەرنەچونایە و كێشەیەكى تریش بۆ یەكێتى دروست ببوایە , ئەگەر بەرهەم دەرنەچوایە نا ئەبوو سەرۆكى حكومەت بێت ,چونكە ئەبێت سەرۆكى حكومەت مەكتەب سیاسى بێت, بۆیە ئەمە توشى كێشەى ئەكردین لەبەردەم ماڵى مەلا مستەفادابۆیە ناچار بوین بە چەپڵە ڕێزان دەرى بچێنین , بۆ كۆسرەتیش هەر وەها بوو هەندێك حاڵەتمان لەبەر چاو گرت ,ئەو ئەفسەرە ووتى هێرۆ زۆر بە لوت بەرزیەوە قسەى بۆ دەكردین وەكو ئەوەى نەزانین كێیە و نەیناسین كچى كێیە وژنى كێشە, بەڵام لە ناچاریدا ملمان بۆ بادەدا ,ئەو ڕەخنەى لە گامێشەكەى مێردیشى هەبوو كە ئەو ئەم بەزمەى دروست كردوە و ئەو دوانەى بە زۆر و بێ هەڵبژاردن داناوەتەوە ,ئەگینا ئەگەر ڕاستت بویستایە ئەو دوانە یان دەرنەدەچوون یان زۆربەلاوازى دەردەچوون , حەز دەكەم باش بزانن ئەو دوانە تاماون ناتوانن شانازى بە خۆیانەوە بكەن , چونكە بە ئازایەتى خۆیان دەرنەچوون , وەڵا بابە خانمى یەكەمى عێراق هەرچەندە ئەوەندەى نەماوە ئەم نازناوە بدۆڕێنێ لێمان هەڵدەكەوێ و بەم تەمەنەوە فێرى شەق وەشاندنیش ئەبێت , پیرێژنى ئاخر زەمانیش پەیدا بوو , بەداخەوە ئەو یەكێتیەى جاران نەماوە ئەگەر ئەو كادرانەى جارانى تیا بمایە , پیرێژنى ئاخر زەمان جورئەتى شەق وەشاندنى نەدەكرد بەڵام درێغ بۆئەو سەردەمە و درێغ بۆئەو كادرانەى جاران توڕە بونیان لە مێردەكەشى قبوڵ نەدەكرد , ئەو سەردەمە گوزەشت , ئەوانەى ئەمڕۆ ئەبێت سوكایەتى زۆر لەوە خراپتر قبوڵ بكەن,نەك لە هێرۆ و تاڵەبانى بەڵكو ئەبێت لە مەلا و ئەرسەلان و ئەوانى تریشى قبوڵ بكەن , تەنها لە پێناوى پلەیەكدا ئەم سوكایەتیە قبوڵ ئەكەن , دیارە هێرۆ خۆى و مێردە كەى حساب نەكردوە ,ەو ڕۆژەشت بیر بێت كە كاتێك دێت جەنابیشتان بە شەق توڕ ئەدەنە دەرەوە , جارێ شەق مەوەشێنە , چونكە ئەوەى لە دەرگاى خەڵك بدات ئەبێت بزانیت لە دەرگاى ئەدەنەوە,
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست