پێشمه‌رگه و گۆڕان ....
Friday, 29/05/2009, 12:00
ئه‌م هه‌لبه‌سته پێشکه‌شه به هه‌موو ئه‌و پێشمه‌رگه‌و کادرو نیشتمان په‌روه‌رانه‌ی که له ڕۆژه سه‌خته‌کان له خه‌باتی نهپساوهیاندابون بۆ خزمه‌تکردنی نیشتمان و نه‌ته‌وه‌که‌یان به‌ره‌و گۆڕانێکی نمونه‌یی و سه‌قامگیربونی دادپه‌روه‌ری کۆمه‌لایه‌تی .
دوێنێ بۆ هیوایێ فرمێسکی خوێنینم ده‌ڕژاند
ماندوو و شه‌که‌ت لانکی ساواکانم ده‌ژاند
هه‌ڵپه‌رستان تازه دێن له نرخی ئازادی ده‌گه‌ن
کێشه‌ی ڕه‌وای من بوو ویژدانی جیهانی هه‌ژاند
به‌فر شێلان، ڕێژنه‌ی باران دۆستی من بوون
نیشتمان و گه‌ل په‌رستی هه‌ستی من بوون
گه‌یشتن به‌م ڕۆژه به ده‌ست و ویستی من بوون
ئێسقانیشم ده‌برژاند نه‌ک هه‌ر لاشه‌م بۆ ئه‌م خاکه
له زستانا شه‌ڕی سه‌هۆل بهندانم ده‌کرد
به لاشه‌ی زامدارم ڕکابه‌ری زیندانم ده‌کرد
هه‌موو کات و ساتێ هه‌ر بانگ و هاندانم ده‌کرد
توانای گه‌لان بوو هێزی زۆردارانی به‌زاند
نه‌ته‌وه‌که‌م ده‌ست به سه‌ر و نیشتمانم له‌ت له‌ته
لاشه‌مان خه‌لتانی خوێنه گه‌ردن میوانی په‌ته
بێ یه‌کڕێزی و یه‌ک هێزی ڕزگار بوونمان زه‌حمه‌ته
بیری گۆڕانه وا به‌ره‌و (گۆڕان) ئاڵای چه‌قاند
[email protected] 30-05-2009
هۆڵه‌ندا ، ده‌نهاخ
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست