پارتى مامەڵەیەكى ئیسرائیلیانە لەگەڵ یەكێتى و گۆڕاندا دەكات
Sunday, 13/12/2009, 12:00
یەكێتى نیشتمانى كوردستان ئەو بزاڤە سیاسیە سەربازیە رۆشنبیریەى سەردەم بوو كە پاش ئاشبەتاڵ ولە ساڵانى حەفتاكاندا چرۆى كردو پاشتر بنجى داكوتا و لەسەر پێى خۆى وەستا و بوو بە هێزێكى تۆكمەى بنكە فراوان كە هەموو چین و توێژێكى گەلى كورد پاڵپشتى لێدەكرد و بوو بە خاوەنى جەماوەرێكى زۆر . وە بەشێكى زۆرى ناوچەكانى كوردستان لە ژێر ركێفى دا بوو وە لە ڕوى سەربازییەوە بەهێزى یەكەم دەژمێردرا ,وە هەموو ئەو نەبەردیانەى بەرامبەر ڕژێمى بەعس تۆمار دەكرا پشكى شێرى بەردەكەوت وە گومانى تێدا نەبوو تاى تەرازووى بەسەر هەموو لایەنەكانى سەر گۆڕەپانى كوردستاندا قورستر بوو, لە یەك كاتدا شەڕى بەرەى جودو حكومەتى عێراق و ئێرانیشى دەكرد.وە لە ڕاپەڕینە مەزنەكەى بەهارى 1991 دا هێزى یەكەم بوو لە ڕووى سەربازى و سیاسیشەوە چونكە خاوەنى نەخشەى ڕاپەڕین و دەرپەڕاندنى ڕژێم بوو لە شاروو شارۆچكەكانى كوردستاندا بە سیاسەتێكى زۆر حەكیمانە .وە پاش ڕاپەڕین خاوەنى یەكەم بیرۆكەى بە فیدراڵى كردنى كوردستان بوو كە ئەسڵەن پارتى بڕواى بەوە نەبوو وە هێشتا لە زیافەتى سەرۆك ێدام دا نەهاتبونەوە, وە هەر ئەیان وت ئۆتۆنۆمى كارتۆنى.وە لە یەكەم هەڵبژاردنى پەرلەمانى كوردستاندا پارتى بە ئاشكرا تەزویرێكى زۆرى كرد لە ناوچەى دهۆك و بادینان ولە ژمارەى خەڵكەكە زیاتر دەنگى بۆ خۆى تۆمار كردبوو هەرچەندە لە لایەكى تریشەوە ئەو ژمارە زۆرەى جاشەكان كە پارتى لە بێ كەسیدا هەمووى كردبوە خۆى باڵەنێى پارتیان بەرزكردەوەو خۆى بە خاوەنى 51 كورسى دەزانى و یەكێتیش 49 كورسى . هەرلەو كاتەوە گۆڵى یەكەمى لە یەكێتى كرد, كە ئەبوایە یەكێتى و لایەنە سیاسیەكانى تر ئەوەیان قبوڵ نەكردایە و سەرلەنوێ هەڵبژاردنى پاك و بێ خەوش ئەنجام بدرایەتەوە كە ئەوەش مەحاڵ بوو.هەر لەو كاتەوە پارتى كەوتە دەست وەشاندن لە یەكێتى و بەرەبەرە خۆى قایم كرد و دواى 2 ساڵ حكومەتدارى مشتەكۆڵێكى جەرگبڕى دا لە یەكێتى ئەوەش بە بێبەش كردنى لە كانە زێڕەكەى ابراهیم خلیل , ناچار یەكێتى خزاندە نێو شەڕێكى قێزەونى ناوخۆیى كە هەزاران كەس بوونە سوتەمەنى ئەو جەنگە نەگریسە و تا ئێستاش ئاسەوارى ئەو فیتنەیە هەر ماوەو سەروەت و سامانێكى زۆرى ئەو میلەتە بەهەدەر ڕۆیشت. مشتەكۆڵى سێهەم دەرپەڕاندنى یەكێتى بوو لە هەولێر بە یارمەتى سوپاى ێدام حسین لە رۆژى 31 ى ئابى شومدا,كە پەڵەیەكى ڕەشە بە ناوچاوى پارتیەوە وە ئەو ڕوداوەش بە هەڵكردنى گڵۆپى سەوز بوو لە لایەن ئەمریكاوە بۆ سوپاى عێراق كە هێڵى دژە فڕین ببەزێنێت و هاوكارى پارتى بكات.كەئەوەش بە ڕێنمایى ڕاستەوخۆى دەسەڵاتدارانى جوولەكە بوو,چونكە پارتى و دەوڵەتى جولەكە پەیوەندیەكى توندوتۆڵیان هەبووە و هەیە كە ئەوپەیوەندیە لە زەمەنى بارزانى باوكدا دروست بوو وەپارەو چەك و هاوكارى لێوەردەگرتن ,وە ئێستاشى لەگەڵدا بێت ئەو پەیوەندیە بەردەوامەو زیاتریش گەرموگوڕ دەبێت.هەربۆیە پارتى زیاتر بە حیزبێكى بنەماڵەیى و بنج داكوتراو و بناغە قایم ناسراوە كە بنەماڵەیەك بەڕێوەى دەبەن هیچ دەرفەت بە كەسانى تر نادەن لەو سنورەى كە بۆیان كێشاوە هەنگاوى زیاتر هەڵبگرێت.واتە پارتى كۆپییەكە لە ڕژێمى زایۆنیزمى جولەكە وە هەمان سیاسەتى ئەوان پیادە دەكات, وە ساڵانە بۆ ڕێنمایى و ئامۆژگارى سەرۆك خۆى بێت یان یەكێك لە بنەماڵە سەردانى ئیسرائیل دەكەن و كاتێكى خۆش بەسەر دەبەن و ددانەكانیان نۆژەن دەكەنەوە و بە كۆڵیك فێڵ و تەڵەكەوە دەگەڕێنەوە دییارى كوردستان.وەك چۆن ئیسرائیل كەڵكى لە دووبەرەكى بزوتنەوەى فەتح و حەماس بینى و توانى مقاوەمەى فەلەستینى بە تەواوى ئیفلیج بكات هەربەو شێوەیەش پارتى سودمەند بووەو دەبێت لە پارچەپارچە بوونى یەكێتى ,ئەوە ئاواتى گەورەى پارتى بوو یەكێتى بەو شێوەیە بەبەرچاویەوە بكرێت بەچەند پارچەوە ئۆباڵى هەموو ئەو نەهامەتیانەش بە ئەستۆى جەلالى خائین زادە چونكە وەك كوردەوارى دەڵێت (هى خۆى داوە بە نیوەڕێس هى خەڵكى گرتووە بە ڕێس) , ئەگەر جەنابى تۆزقاڵێك لە خەمى یەكێتى دا بوایە ئەوا نەئەچوە بەغداو سوڵحى عەشایەریمان بۆ بكات و لەم لاشەوە یەكێتیەكەى بە گورگان خوارد بدات. نازانم جەلال لە بەغدا چى ڕۆڵێك دەبینێت ئەوەى تۆزقاڵێك هۆش و بیرى هەبێت ئەزانێت جلال دەسەڵاتى مناڵێكى نییە لە بەغدا مەگەر ئەوەى سوكایەتى پێ بكەن وهەر ڕۆژەى ببێت بە مەسینە هەڵگرى یەكێك لە سەركردە عەرەبەكان, جارێك بۆیاخى كەوشەكانى سیستانى دەكات و جارێك جل وبەرگى ماڵ سوڵتان هاشم دەشوات یان خەریكى موچە بڕینەوەیە بۆ زۆڵە عەرەبەكان و توركمانە شۆڤێنیەكان لەم لاشەوە بنەماڵەى ئەنفالەكان بۆسۆیان لێ نایە. جلال هیچ لەلاى عەیبە نییە دەستى مسعود و نێچیرو حمایل و ماچ دەكات بەڵام نەفرەت لە هاوڕێ ى چەندین ساڵەى خۆى دەكات كە كاك نەوشیروانە.كەواتە هەر جلال بوو یەكێتى بەو دەردە كوشندەیە برد كە مەگەر بە نەمانى خۆى زیندوو بێتەوە, لە هەمووى سەیروسەمەرە تر هاتووە جنۆكەى یەكەمى عێراقى كردووە بە لێپرسراوى گەورەترین مەڵبەندەكانى یەكێتى ئەویش مەڵبەندى سلێمانیە , دەك داوەشێن كۆسرەت مل خوار, ملا كەمتیار ,گەماڵ پیرە ,عدنان بێ كێر ,پیاوە پەمەییەكە,ئەمەچى غیرەتێك بوو ئێوە هەتانبوو ئایا ئێوە هەموتان خەسابوون نقەتان لێوە نەهات جنۆكەى یەكەمى عێراق بوو بە لێپرسراوى مەڵبەندى سلێمانى ئایا ئەتانەوێت جارێكى تر سوكایەتى بە خەڵكى شۆڕشگێڕى سلێمانى بكەنەوە, بۆ پیاو نەمابوو دەڵەقۆڕێكى وا نەبێت بكرێت بە كوێخاى بێ ڕیش لە سلێمانى,بەهەر حاڵ ئینشاالله تەمەنى لێپرسراویەتیەكەى كورت دەبێت چونكە بە مردنى تاڵەبانى مێردى ئەبێت ئەمیش جانتاكەى كۆبكاتەوەو سلێمانى بۆ هەتاهەتایە جێبهێلێت چونكە بونى ئەم بە بۆنەى تاڵەبانى مێریەوەیە وە تاڵەبانیش وەك محمود عباسى فەلەستینى كە چۆن بەیارمەتى و هاوكارى ئیسرائیل ماوەتەوە ئەویش ئاواخۆى بە پارتیەوە هەڵواسیوە و لە كنەكردنى یەكێتى دایە ئەیەوێت هەرەمى یەكێتى بەتەواوى لاواز بكات وبە مردنى خۆى یەكێتى زیندەبەچاڵ بكات نازانێت لەبەرامبەریەوە ئاگرێك كراوەتەوە نە بە فوى تاڵەبانى وە نەبە فوى بارزانى ناكوژێتەوە.ئەو ئاگرەش ڕق و قینى جەماوەرە لە خۆفرۆشان و تاڵانچیان و دزو مافیاكان.نێچیرى گەورە تاڵانچى سەروەت و سامانى میلەت جار جار وەك سیاسەتمەدارێك خۆى پیشان دەدات و ئەیەوێت زۆر سیاسیانەو حەكیمانە خۆى بنوێنێت دەست دەهێنێت بەسەر بزوتنەوەى گۆڕانداو ئەیەوێت زیاتر غرورى بەرامبەرەكەیان ببزوێنێت بەوەى كە ئەمانیش هاوكێشەیەكى حساب بۆكراون و پارتى ژمارەى ئەمانیش بەهەند وەردەگرێت, وە نابێت ئەو ژمارە زۆرە فەرامۆش بكرێت, بەم پیاهەڵدانەى بەسەر بزوتنەوەى گۆڕاندا دوو نیشانەى خۆى دەپێكێت بەیەك تیرى خوارو خێچ و ژەهراوى, یەكەمیان فوپیاكردنى لیستى گۆڕان و جەماوەرەكەیەتى كە پێیان دەڵێت ئێوەش هاوكێشەیەكى فەرامۆش نەكراون و خۆتان بەكەم مەزانن لەبەرامبەر جەماوەرەكەى تاڵەبانى كە ئەگەر ئێمە نەبوینایە نەیان ئەتوانى بێنەوە ناو سلێمانى. وە دوەمیان غرورى پاشماوەى یەكێتى دەبزوێنێت و دەڵێت ئەگەر كارێك نەكەن گۆڕان بەڕەكە لە ژێر پێتان دەردەهێنێت, هەربۆیە هەردوولا كەوتونەتە هەڵدانەوى لاپەڕەى مێژووى ڕابوردویان و لە جەنگێكى ساردەوە ئاگرى جەنگێكى گەرمیشیان پێ خۆش دەكەن. كە هیچ كامیان سود مەند نابن جگە لە پارتى دیموكراتى كوردستان نەبێت.هەر بۆیە لەم مینبەرە خۆشەویستەوە كە كوردستان پۆستى ئازیزە داوا لە هەردوولا ئەكەم با بەدەردى فەتح و حەماستان لێ نەیەت كە ئیسرائیل یارى بە چارەنوسیان دەكات مەكەونە گیانى یەكتر و خۆتان بە خۆتان لەناو بەرن چونكە دوو پاڵەوان لە زۆرانبازیدا بن ئەوا مناڵێكى بچوك دەتوانێت شەق كاریان بكات .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست