بیرکردنەوە لە چارە نوس
Tuesday, 16/06/2009, 12:00
ئەى گەلى ستەم دیدە بیر لە ڕابردوو ئازارو مەینەتیەکانى پێشوو بکەنەوە بیر لە ڕۆژانى سەختى ژیان بکەنەوە بیر لەوە بکەنەوە کە چۆن پارەو سامانى ئەم میلەتە بە فیڕۆ ئەڕوات بیر لەو سوکایەتیانە بکەنەوە کە چۆن بەعس ئاسا پێمان ئەکرێت ئەى گەنجەکان بیر بکەنەوە بزانن چۆن ماڵو مناڵى گەندەڵان پۆز بەسەر ماڵو مناڵى خەڵکیدا لێ ئەدەن بە پارەوپولى میلەت خەڵکى دڵسۆز و نیشتمان پەروەر بیر بکەنەوە بزانن چی بەسەر وڵاتمانا هاتووە چ گرانیەکە چ خزمخزمێنەیەکە چ ڕاوڕوت و دزیەکە نیشتمان وا خەریکە دەبێتە موڵگەى گەندەڵى و موڵکى گەندەڵکاران خەڵکى دلسۆز بیر بکەنەوە ئێوەش مافتان هەیە ئەوەى ئەوانە دەیخۆن هەمووى هى میلەتە بیر بکەنەوە بزانن ئەگەر ئەم بنەماڵانە دەرچنەوە لەوە خراپترمان لێ بەسەر دێ وامان لێ دێ نانى شەویشمان نەبێ بیخۆین هەرچەندە واى لێهاتووە تکایە با چى تر بەم شێوەیە لە کولە مەرگیدا نەبین و نەژین بیهێننە بەرچاوى خۆتان بزانن چیان لەم وڵاتە کردووە ئەى میلەت ئەى هاوڕێیان ئەى خۆشەویستان ئەى گەنجەکان ئێوەش مافتان هەیە ئێوە سەربەرزى وڵاتن دەنگى خۆتان بە فیرو مەدەن بڕۆنە سەر سندوقەکانى دەنگدان و تفێ لە گەندەڵى بکەن و گوڵى بکەن بە لا ئێخەى گۆڕانەوە ئەوەى دەنگ بدات بە خۆفرۆشان و خائینان و مافیاکان و ئەم تاڵان چیانەى وڵات دڵنیابن هیچى لەوان کەمتر نیە گەلى ستەم لێ کراو بیر بکەنەوە ئەوسا بڕیار بدەن چونکە بڕیاردان دیارى کردنى چارەنووسە لە کۆتایدا ئەگەر میلەت حەز دەکات لە بارگرانى و هەژاریو برسێتى و نەداریدا بژى دەنگ بدەن بە لیستى کوردستانى بزانە فەرشى ژێر پێ ى ناوماڵەکانمان و هەرچیەکمان هەیە هەموى بە تاڵان دەبەن وەکو دارفۆرمان لێ دێت ئەوە تەعداکانیان هەر باسى لێ ناکرێ . ئەگەریش دەتەوێت ژیانت خۆش بێت بگەیتە ئامانج و ئاواتەکانت ئەگەر حەزت لە یەکسانیو ماف و ئاشتیو پێکەوە ژیان دەکەیت ئەگەر حەز دەکەیت زانکۆکانمان پێگەیەکى زانستى دور لە حزبایەتی بێت ئەگەر حەزدەکەى مافت نەخورێت دەنگ بدە بە لیستى گۆڕان لیستى پێکەوە ژیان لیستى برایەتى و تەبایى لیستى ئاوەدانى لیستى خزمەتگوزارى لیستى ڕوڵەکانى دوا ڕۆژى گەل دەبا هەموو بە یەک دەنگ بچین بەرەو دەنگدان دەنگ بدەین بە لیستى گۆڕان
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست