هەواڵێكى بەپەلە...دوێنێ دكتۆر بەرهەمى وەیسی هەڵیتیزاند
Friday, 10/07/2009, 12:00
دوێنێ لەڕێوڕەسمى كردنەوەى بیناى نوێی دادگاى سلێمانى كە چەند بەرپرسێكى گەندەڵى وەك عیماد ئەحمەد و كۆسرەت ڕەسوڵ و چەند بەرپرسێكى تر تیایدا بەشداریان كرد لەبەر ئەوەى كەناوى نەهێنرا بۆ ووتار خوێندنەوە لەسەرەتاى ڕێوڕەسمەكەدا دكتۆر بەرهەمى گەندە پیاو (كەئێستا خەڵكى بەشەرەفى سلێمانى بە دكتۆر بەرهەمى وەیسی ناوى ئەبەن) بەبێزاریی و توڕەبوونێكى زۆرەوە چاكەتەكەى فڕێداو هەڵیتیزاند و بەجۆرێك كە هێندە بەپەلە دەرچوو تەنها چەند حیمایەیەكى فریای ئەوە كەوتن كە لەگەڵیا دەرچن و ئەوانیتر دوایی ڕۆیشتن بەدوایا,شایانى باسە ئەوەى وەكو زانیارى لەبەردەستدایە بەرپرسانى حیزبى بنەماڵەى تاڵەبانى لەهەموو شار و شارۆچكە و تەنانەت لەدێهاتەكانیشدا بەجۆرێك لەلایەن خەڵكى بەشەرەفى كوردستانەوە ڕیسوادەكرێن كە بەتەواوى تووشى شڵەژان و حاڵەتێكى دەروونى وەها هاتوون كە بەئاشكرا پێیانەوە دیارە كە بەرەو زەلكاوى مێژوو خلۆربونەتەوە و لەو لاشەوە گەرم و گوڕیی و حەماسەتى جەماوەر بۆ لیستى گۆڕان ئەوەندەى تر هەناسەیانى گرتوە و خۆشیان باوەڕیان بەداهاتوى خۆیان نەماوە و بەو هۆیەوە لەناوخۆیاندا خەریكى خۆ خواردنەوەن.
سەركەوتووبێت خەباتى ڕەواى گەلەكەمان بۆ لەگۆڕنانى دوژمنانى ناوخۆ
مەرگ و سەرشۆڕیی بۆ ئەو خوێنمژانەى كە ساڵەهایە ئەم ووڵاتە تاڵان ئەكەن.
10/7/2009
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست