کاک عهلی سیاسیی، بهراوردکردن له نێوان نەوشیروان و سهرۆکی هیندستاندا کۆمیدیایهکی پێکهناوییه!
Friday, 16/10/2009, 12:00
ئەم مانشێتە وەڵامێکە بۆ نووسینەکەی بەڕێز کاک عەلی مەحمود ، هیوادارم نیگەران نەبێت و بەدڵێکی فراوانەوە لێم وەربگرێت.
کاک عەلی مەحمود نووسینێکی لە ژێر ناو نیشانی (مانگانهی كاكه نهوشیروانیش به ئهندازهی5 ساڵی سهرۆكی هیندستانه) لە کۆمەڵێک سایتدا بڵاو کردبوە وە کە ئەمە لە تێڕوانین و بۆچونەکانی خۆیەوە سەرچاوەی گرتوە هەڵبەتە دیارە کاک عەلی کەسایەتیەکی بەڕێزە و مەبەستی پشت پەردەی نییە و نایەوێت کۆنە قینێکی جیاوازی فیکری سەردەمانێکی بەسەرچوو زیندو بکاتەوە و ئێستا فرسەت لە بارودۆخی ئەمڕۆ بهێنێت لە ڕێ ی نووسینێکەوە کەسایەتی کاک نەوشیروان لەکەدار بکات. منیش پێم باش بوو ڕوونکردنەوەیەکی بچوک لەسەر ئەو نووسینەی کاک عەلی بدەم دڵنیاشم لەوەی کە ئەو بەڕێزە لێم زویر نابێت . گەرچی من ووتە بێژی نەوشیروان نیم تا مافی ئەوەم هەبێت لە بری ئەو وەڵام بدەمەوەو داکۆکی لێبکەم . بەڵام ئەمە جودایە و تیشک خستنە سەر ڕاستیەکە لەگەڵ ئەوەشدا ئەرکی من و هەموانیشە کە هەوڵی سەرخستنی ئەو ڕاستیانە بدەین.
لێرەدا من نامەوێت کاک عەلی ڕووبەڕوی پرسیارێک بکەوە و بپرسم کاک عەلی هۆکاری چی؟ بوو هێندە دوور ڕۆشتیت ئەم بەراوردەی کاک نەوشیروانت لەگەڵ سەرۆکی هیندستان کرد خۆ لەسنوورە نزیکەکانیشەوە سەرکردەی زۆری لێ بوو بۆ بەراوردکردنە ،لە هەمان کاتیشدا ئەگەر سەرۆکی سنوورە نزیکەکانیش هەندێک ئەشکالات دروست بکەن لە ڕووی هەڵسەنگاندن و بەراوردکردنێکی ئەکادمیانە هەڵبەتە لەناوخۆشدا سەرۆک زۆرە بۆ ئەو بەراوردکردنە، هەر وەک (غازی یاوەرو جەعفەری و نوری مالیکی) تەنانەت تا دەگات بە سەرۆک عەشیرەت و چەندین جۆرە سەرۆکی تر . جا خۆ ئەگەر بمانەوێت هەر کەمێک نزیک تر ببینەوە، ئەوا دوو سەرکردەی وەک جەلال تالهبانی و ماسعود بەرزانیمان بە ڕوونی لەبەر دەستایە، بەڵام بەهەر حاڵ بەراوردەکەی کاک عەلی، کە ئەو هەموو ماندووبونەی لە ئەستۆگرت و پەڕییەوە بۆ هیندستان کێشە نیە.! کەواتە با منیش کەمێک تیشک بخەمە سەر ئەو مانگانەیەی نەوشیروان و کەمێکی تر دەوڵەمەندی بکەم کە گویا دەڵێن مانگانەکەی دەفتەرێک بۆ دەفتەرو نیوێک دەبێت! جا لە گەڵیشدا بۆ زیاتر ئاشکراکردن پێم باشە بە ئایا دەزانیت ئاماژەی پێبدەم، چونکە پێدەچێت هەندێک کەس تا ئێستا نەیزانی بێت؟
(1) ئایا دەزانیت نەوشیروان وەک جەلال و مەسعود بەرزانی سەرکردەیە و کەچی مانگانەکەی ئەم دیارە و مانگانەکەی ئەو دوو سەرکردەیە دیار نییە و کەس نازانێت چەندە؟
(2) ئایا دەزانیت موچەی وەزیرێکی بێ کەفائەت لە مووچەی مانگانەکەی نەوشیروان زۆر زیاترە؟
(3) ئایا دەزانیت عومەر فەتاح ماوەیەک لەمەو بەر 18 ملێون دۆلاری دزی کەچی نەوشیروان 18 گهڵا لە گیرفانیدا نییە؟
(3) ئایا دەزانیت منداڵی بەرپرسی وا هەیە حساب بۆ دەفتەر و دوو دەفتەر دۆلار ناکات لەکاتی شت کڕیندا، کەچی مانگانەی نەوشیروان دەفتەرێک دۆلارە؟
(4) ئایا دەزانیت بەرپرسی واهەیە لە سەر مێزی نان خواردنی یەک ژەم دوو دەفتەر دۆلار خهرج دهکات، گەرچی پێشم ناخۆش بوو بۆ ئەم بەراوردە لەگەڵ نەوشیروان چونکە ئەو بەرپرسانە کەسایەتیەکی بێنرخن لە ناو جەماوەردا؟
(5) ئایا دەزانیت وەزیری وا هەیە تەنها مەسروفاتی بەنزین و سەیارەکەی لە مانگێکدا نزیکەی دوو دەفتەر دۆلار دەبێت؟
(6) ئایا دەزانیت مەسروفاتی گەشتێکی چوار پێنج ڕۆژەی جەلال تاڵهبانی یاخود مەسعود بەرزانی بە ئەندازەی 500 ساڵی مانگانەی سەرۆکی هیندستانە. لە هەمان کاتیشدا تهمهنی ماندوونهبوونی نەوشیروان بە سیاسهت و مهترسیی له سهر ژیان و خهبات و کهسایهتیی به ئەندازەی 50 ساڵی سەرۆکی هیندستانە؟
(7) ئایا دەزانیت نەوشیروان تەنها دوو قات جلی هەیە! ؟
(8) ئایا دەزانیت نەوشیروان یەکەمین سەرکردەی کوردە کە واز لە سەرکردایەتی خۆی بهێنێت و کەچی بەزۆرینەی دەنگ و خواستی میلەت دەکرێتەوە بەسەرکردە . کەچی مانگانەکەی یەک دەفتەر دۆلارە؟
(9) ئایا دەزانیت موچەی مانگانەکەی نەوشیروان بەئەندازەی پارەی جگەرەکەی مانگێکی دلێری سەید مەجیدە، چونکە دلێری سەید مەجید جگەرەیەکی تایبەت دەکێشێ، وەکو بیستومە هەر پاکەتێکی بە 50 دۆلارە؟
لە کۆتاییدا بەراوردی تر زۆرە بەڵام بەجێ ی دەهێڵم بۆ خوێنەری خۆشەویست بۆ ئەوەی ئەو بەڕێزانەش لە بەراورد کردن بێبەش نەکەم.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست