کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


له‌ ژێر ئه‌شكه‌نجه‌داندانی پاراستندا (نه‌وزاد كه‌ركوكی و نياز ڕانه‌یی) ڕێكخستنی پارتیيان ڕيسوا كرد

Thursday, 19/01/2012, 12:00


كوردستانپۆست/ په‌يامنێری هەولێر
دوای دوو هه‌فته‌ له‌ بڵابوونه‌وه‌ی راپۆرته‌كه‌ی رێكخستنی ناوه‌ندی پارتی له‌ گۆڤاری لڤيندا، ئه‌مرۆ پاراستن له‌ 6 كه‌سه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ری كردبوون، له‌سه‌ر ئاشكراكردن و ڕيسوا كردنی رێكخستنی پارتی به‌ زه‌بری ئازاردان و ئه‌شكه‌نجه ‌و له‌ كاره‌بادان هه‌ردوو كاديری ريكخستن (نه‌وزاد كه‌ركوكی كاديری ئيداره‌ی مه‌كته‌بی سياسیی و نياز رانيه‌یی) دانيان ناوه‌ به‌وه‌ی ئه‌وان ڕاپۆرته‌كه‌يان به‌ گۆڤاری لڤين داوه‌!
سه‌رچاوه‌يه‌كی نزيك له‌ ڕه‌مزی شه‌عبان ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردايه‌تی پارتی و به‌رپرسی دارايی و ئيداره‌ ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه‌، كه‌ گوامنانێكی زۆر هه‌يه‌ ته‌واوی نهێنيه‌كانی مه‌كته‌بی سه‌رۆكی پارتیيش دزه‌ي کردبێت و ئه‌مرۆ ده‌زگای پاراستن لێكۆڵينه‌وه‌ی له‌ زياتر له‌ 20 ئه‌ندامی مه‌كته‌بی رێكخستن و كاديران و كارمه‌ندانی ڕێكخستنی ناوه‌ندی پارتی كردووه‌، گومانيان هه‌يه‌ كه‌ ته‌واو زانياریيه‌كانی مه‌كته‌بی سياسیی پارتيش به‌ هه‌مان ده‌ردی رێكخستنه‌كان چووبێت.
سه‌رچاوه‌يه‌ك له‌ مه‌كته‌بی سياسیيه‌وه‌ ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه‌ به‌ برياری مه‌سعود بارزانی كليلی گشت ژووره‌كان و به‌شه‌كانی گشت مه‌كته‌به‌كانی سه‌ر به‌ مه‌كته‌بی سياسی دراوه‌ته‌ ده‌ست لێوای تايبه‌تی مه‌سعود بارزانی و ده‌زگای پاراستن‌، نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ به‌ڵكو ڕۆژانه‌ پشكنينی ته‌واو بۆ گشت كاديرانی پارتی له‌و شوێنه‌ هه‌ستيارانه‌ ده‌كرێت ته‌نها بارزانیيه‌كان ناگريته‌وه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە