کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نامه‌یه‌كى سه‌رئاوه‌ له‌ بۆ به‌رێز دوكتوور كه‌مال مه‌زهه‌ر

Tuesday, 27/04/2010, 12:00


به‌رێز دوكتور كه‌مال مه‌زهه‌ر، كاتێك بیستم به‌رێزت له‌سه‌ر قسه‌كانى حسین یه‌زدان پناه‌، كه‌ له‌ كۆرێكدا له‌ شارى هه‌ولێر كردوونى سه‌رم سووڕما. بۆ زانیارى به‌رێزت ئه‌گه‌ر حسین یه‌زدان پناه‌ سه‌دان جار شه‌كر بشكێنێ، به‌شیاووى نازانم، كه‌س شتى له‌سه‌ر بنووسى به‌لام كه‌بیستم به‌رێزت به‌وگشته‌ زانیاریه‌ خزمه‌تى به‌بوارى مێژووى گه‌لى كوردت كرووه‌، نه‌م توانى خۆم راگرم وهیچ نه‌لێم ولانى كه‌م بۆ ئه‌وه‌ى حسین یه‌زدان پناو رابردوى و وه‌زعى ئێستا تا بزانى ئه‌م نامه‌یه‌ت بۆ نه‌نووسم.
به‌رێز كاك دووكتور كه‌مال مه‌زهه‌ر، ره‌نگه‌ قسه‌ زیرقه‌و برقه‌داره‌كانى حسین یه‌زدان پناه‌ و نه‌بوونى شاره‌زایى به‌رێزتان بووبیتته‌ هۆى شه‌ولێنى واننه‌ تاك له‌سه‌ر ناوبراو. بێ گومان ئه‌و لێدوانانه‌ زیانتان پێ ده‌گه‌ێنێ و به‌تایبه‌ت له‌ لاى كوردى رۆژهه‌لات سیماى جه‌نابتان ناشیرین ده‌كا. ئاخر كه‌سێكى وه‌ك حسن یه‌زدان پناه‌ كه‌بارى ئه‌خلاقى، سیاسى، كومه‌لایه‌تى، ناته‌واوه‌و كه‌س نازانێ چیه‌و چى گه‌ره‌كه‌ چۆن ده‌بێ كه‌سایه‌تیه‌كى وه‌ك به‌رێزت لێدوان له‌سه‌ر قسه‌كانى ته‌نانه‌ت به‌بارى ره‌خنه‌گرتنیش له‌سه‌رى بده‌ى.
حسین یه‌زدانپناه‌، له‌پێش هه‌موو شتێك له‌ بارى ئه‌خلاقى و نامووسى كه‌سێكى ناته‌واوه‌. ئه‌و پێشتر له‌ رانیه‌ ژیانى له‌گه‌ڵ ئافرتێكى رانیه‌یى پێك هینا، ئه‌و ئافره‌ته‌ به‌هۆى ئه‌وه‌ى چه‌ند جار به‌چاوى خۆى ده‌ست تێكه‌ڵ كردنى حسین یه‌زدان پناى له‌گه‌ڵ چه‌ند ئافره‌ت كه‌ پێویست ناكا ناویان بهینم بینى به‌ناچارى لێ جودا بۆوه‌.
حسین یه‌زدان پناه‌، له‌بارى سیاسى ، كه‌سێكى هه‌ل په‌رو گوماناویه‌، ده‌گوترى پێش ئه‌وه‌ى ئێران به‌جێ بێلێ كه‌وتۆته‌ ژێر كاریگه‌رى كۆمارى ئیسلامى. له‌ كاری به‌ناو سیاسیشدا هه‌ر رۆژه‌ له‌هه‌وایكه‌، ماوه‌یه‌ك ئه‌ندامى چریكه‌ فیداییه‌كان بوو كه‌ رێكخراویه‌كى سه‌رانسه‌رین دوایى به‌قسه‌ بۆ ده‌بێته‌ كه‌سێكى نه‌ته‌وه‌یى و باسى له‌ سه‌ربه‌خۆیى كوردستان ده‌كا، هه‌ر له‌و كاته‌شدا قسه‌ له‌ سازان و رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ كۆمارى ئیسلامى و هه‌روه‌ها پروپاگه‌نده‌ و بۆ كه‌روبى و مووسه‌وى ده‌كا. ئاخر كه‌سێك كه‌باوه‌رى به‌سه‌ربه‌خۆیى كوردستان هه‌بێ و ناسنامه‌كه‌ى دڕاندبێ چۆن ده‌بێ باس له‌ هه‌لبژاردن له‌ ئێران وده‌نگدان به‌ كه‌روبى و موسه‌وى بكا. ئه‌م نه‌وعه‌ سیاسه‌ته‌ یه‌ك بان و دوو هه‌وایه‌ ته‌نیا له‌ حسین یه‌زدانپناه‌ ده‌وه‌شێته‌وه‌، كه‌ به‌داخه‌وه‌ زۆر كه‌س نای ناسن و نازانن ئه‌م كابرایه‌ هیچ ئه‌خلاقێكى شیاوى سیاسى و كۆمه‌لایه‌تى نیه‌. دیاره‌ حسین یه‌زادنپناه‌ توانیویه‌ به‌پشت به‌ستن به‌و هاوكاریه‌ى كه‌ پارتى دێموكراتى كوردستان بۆى ده‌سته‌به‌ر كردوه‌، چه‌ند كه‌س له‌ ده‌ورى خۆى كۆ بكاته‌وه‌و به‌شێوه‌یه‌كى ناشیرین و دوور له‌ هه‌موو رێ و شوێنێكى مرۆڤانه‌ هه‌ڵس وكه‌وتیان له‌گه‌ڵدا بكا و هه‌ر وه‌ك ئه‌و ئاغا ملهۆره‌ كۆن كان ره‌فتاریان له‌گه‌ڵدا بكا. ئه‌و به‌ناو شۆرشگێره‌ چه‌ندین رۆڵه‌ى كورد كه‌ به‌مه‌به‌ستى پێشمه‌رگه‌یى چووبوونه‌ لاى به‌ بیانووى جۆراجۆر له‌ژێر شكنجه‌ كوشتن، كه‌ ئاسایشى پاراستن لێ ئاگادارن له‌ لایێكى دیكه‌وه‌، ره‌فتاره‌ قزه‌ون و ناشیرینه‌كانى ئه‌م دواییه‌ له‌گه‌ڵ دایك و باوكى پیرى و لێدان و بێ حورمه‌تى كردنى پێ یان، ته‌نانه‌ت به‌شه‌ق و بۆكس له‌ باوكى داوه‌و ددانه‌كانى شكاندوه‌. هه‌روها هێرش و لێدان و بێ حوورمه‌تى كردن به‌كسایه‌تى ناسراو به‌ ته‌مه‌نى كوردستانى سوریه‌ و (به‌رپرسى بنكه‌ى) كاوه‌ى رۆشنبیرى، "ێلاح الدین". كه‌ له‌سه‌ر ئه‌و كرده‌وه‌ دزێوه‌ى كه‌وته‌ به‌ر لومه‌ى هێزو لایه‌نه‌ سیاسیى و كه‌سایه‌تیه‌كانى كوردستان و هاوكاتیش ئاسایشى حكوومه‌تى هه‌ریمى كوردستان شه‌وێك زیندانى كرد.
حسین یه‌زدانپناه‌ به‌ به‌رده‌وامى هه‌ره‌شه‌ له‌دایك وباوك وبراكه‌ى و یه‌كیتى شۆرشگێران ده‌كاو ته‌نانه‌ت پیلانى كوشتن و له‌ناو بردنیان داده‌رێژى و هه‌ر له‌و پێوه‌نده‌دا، چه‌ندین كه‌سى له‌ لایه‌ن ئاسایش و به‌تاوانى هه‌وڵ بۆ جێ به‌جێ كردنى ئه‌و تاواناى كه‌ حسین یه‌زدانپناه‌ گه‌لاله‌كه‌ى دارشتون گیراون، كه‌سێكیان ناوى (جه‌لال)ه‌. به‌رێز كاك دوكتور كه‌مال، جه‌نابت كه‌سایه‌تى و نووسه‌رێكى دیارى كوردستانى، بۆیه‌ پێویسته‌ به‌ هه‌ڵسه‌نگاندنى وورد له‌ سه‌ر كه‌سه‌كان لێدوان بده‌ى من له‌ به‌رێزت ده‌پرسم كاتێك حسین یه‌زدان پناه‌ بۆ دایك و باوك و خوشك و براى كه‌ چه‌ندین ساڵ له‌گه‌ڵى بوون وره‌نجیان داوه‌ باش نه‌بێ ده‌كرى خزمه‌ت به‌ كورد بكا؟ كه‌سێك بۆ خێزان و شه‌ریكى ژیانه‌كه‌ى باش نه‌بێ و له‌ به‌رچاوى ئه‌و ده‌ست له‌گه‌ڵ ئافرتى دیكه‌ تێكه‌ڵ بكا، ده‌كرێ جێى متمانه‌ بێ، كه‌سێك هه‌ر رۆژه‌ له‌هه‌وایه‌ك بێ و كه‌س نه‌زانى له‌سه‌ر چ ته‌وه‌رێكه‌، رۆژێك له‌گه‌ڵ كۆمارى ئیسلامى، رۆژێك له‌گه‌ڵ چریكى فیدایى، رۆژێك له‌گه‌ڵ یه‌كیتى دژبه‌ پارتى شه‌ربكا و رۆژى دوایی له‌سه‌نگه‌رى پارتى دژ به‌یه‌كیتى بكه‌وێته‌ شه‌ڕ، وئێستاش خۆى به‌په‌رچمدارى كوردایه‌تى و سه‌ربه‌خۆیى ناوده‌با، ره‌خنه‌ش له‌ رێبه‌رانى كورد و دكتور قاسملو ده‌گرێ، له‌ به‌رێزت ده‌پرسم گوناح نیه‌ به‌رێزت نه‌ك پێى دا هه‌ڵ بڵى، به‌ڵكو مه‌رحه‌بایشى لێ بكه‌ى.
له‌گه‌ڵ رێز و حورمه‌تم.
(له‌ كوردستانى باشوور)


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە