بۆچی یه‌کێتی و پارتی عه‌وداڵی پۆستی سه‌رۆکایه‌تی عێراقن بۆ تاڵه‌بانی
Monday, 22/03/2010, 12:00
هه‌ردوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار له ڕاپه‌ڕینه‌وه هه‌تاکو ئه‌مڕۆ به‌بێ دابڕان فه‌رمانڕه‌وایی هه‌رێمی کوردستان ده‌که‌ن چ وه‌کو حکومه‌تی په‌نجا به په‌نجا یاخود به شێوه‌ی دوو ئیداره‌یی. نه‌بوونی هوشیاری سیاسی و ڕۆشنبیری و فه‌رهه‌نگی له‌ناو جه‌ماوه‌ری کوردستاندا هۆکارێکی سه‌ره‌کی بووه بۆ درێژه دان به ده‌سه‌ڵاتیان. ئه‌و دوو حیزبه ئه‌وه‌نده بێ منه‌تن له متمانه‌ی خه‌ڵکی کوردستان بۆیان ته‌نانه‌ت له قه‌یرانه چاره‌نووس سازه‌کانیشدا پرسه گورگانه‌ش به جه‌ماوه‌ر ناکه‌ن . په‌یمانی ستراتیژی له نێوان تاڵه‌بانی و بارزانی دا مۆر کراوه نه‌وه‌ك هه‌ر جه‌ماوه‌ری کوردستان به‌ڵکو مه‌کته‌ب سیاسیه‌کانی هه‌ردوو حیزبیش بێ ئاگان له‌ناوه‌رۆك و به‌نده‌کانی ئه‌و په‌یماننامه‌یه. ئه‌گه‌رچی ئه‌و په‌یماننامه‌یه بێجگه له خودی تاڵه‌بانی و بارزانی هیچ که‌س نه‌یبینیوه‌و نازانێت چیه ،به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئه‌لف و بێ یه‌ك له‌سیاسه‌ت شاره‌زا بێت و له پراکتیك دا ده‌سه‌ڵاتی ئه‌م دوو حیزبه‌ی دێ بێت تێ ده‌گات ئه‌و په‌یمانه به‌ناو ستراتیژیه له سێ بڕگه‌و سێ مانا زیاتر نیه.
1 / دابه‌ش کردنی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی هه‌رێم په‌نجا به په‌نجا.
2 / دابه‌ش کردنی بۆدجه‌ی هه‌رێم واته له 17% به‌یه‌کسانی به‌سه‌ر هه‌ردوو ئیداره‌ی هه‌ولێرو سلێمانی پشکی شێریش بۆ هه‌ردوو حیزب بێت.
3/ بم پارێزه‌و ئه‌تپارێزم واته هه‌رسه‌ر هه‌ڵدان و ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌یه‌ك دژی هه‌رکام له‌و دوو حیزبه ڕووبدات به‌رگری له‌یه‌کتر بکه‌ن ئه‌گینا هیچ به‌ندێکی ئه‌و په‌یماننامه‌یه په‌یوه‌ندی به به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی یاخود مه‌سه‌له چاره‌نووس سازه‌کانه‌وه نی یه.
پێ داگرتنی هه‌ردوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار بۆ پۆستی سه‌رۆك کۆماری بۆ تاڵه‌بانی هیچ په‌یوه‌ندیه‌کی به مه‌سه‌له نه‌ته‌وه‌یی و چاره‌نووس سازه‌کانه‌وه نیه بێجگه له‌وه‌ی ئه‌و دوو حیزبه ده‌یانه‌وێت به‌ڵانسی هێز و ده‌سه‌ڵات له‌نێوان خۆیاندا ڕابگرن.
ئه‌گینا له‌ماوه‌ی چوار ساڵی سه‌رۆک کۆماری تاڵه‌بانیدا هیچ کوردێکی دڵسۆز نیه ئه‌و ڕاستیانه نه‌زانێت که‌وا ئه‌و پۆسته نه‌وه‌ك هه‌ر به‌سودو قازانجی کورددا به‌کار نه‌هاتووه به‌ڵکو زۆر جاریش به زیانی کورد به‌کارهاتووه هه‌روه‌کو به‌ردانی گه‌وره‌تاوانباری جه‌نگ له‌زیندانی ئاسایشی سلێمانی . وه هه‌روه‌ها خراپ به‌کار هێنان و سوکایه‌تی کردن به و پۆسته‌ی که هی میلله‌تی کورده له مامه‌ڵه کردن له گه‌ڵ دوژمنانی گه‌لی کورد.
هیچ کوردێکی ووشیارو به ئاگا نیه خۆشحاڵ بێت به دووباره بوونه‌وه‌ی تاله‌بانی به سه‌رۆك کۆمار چونکه چاك ده‌زانن له ماڵ وێرانی و نه‌هامه‌تی زیاتر هیچ خه‌یرێکی بۆ کورد نیه. هه‌ندێك خه‌ڵکی گه‌مژه‌و ناحاڵی له سیاسه‌ت وا ده‌زانن که بوونه‌وه‌ی تاڵه‌بانی به سه‌رۆك کۆمار مه‌سه‌له هه‌ڵپه‌سێراوه‌کان چاره‌سه‌ر ده‌کات . له‌وه‌ڵامدا به‌و که‌سه خه‌واڵوو و نا حاڵیانه ده‌ڵێم خۆشه مرۆڤ بۆ جارێکیش ژیری میوانی بێت یاخود ژیرانه بیربکاته‌وه، ئاخر له کاتێکدا عێراقێکی وێران و که‌وتوو له ڕووی سه‌ربازی و ئابووری و سیاسی وکۆمه‌ڵایه‌تی یه‌وه له‌کاتێکدا ڕۆژانه ده‌یان ته‌قینه‌وه له عێراق ڕووی ده‌داو به سه‌دان خه‌ڵک ده‌کوژراو له‌کاتێکدا سوننه‌و شیعه ڕۆژانه له یه‌کتریان ده‌کوشت و به‌هه‌زاران ماڵ و حاڵی خۆیان له‌ترسی نائارامی به جێ ده‌هێشت له کاتێکدا کورد ولیستی هاوپه‌یمانی کوتله‌ی دووه‌می به‌رله‌مان بوو له کاتێکدا سه‌رۆکی کۆمار‌و جێگری سه‌رۆکی به‌رله‌مان و جێگری سه‌رۆک وه‌زیران و وه‌زیری ده‌ره‌وه کورد بوون نه‌توانرا یه‌ك بڕگه‌ی ده‌ستووری عێراق له‌باره‌ی مافه‌کانی گه‌لی کورده‌وه له‌وانه ماده ی 140 ی تایبه‌ت به که‌رکوك و ناوچه دابڕاوه‌کان جێ به‌جێ بکرێت . ئێستا حکومه‌تی عێراق برینه‌کانی ساڕ‌ێژ بووه‌و شه‌ڕی نێوان پێکهاته‌کانی عێراق نه‌ماون و ڕۆژ له دوای ڕۆژ عێراق ئارامترو حکومه‌ت به‌هێزتر ده‌بێت و ئه‌مجاره لیستی هاوپه‌یمانی نه‌ك هه‌ر دووه‌م نیه به‌ڵکو چووه‌ته ڕیز به‌ندی چواره‌مه‌وه ئیتر پێمان ناڵێن ئه‌وه چ عه‌قڵێکی نه‌پۆڕه ئه‌وه‌نده پێش بینی به‌هێزه پێ ی وایه که ئه‌گه‌ر پۆستی سه‌رۆك کۆماری بدرێته‌وه به تاڵه‌بانی هه‌موو کێشه‌کانی کورد له به‌غدا چاره‌سه‌ر ده‌کات. جه‌ماوه‌رێکی زۆر له هه‌رێمی کوردستان ووشیار بوونه‌ته‌وه وله فێڵ و ته‌ڵه‌که‌کانی ده‌سه‌ڵات گه‌یشتوون ڕۆژ به‌ڕۆژیش ئه‌و ژماره‌یه له هه‌ڵکشاندایه. هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌م دوایی یه‌ی به‌رله‌مانی عێراقیش سه‌لمادی که ئۆپۆزیسیۆن له کوردستاندا ده‌نگی یه‌که‌می هێناوه پێش هه‌موو که‌سێکیش تاڵه‌بانی و بارزانی ئه‌و ڕاستیه ده‌زانن.
چونکه هه‌موو که‌سێکی سیاسی و ڕۆشنبیر ده‌زانێت که پارتی و یه‌کێتی ئه‌و ده‌نگانه‌ی که هێناویانه له60% ی ته‌زویره و له40% ی ده‌نگی ڕاسته‌قینه‌ی خۆیانه ، جلال تاڵه‌بانی ووته‌نی پارتی ئه‌وه‌نده پسپۆڕ‌و شاره‌زایه له ته‌زویر کردندا ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ چین دا هه‌ڵبژاردن بکات ده‌یباته‌وه . به‌ڕای من به ده‌ست هێنانه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆک کۆماری بۆ کورد له حکومه‌تی داهاتووی خه‌ونی شاعیرانه‌یه چونکه 3 کوتله‌ی عه‌ره‌بی گه‌وره یه‌که‌م و دووه‌م و سێ یه‌میان هێناوه ئه‌گه‌ر هه‌رسێکیان به‌یه‌که‌وه هاوپه‌یمانی نه‌که‌ن دڵنیابن دوانیان هه‌ر ده‌یکه‌ن دواتر له‌مه‌وداو ئه‌و که‌لتووره به‌سه‌ر چوو ته‌نها یه‌ك لیست هه‌بێت له‌هه‌رێمی کوردستاندا ئه‌وه‌تا لیستی ئۆپۆزیسیۆنیش هه‌یه‌و خاوه‌نی نزیکه‌ی بیست کورسیه هیچ پێویست ناکات کوتله براوه عه‌ره‌بیه‌کان په‌نا بۆ لیستی هاوپه‌یمانی به‌رن ده‌توانن له‌گه‌ڵ لیستی ئۆپۆزیسیۆن حکومه‌ت دروست بکه‌ن نه‌وه‌ك له‌گه‌ڵ یه‌کێتی و پارتیدا .
بۆیه پێم وایه ئه‌مجاره‌یان یه‌کێتی و پارتی له‌هه‌وڵی کڕینی پۆستی سه‌رۆك کۆماریدان نه‌وه‌ك به‌ه‌ست هێنان ئه‌ویش به ده‌ست هه‌ڵگرتن له که‌رکوك و ناوچه دابڕاوه‌کان به‌رامبه‌ر به پۆستی سه‌رۆک کۆماری بۆ تاڵه‌بانی.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست