لەدژى نەوشیروان خوێندكاران دەبرێن بۆلاى تالەبانى
Sunday, 05/04/2009, 12:00
1942 بینراوە
كاتژمێر 1ى پاشنیوەرۆى ئەمرۆ بەسەدان خوێندكارى زانكۆ پەیمانگاكانى سلێمانى بران بۆتەلارى هونەر بۆلاى جەلال تالەبانى بەمەبەستى قسەكردن بۆیان سەبارەت بەهەلبژاردنەكانى داهاتووى هەرێم.
چەند خوێندكارێك رایانگەیاند ئەمشەو لەرێگەى ژمارەیەك لەمامۆستایانى زانكۆپەیمانگاكانى سەربە یەكێتى ،خوێندكاران ئاگاداركراونەتەوە كەبەجلى كوردیەوە بچنە دەوام وتێكرایى خوێندكاران ئاگاداربكەنوەوە كەبۆچون بۆلاى جەلال تالەبانى خۆیان ئاماادەبكەن وناوى ئەوخوێندكارانەش بنوسرێت كە دەچنە سەردانى جەلال تالەبانى كەئەمەش بەراى خوێندكاران وەكو سانسۆرێكە بۆئەوەى بەزۆر خوێندكاران ناچاربكرێت بۆئامادەبون كۆبونەوەى تەلارى هونەر ئەمەش لەكاتێكدایە جەلال تالەبانى لەپرۆژەى جیاكردنەوەى دەسەڵاتى حیزب لەحكومەت داوادەكات دەسەڵاتى زانكۆ پەیمانگاكان سەربەخۆبێت وحیزب بۆى نەبێ!ت دەستێوردان بكات لەكاروباریان.
ژمارەیەك لەخوێندكارانیش ئاماژەیان بەوە كرد ئەم كۆبونەوە لەناكاوەى جەلال تالەبانى لەگەڵ خوێندكار بۆكەمكردنەوەى بایەخى ئەوسەردانەى كەبریارە سبەینێ ژمارەیەك لەخوێندكارانى زانكۆ پەیمانگا كان بۆلاى نەوشیروان مستەفا ئەنجامى بدەن بۆپالپشتى لەولیستەى كەبریارە بۆهەلبژاردنەكانى پەرلەمان ئامادەى بكات.