کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


5 پاس كۆسته‌ری لیستی كوردستانی به‌سه‌ر بنكه‌ی ده‌نگ دانی كۆمه‌ڵگاكانی شاوه‌یس و پیرزین و مه‌لا ئۆمه‌ر و به‌ستۆره‌ و كۆرێ دا ده‌سورێن�

Saturday, 25/07/2009, 12:00


یه‌كێك له‌ به‌شداربوانی هه‌ڵمه‌ته‌كانی ته‌زویری سه‌ر له‌ ئێواره‌ی شاری هه‌ولێری رێكخراوو رێكخستنه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌ سایتی یه‌كگرتووی راگه‌یاند : پێش نیوه‌رۆی ئه‌مرۆ له‌سه‌رجه‌م ناوچه‌ و رێكخراوه‌كانی پارتی له‌ هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری ، ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ رێكخستنه‌كان ئاماده‌ كران بۆ هه‌ڵمه‌تی ده‌نگدانی چه‌ند جاره‌ی ئێواره‌ ..

پێنج پاسی كۆسته‌ر له‌به‌رده‌م ناوچه‌ی برایه‌تی پارتی كه‌ پر كرابوو له‌ گه‌نجی هه‌رزه‌ كاری لیستی كوردستانی به‌ره‌و بنكه‌كانی ده‌نگدان به‌رێكران و له‌ كۆمه‌ڵگاكانی شاوه‌یس و پیرزین و مه‌لا ئۆمه‌ر و به‌ستۆره‌ و كۆرێ و چه‌ند شوێنێكی تر لایان ده‌دا و له‌ هه‌موو بنكه‌كان ده‌نگیان ده‌دا به‌ بێ ئه‌وه‌ی هیچ رێگرییه‌ك له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆمسیۆنی باڵای هه‌لبژاردنه‌كانه‌وه‌ بكرێت له‌ ده‌نگ دانی ئه‌وانه‌ و دوای كاتژمێر 6 ی ئێواره‌ به‌چه‌ند خوله‌كێك ئه‌وانه‌ له‌ به‌ستۆره‌ ده‌نگیان داوه‌ .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە