وه‌چه‌کانی برایمی ئه‌حه‌ڕه‌ش با وه‌ک محێ دینتان لێ نقه‌ومێ
Monday, 03/05/2010, 12:00
برایم ئه‌حمه‌د حاشات لێ بێ له‌من نیت * وه‌جاخت کوێره . به‌چه‌کانت چیان ئه‌وێ لێمان بونه میرات گری خوێنمان خۆت ڕاکردوی مه‌یدانی خه‌بات له 64 ه‌وه . توشی براکوژی شه‌ڕت کردین که‌رت که‌رتت کردین ڕقت چان له‌دڵ. ئاژاوه‌ت گێڕا وه‌چه‌کانت له‌بری نوێژی جومعان له مزگه‌وتی کوردان شه‌وی شه‌مانیان له‌دیسکۆی هه‌نده‌ران سواڵی ماچ به ناوی کوردان کاریان بووه.
بۆ بیرت چوه کچی برایم ئه‌حه‌ڕه‌ش* هیچمان لێتان گه‌ره‌ک نییبه. ئێمه وه‌ک ئێوه نه بارگیرین نه پێ په‌تی ئێمه کوردین و کوردستانی .وه‌ک پیره کچه ئه‌ڵێ .چیتان ئه‌وێ تێرتان نه‌خوارد له واری مێژومان . چه‌ندتان ئه‌وێ و لێی ده‌رچن . دیاره خۆتان و زاوه‌که‌تان نه خوێنه‌وارن ،نازانن چۆن بووه مێژووی میلله‌تان . ماری ئه‌نتوانێت شاژنی فه‌ڕه‌نسا به خه‌ڵکه برسیه ڕاپه‌ڕیوه‌که‌ی ئه‌وت ئه‌گه‌ر نان نیه ده کێک بخۆن . تا بۆنه (عه‌تر) گران به‌هاکه‌ی سه‌ری خوارد له کاتی ڕاکردنیان له شۆڕشی فه‌ڕه‌نسا * له خاڵێکی پشکنینی شۆڕشگێڕه‌کان به‌و هۆیه‌وه ناسیانه‌وه .
هێرۆ ئه‌نتوانێت له‌کاتی ڕاکردنت ئه‌ت ناسینه‌وه به بۆنی وویسکیه گران به‌هاکه‌ت به گۆچانی مێرده که‌ت که له عه‌لوه‌که‌وه هه‌ڵیگرتوه بۆ ئه‌وه‌ی خواریی خۆی پێ ڕاست بکا، با فڕێ دا ، ئێستا شوانی فیکه‌یه له به‌رزان، له‌ڕقی ماڵه خه‌زووران .
به‌هه‌ڵۆ بڵێ با له ترسی مێرده‌که‌ت له کونی خۆی هه‌ڵنه‌گه‌ڕێته‌وه ببێ به قه‌ل ئه‌ی خوا ، ناڵی زه‌مانیش ئه‌کوترێ له‌جه‌سته‌تان قامچیش هه‌یه له‌ده‌ستمان. ڕاسته نیه ئه‌ڵێن گیا له سه‌ر بنجی خۆی ئه‌ڕوێت.
به‌سه‌رهاتێک و ئامۆژگاریه‌ک بۆ به‌چه‌کانت ، له 80 کاندا قوتابیانی سلێمانی له سه‌رقه‌برانه‌کان سه‌عیان ئه‌کرد شوێنێکی شیاو بوو بێ ده‌نگ چۆڵ ، جار جاریش یاپراخ و ناوساجی خه‌تممان به‌ر ئه‌که‌وت . ئێمه له‌گردی سه‌یوان له پشتی شێخ مارف گوومه‌زێک هه‌بوو له‌و شوێنه دا سه‌عیمان ئه کرد ، شوێنێکی دڵگیر بوو ئه‌ی ڕوانی به سه‌ر سلێمانیدا 17 شه‌هیده‌که‌ی قڕگه‌ش پشتمان بوون به‌رده میشمان که‌ڵه پیاو ئه‌مین زه‌کی به‌گ لا چه‌پیشمان شێخی گه‌وره شێخ مارفی نۆدێ و پاشای شاری قوربانی به‌لای ڕاستیشمان که‌ڵه پیاویکی که له‌گرده‌که‌ی مامه‌یاره‌وه حاجی تۆفیق "پیره‌مێرد"ی شاعیر ئاگری نه‌ورۆز به‌ده‌ست هاواری ئه‌کرد بخوێنن وه‌ک چۆن به برایم ئه‌حمه‌دی وتوه له‌خوێنده‌واره هه‌ڵبژێردراوه‌كانمان ئیبراهیم ئه‌حمه‌د كه كۆلێژی مافی ته‌واوكردووه ،هه‌ز‌ار ڕه‌حمه‌ت له‌گۆڕیان بێ ، نیوه‌ڕۆیه‌ک گوێم له‌ده‌نگی کوته‌ی چه‌کووش و پیک بوو جارجار جوێنێکیانیش ئه‌دا من و براده‌رێکم له گومه‌زه‌که هاتینه خوارێ به پاڵی دار ئه‌رخه‌وانه‌که‌دا ، تۆ بڵێی وه‌ک دوێنێ بێ پێشمه‌رگه ی شه‌هید کراوی دی بێ شاروانی ناشتویانه و ئێستا که‌سوکاری هاتون به‌دزیه‌وه گۆڕه‌که‌ی هه‌ڵده‌نه‌وه بیبه‌نه جێ خۆیان بابچین هاوکاریان بکه‌ین ، کاتێ نزیک بوینه‌وه له و هه‌رایه بینیم سێ چار گه‌نج بوون کێلی قه‌برێکی کۆنیان به‌پیک ئه‌شکاند چوومه پێش لێیان خوا هه‌ڵناگرێ بۆ وا له‌و قه‌بره ئه‌که‌ن ئه‌وه‌نده‌ی تر تووڕه بوون ئینجا به پێ له‌قه له‌و گۆڕه، خۆم بۆ نه‌گیرا باڵی یه‌کێکیانم گرت و دورم خسته‌وه، ئه‌وه بۆ واشێت بوون هاواری کرد تۆ ئه‌زانی ئه‌مه قه‌بری کێیه ووتم نا کاتێ به‌رده‌شکاوه‌کانم به‌یه‌که‌وه دا نووسا ن المه‌رحوم محیه‌دین مه‌عرووف به هاواره‌وه ئه‌ی قیژان خۆی گردی سه‌یوانی لێ گرتوین و هه‌تیوه‌که‌شی له به‌غا نائیبی سه‌دامه ئیدی زانیم ئه‌مه گۆڕی باوکی ته‌ها محیه‌دینه که‌ی مه‌ڕ سه‌دامه له دڵی خۆما ووتم (ئه‌مه واسته‌یه‌کی گه‌وره‌ی ئه‌وێ) به من ناکرێ، ئیدی وازم لێ هێنان کاری خۆیان ته‌واو بکه‌ن به‌نده‌ش بۆ سه‌ر گوومه‌زه‌که‌ی خۆم ... ئێوه‌ش خێڵی کۆپان و پانی به‌رز دروو با وه‌ک محێدین تان لێ نه قه‌ومێ به‌سه. با نه چینه سه‌ر گومه‌زه‌که‌ی خۆمان .
* سلێمانی
* شۆڕشی فه‌ڕه‌نسا له 1793 شای فه‌ڕه‌نسا و ژنه‌که‌ی له‌سێداره‌دران ئه‌م
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست