شانۆگەرى (دیوار) لە ستۆكهۆڵم نمایش دەكرێت
Thursday, 02/04/2009, 12:00
1406 بینراوە
بە مەبەستى نمایشكردنى شانۆگەرى (دیوار) لە چەند وڵاتێكى ئەوروپى، گرووپى (گەنج بۆ شانۆ)ى كارۆخ ئیبراهیم گەیشتە ستۆكهۆڵمى پایتەختى وڵاتى سوید.
بڕیارە ئەمڕۆ بە كاتژمێر 3ى دواى نیوەڕۆى ستۆكهۆڵم لە هۆڵى (Hagagatan48t-bana odenplan) شانۆگەرییەكە نمایش بكرێت. كە نووسین و دەرهێنانى لە لایەن كارۆخ ئیبراهیم ئەنجامدراوە و لە نواندنى هەر یەك لە رووبار ئیسماعیل و مەزهەر و ژیار ئیسماعیل و كارۆخە.
بەرپرسى گرووپى گەنج بۆ شانۆ بەدزەگا راگەیاندنەكانى گوت "لە ماوەى چەند رۆژى داهاتوودا لە هەر یەك لە وڵاتەكانى ئەڵمانیا و هۆڵەندا هەمان شانۆگەرى نمایش دەكرێت"، كە ناوەڕۆكى كارەكەش باس لە "تارماییەكانى شەڕ بەسەر عاشقەكان لە نیشتیمان دەكات".
*هەر كەسێك دەیەوێت ببێتە بینەرى ئەم شانۆگەرییە، بۆ زانیارى زیاتر دەتوانن پەیوەندى بە ژمارە تەلەفۆنى (0046736324462) خاتوو تەلار هیرانى ئەندامى رووپى گەنج بۆ شانۆ لە وڵاتى سوید بكەن.