ئەمڕۆ (14-2-2010) لە ژێر دروشمی هەڵوێست لەبەرامبەر بە ژیان وتەندروستی رێبەرئۆجەلان هەڵوێستە لەبەرامبەر بە شەڕۆئاشتی سێمیناریك لە هوڵی سۆلاڤ لە�
Sunday, 14/02/2010, 12:00
ئەمڕۆ بە مەبەستی شەرمەزار كردنی پیلانگێڕی پانزدەی شوبات لەبەرامبەر بە رێبەری گەلی كورد كۆمیتەی پاراستن وتەندروستی وئازادی بەرێز عەبدوڵڵائۆجەلان سێمینارێكی بۆ بەرێز دیار غەریب سەرۆكی پارتی چارەسەری دیموكراتی كوردستان لەشاری كەركوك بەرێكخست.
سێمینارەكە كاتژمێری دووی پاش نێوەرۆ و بە خوڵەكێك بۆ گیانی پاكی شەهیدانی رێگای ئازادی و دیموكراتی كوردستان دەستی پێكردو پاشان بەرێز دیار غەریب سەبارەت بە پیلانگێڕی پانزدەی شوبات ئاخاوت و ووتی: وەكو هەر كاتێكێكی كورد و وەكو هەر مرۆڤێكی ئازادیخواز و بەگشتی وەكو پارتی چارەسەری دیموكراتی كوردستانیش ئەم پیلانگێڕییە نەگریسە شەرمەزار دەكەین و بكەرانی ئەو پیلانگێڕییەش ریسوا دەكەین.
ئەم پیلانگێڕییە كە لەكەسایەتی رێبەری گەلی كورد بەرێز عەبدوڵڵائۆجەلاندا پێكهاتووو گەیشتە لوتكەی خۆی، بەردەوامی ئەو پیلانگێڕییانەیە كە لەمێژووی گەلەكەماندا بەرێوەچوونەو دەوامی ئەو پیلانگێڕییانەیە. بێگۆمان ئەمە یەكەم پیلانگێڕیی لەدژی گەلی كورد وبزووتنەوە ئازادیخوازەكەی نییە، هەر لە كۆماری مەهابادەوە بگرە، هەتا، شۆرشی ئەیلۆل و هەر لەشێخ محمودەوە بگرە، هەتا شێخ سەعیدی پیران هەموویانە، بەدەستی پیلانگێڕان تێك وپێك دران و لەناو چوون و بوونە، قوربانی بەرژەوەندیخوازانەی زلهێزی جیهانی و هەرێمی. ئەوەش راستیە كە بەهەموویانەوە، هەوڵیان داوە كە تاكی كوردو ئیرادەی ئازادی كورد لەناو بەرن و تەسلیمی بگرن. لەپەیمانی لۆزانەوە بەتایبەتی وكۆنفرانسی شرم الشیخی میسرەوەو پەیمانی جەزائیروە بگرە، هاوپەیمانان، لەیەكیان كردووە كە نەهێڵێن كوردان ببنە، هێز وخاوەن ئیرادە. تەنانەت لە ساڵی 1991دا لەكەركوك و هەولێریش كوردانیان رووبەرووی قەتل وعامێكی مەزن كردەوە.
دیار غەریب لەبەردەوامی ئاخاوتنەكانی دا سەرەنجی راكێشایە سەر، تێكۆشانی بزووتنەوەی ئازادیخوازی گەلەكەمان لەباكووری كوردستان بەپێشەنگایەتی پارتی كرێكارانی كوردستان و ووتی؛ هەر لەسەرەتای چەكەرە كردنی ئەم بزووتنەوەیە، هێزەو دەزگا ئەمنی وئیستیخباراتییەكانی جیهانی لەئاستی ناوچەكەدا، دەكەونە خۆ و لەهەوڵی داڕشتنی پیلاندانە، نموونەی هەری بەرچاویش ئەوەیە كە لەكاتی رووخانی رژێمی پاشایەتی لەئێراندا، ئەو بەڵگە نەهێنیانەیە كۆنسۆلخانەی ئەدەنەوە بەدەستی ئەو دەزگایانە دەگەن وپاشان دەردەكەون، نیشانی دەدەن كە ئەو هێزەو لایەنانە چەندە لەهەوڵدانە، كە نەهێڵێن بزووتنەوەیەكی كوردی لەدەرەوەی ئێرادەی ئەوان ودەركەون و نابێت لەسەر ئیرادە و باوەڕی كۆمەڵگاكەی خۆی سەرهەڵبدات، چونكە ئەو هێزانە لە پاش شەڕی جیهانییەوە، كوردانیان وەكو هێزێك لەناوچەكەدا قەبوول نەكردووەو هاوكاتیش لەگەڵ هێزەهەرێمییەكانی ناوچەكەش هەوڵیان داوە كە كوردان بتوێننەوەو لەناویان بەرن. ئەو پیلانگێڕییەش كە لەبەرامبەر بە رێبەر ئاپۆ كراوە، بەردەوامی هەمان سیاسەت و چەمكە. بەداخەوە، بزووتنەوە كوردییەكانیش هەمیشە بێ ئاگا لە هەڵسەنگاندنی ئەو بارودۆخە، پشتی خۆیانیان بە ئەمریكا و هێزە دەرەكییەكانی تر دەبەست.
هێزە جیهانییەكان لەو باوەڕدا بوون كە بەگرتن ودەستبەسەر كردنی بەرێز عەبدوڵڵائۆجەلان، ئیدی داوای بەم بزووتنەوەیە دێت و هێدی هێدی لەناوی دەبەن، بەڵام ئەمڕۆكە پاش یازدەساڵ بەسەر ئەو پیلانگێڕییە نگریسەدا، بۆمان دەركەوت كە رێبەرئاپۆ لە ناو ئەو چواردیوارییەی زیندانی تاكەكەسی ئیمرالی دا، توانی سنوورە دەستكردەكانی سیستەمی داگیركەر بشكێنێت و بە ئافراندنی ئەو بەرهەمە پیرۆزەی كە لەئاستی هزری و رێكخستنی و سیاسییە دا خۆڵقاندوییەتی دەتوانێت بەبێتە، هێزێكی چارەسەرئامێز بۆ تەواوی ئەو كێشەو گرفتانەی كە ئەمڕۆكۆمەڵگای مرۆڤایەتی تۆشی قەیران و داروخان كردووە. ئەمەش بۆ ئێمەو بۆ گەلەكەمان جێ شانازییەو بۆ مرۆڤایەتیش بەهاییەكی پیرۆزە.
دیار غەریب ووتی؛ لەم قۆناخە هەستیارەدا كە سیستەمی جیهانی بە گشتی تووشی قەیران و بن بەست بووە، بۆ ئێمەی كوردیش دەرفەتێكە كە بتوانین پرسە نەتەوەییەكانمان بە شێوەیەكی دیموكراتی و ئاشتیانە چارەسەر بكەین. پیلانگێڕییەكی لەم ئاستەدا و بەم بەرفرەییە نیشانەی ئەوەیە كە پرسی كورد، چەندە گرنگ و هەستیارە، بەم بۆنەوە پێویستە بەهەستیارەوە مامەڵە لە گەڵ ئەم پرسەدا بكرێت.
بەرێز ئۆجەلانیش لە دوایین چاوپێكەوتنەكانی خۆیدا، دەڵێت كە ئیدی پیلانگێڕییەكە مایە پووچ بۆوەتەوە، و پێویستە لەمەوبەدوادا هەر كوردێكی بەشەرەف و خاوەن كەرامەت هەوڵی تێكۆشانی ئازادی و دیموكراتی بدات.
لەكاتێكدا كە دنیا لە قەیراندایە، بۆ ئێمەی كوردیش خەتابێكی یەكگرتووو ستراتیژییەتێكی هاوبەش پێویستە، بۆ ئەمەش بەستنی كۆنفرانسی نەتەوەیی و هەوڵدان بۆ ئەم پێویستیە، بەئەركی هەر كوردێكی نیشتمان پەروەر دەزانین. پێویستە دەسەڵات و لایەنە بەرپرسەكانی هەرێمیش لەئاستێكی هەری بەرز دا خاوەن هەڵوێست بن لەبەرامبەر بە رۆژە رەشەو پیلانگێڕییە نێونەتەوەییەدا شەرمەزار بكەن.
بەرێز دیار غەریب، ئەو بەناو كرانەوەی دەوڵەت و حكومەتی ئاكەپەشی وەكو هەڵخەڵەتاندنی كوردان بەناو كردوووتی؛ خوا نەكات كە ئەم شێوە كرانەوە بەرووی كەس دا بكرێتەوە، چونكە لەئەنجامی ئەو كرانەوەیە ئاكەپە ودەوڵەتی توركیا، هەم پارتی كۆمەڵگای دیموكراتی داخست و هەمیش، زۆرینەی ئەندام و چالاكڤانانی سیاسی ومەدەنی لەو وڵاتەدا، دەستبەركراون و گۆڕ بە ئۆپەراسیۆنەكانی سەر هێزەكانی پاراستنی رەوای گەلەكەمان دەدەن و لەلایەكی تریشەوە، هەوڵ دەدەن بە گرتنی سیاسەتمەداران ونوێنەرانی راستەقینە گەلەكەمان، گەل بێ پێشەنگ بهڵێنەوەو بێ ئیرادەی بكەن.
بەرێز دیار غەریب سەرۆكی پارتی چارەسەری دیموكراتی كوردستان لەبەشێكی تری ئاخاوتنەكانی خۆیدا، سەرەنجی راكێشایە سەر بابەتی هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی لەئێراق و ووتی؛ ئێمە وەكو پارتی چارەسەری پێمان باش بوو كە كورد بەگشتی بەلیستێك بەشداری هەڵبژاردنەكان بكەن، بەڵام بەداخەوە لەم قۆناخە هەستیارەدا كە پرسە چارەنووسسازەكانی گەلەكەمان لەئاستی ئێراقیشدا چارەسەر نەكراوە بابەتیانە خۆێندنەوەی بۆ ناكرێت و مامەڵەشی بۆ نەكراوە. هێزەكان لەئاستی ئێراقدا، هەوڵدەدەن كە پێگەی كورد بەهەموو شێوەیەك لاواز بكەن وقورسایی كوردان لە پەرلەماندا كەم بكەنەوە. بەم بۆنەیەوە ئێمە رەخنەمان ئاراستەی هەموو لایەنەكان كردووەو دەكەین. بۆ ئەوەی بتوانین كە شایستەی داخوازییەكانی گەلەكەمان بین پێویست بتوانین پاراستنی بەها نەتەوەیی و نیشتمانییەكانمان بكەین.
هەر سەبارەت بەم بابەتە بەرێز دیار ووتی؛ داوا دەكەین لە هەموو لایەنەكان بە شێوەیەكی گۆنجاو مامەڵە لەگەڵ ئەم هەڵبژاردنەدا بكەن و بەشێوەیەك هەڵسەوكەوت نەكەن كە سیمای گەلەكەمان ناشیرین بكات.
لە سیمینارەكەدا، نوێنەری حیزبی زەحمەتێكشانی كوردستانیش ئاخاوت و ووتی؛ وەكو حیزبی زەحمەتێكشانی كوردستان ئێمە، پشتگیری لە خەبات و تێكۆشانی گەلەكەمان دەكەین لەبەشەكانی تری كوردستان و ئەم پیلانگێڕییە لەدژی رێبەرئاپۆ و سەركردەمان، وەكو پیلانگێڕیی لەدژی گەلی كورد دەبێنین و هەر لەكەركوكەوە، هەتا ئیمرالی سڵاوی خۆمان ئاراستەی رێبەر ئاپۆ دەكەین وئەو هەڵسەوكەوتەی حكومەتی ئاكەپەو دەوڵەتی تورك كە بەناو كرانەوەی كورد دەستیان پێكردووە، شەرمەزار دەكەین، جارێكی تریش سڵاو لەو برایانەمان لەباكووری كوردستان دەكەین كە لە تێكۆشانی ئازادی و سیاسی ودیموكراتی دا بێ وچان لە هەوڵ وتێكۆشاندانە. هەروەها لەلایەن، پارتی كرێكارانی ورەنجدەرانی كوردستان، نووسەر خەلیل گەرمیان بەناوی عەشیرەتی داودبەوە، شێرزاد كاكەیی نووسەرو رۆژنامەنووس بەناوی عەشیرەتی كاكەییەوە، برۆسكەیانە پێشكەش كردو پیلانگێڕییەكەیان شەرمەزار كرد.
جێگای ئاماژە پێكردنە هەر لە سیمینارەكەدا، ئەو هەڵسەوكەوتە ناشارستانییە ونادیموكراتی ئاسایشی شاری كەلار شەرمەزار كراو داوا كرا كە ئاسایشی كورد نابێت، ببێتە وتەبێژی دەوڵەتانی داگیركەری سەر كوردستان.
ئەوەش جێگای باسە، كە سیمینارەكە بەبەشداری سەدان كەس پێكهاتووو بە دروشمەكانی بژی رێبەرئاپۆ پاش دوو كاتژمێر كۆتایی هات.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست