به‌رپرسه ترسنۆکه‌کان شاری سلێمانیان چۆڵکرد!
Sunday, 23/01/2011, 12:00
له دوای چه‌ند بومه‌له‌رزه‌یه‌ک، که سێ چوار جاره له‌م هه‌فته‌یه‌دا له شاری سلێمانی رووده‌دات، ده‌نگۆی به‌رده‌وام بوونی بوومه‌له‌رزه‌کان به‌رده‌وامه، بۆیه پیاوه ترسنۆکه‌کانی ده‌سه‌ڵات سلێمانییان چۆڵ کردووه و به‌هه‌ڵه‌داوان به‌ره‌و ده‌ره‌وه‌ی شار و گونده‌کان راده‌که‌ن و ملی ڕێگایان گرتوه و له شار ده‌چنه ده‌رێ.
ئه‌مه یه‌که‌مین جار نییه، هه‌ر جارێک له‌م شاره‌دا ڕووداوێک ده‌بێت، ئه‌م پیاوه ترسنۆکانه به‌هه‌ڵه‌داوان سلێمانی چۆڵ ده‌که‌ن، سه‌رچاوه‌یه‌کی نزیک له که‌سێکی ناو سکرتارییه‌تی یه‌کێتیی پێی ڕاگه‌یاندین، که هه‌ندێک له‌و پیاوه ترسنۆک و تازه ده‌وڵه‌مه‌ندانه به‌خێراییه‌کی زۆر چوونه‌ته ده‌ره‌وه، فریای ئه‌وه نه‌که‌وتوون، که‌لوپه‌لی پێویست له‌گه‌ڵ خۆیاندا ببه‌ن، وه‌کو خاولیی و تاقمی ریش تاشین و فڵچه‌ی ددان و جلوبه‌رگی زیاده، بۆ خۆگۆڕین. سه‌رچاوه‌که پێی ڕاگه‌یاندین ماڵ و منداڵه‌کانیشیان به‌خێرای ده‌رباز کردووه ، به‌رپرسی ده‌وڵه‌ت و سه‌رکرده‌ی میلله‌تان، له کاتی ته‌نگانه‌دا فریاده‌که‌ون، ئه‌مانه‌ی ئێمه به پێچه‌وانه‌وه، هێشتا هیچ نه‌بووه جێ‌مان ده‌هێڵن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست