پێویستییه‌كانی خۆپیشاندان
Monday, 25/06/2012, 12:00
* خۆپیشانده‌ر به‌ر له مۆتاربۆ و لاقیته و نازانم لافیته پێویستیان به چادرگه‌یه‌كی هه‌میشه‌یی هه‌یه بۆ به ده‌ستهێنانی مافه‌كانیان،نه‌ك پیاسه‌یه‌كی ئێواران بۆ به‌سه‌ر بردنی كات به ده‌م "هاواره‌وه".
له سایه‌ی سه‌ری ده‌سه‌ڵاتێكی گه‌نده‌ڵ و ئۆپۆزسیۆنێكی "وه‌ستای گفتار و كوشته‌ی كردار" و كۆمه‌ڵێكی بێ ئه‌ژماری كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن و خه‌ڵكێكی تا بڵێی "به‌ئاگا" له كێشه و تهنگهچهڵهمهكانی هه‌رێمێكی بچوكی سێ پارێزگایی،زۆرێك له ڕاستییه‌كان لای گه‌وره و بچوك،سه‌وز و زره‌د و نازانم یهكدنیا ڕه‌نگی تر،نێر و مێ ئاشكران و پێی ناوێت بڕۆیته سه‌ربان تا كه‌مێك له شه‌پۆلی ڕاستییه‌كان و به‌ر چاو و گوێی بیسه‌ر و بینه‌ری كورد بكه‌ون،ئێستا گه‌نده‌ڵی و هه‌زار و یه‌ك كاری خراپی تر بووه‌ته تۆڕی مۆبایل و دوور ده‌ستترین شوین پێی ڕاگه‌یشتووه و بووه به ته‌ڵاقه‌كانی بارام به‌گ،ڕاسته هه‌موومان وه‌ك ناوی باوباپیران له‌به‌رمانه،به‌ڵام كه یه‌كێكی تر بۆمان به‌یان ئه‌كات جارێكی تر بستێك ده‌م دا ئهچهقێنین و به قاقای پێكه‌نین و ئه‌وكات هه‌موو شتێكمان لێ ئه‌بێته فشقیات. بۆیه ناچمه سه‌ر باسی گه‌نده‌ڵی و نامه‌وێت بچمه سه‌ر باسێك كه خوێنه‌ری كورد پێشتر سه‌رچۆپی بۆ گرتووه و باش ئه‌زانێت له كام به‌زمه ئه‌خوێنم.
وا جارێكی تر،هه‌ڵبه‌ت ئاگادار نیم ئه‌مه بۆ جاری چه‌نده‌مه،لوره‌ی "خۆپیشاندانی سه‌رتاسه‌ری" لێ ئه‌درێت و داوا له كه‌سانی ئازادیخواز و به‌ش مه‌ینه‌ت و سته‌ملێكراو ئه‌كات به هاواریان قه‌لای سته‌م له بن بێنن و گه‌نده‌ڵكاران له دونیای ڕۆشندا له پشت میلی زیندان،یان هیچ نا،له پشت دیوی ئه‌و دیوی دیواری كۆشك و ته‌لاره‌كانیان،قه‌تیس بكه‌ن و پڕ به ده‌م پێیان بڵێن "بڕۆن" وه یاخود وه‌ك جارانی تر كه‌متر له "ڕۆشتن" كاغه‌زی داخوازییه‌كانی خۆپیشانده‌ران ڕه‌ش ئه‌كاته‌وه و ته‌نها له چه‌ند داواكارییه‌كی ساده و لاوه‌كی تێ ناپه‌ڕێت.
له ڕاستیدا ئه‌وه‌نده‌ی چۆنێتی و شێواز و ئامرازه‌كانی خۆپیشاندان گرنگن،نیو هێنده‌ی ئه‌وه داخوازی و ئامانج و هۆكاره‌كانی خودی خۆپیشاندانه‌كه گرنگ نین،چونكه داخوازی چ زۆر و چ كه‌م،چ ڕادیكاڵ و چ نه‌رم و نیان،هه‌موو پێویستیان به شێوازی ئه‌نجامدان و چۆنێتی به‌ده‌ستهێنانی داواكارییهكانهوه هه‌یه. هه‌ر ئه‌وه‌شه كه خۆپیشاندانی سه‌ركه‌وتوو و شكست خواردوو له یه‌ك جودا ئه‌كاته‌وه. خۆپیشاندانه‌كانی گه‌لی ئێران دژ به ڕژێمی شا و هه‌موو ئه‌و خۆپیشاندانانه‌ی ئه‌م دواییه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی به جۆرێك له جۆره‌كان سه‌ركه‌وتوو بوون،چونكه شێوازی خۆپیشاندانه‌كان ڕوون و ئاشكرا بوون،جگه له‌وه‌ی كه داواكاری هه‌ریه‌ك له‌و خۆپیشاندانانه وه‌ك ڕۆژی ڕۆشن،هه‌م بۆ ده‌سه‌ڵات و هه‌م بۆ خه‌ڵك،دیار بوو. به‌ڵام خۆپیشاندانی ئه‌م دوایییه‌ی "جووڵانه‌وی سه‌وز" له ئیران ڕووی له شكست كرد،چونكه هه‌م شێواز و هه‌م داواكارییه‌كان یه‌كانگیر نه‌كرابوون،به كورتییه‌كه‌ی هه‌ریه‌ك له ئاوازیكی ئه‌خوێند.
گه‌ر جووڵانهویهك،گروپێك له بیریار و نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس،وه یاخود چه‌ند هه‌زار خۆپیشانده‌رێك به ڕاستی داخوازی گۆڕانی ڕیشه‌یی ئه‌كه‌ن،واته شۆرش،به هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت گوێ به یاسایی و ده‌ستوری بوونی داواكاری و شێواز و ئامرازی خۆپیشاندانه‌كان بده‌ن،چونكه شۆڕش وه‌ك هه‌نگاوی یه‌كه‌م بۆ گۆڕینی سیسته‌م و دژ به ده‌ستور بڵێسه ئه‌سه‌نێت،بۆیه هیچ به لایه‌وه گرنگ نییه یاسا و ده‌ستوری ئه‌و وڵاته،هاوكات له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی چۆن له خۆپیشاندان و داواكارییه‌كان ئه‌ڕوانن؛وڵاتێك كه پێویستی به شۆرش بێت،مانای ئه‌وه‌یه كه ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ستورییان به شێوه‌یه‌ك "مینڕێژ" كردووه كه بۆ هه‌موو جوڵه‌یه‌ك لوغمێكی ئاماده بوونی هه‌بێت،بۆیه ئه‌بێت ئه‌و لوغمانه به خاوه‌ن لوغمدا بته‌قێنرێنه‌وه.
بۆیه یه‌كه‌م و سه‌ره‌تاییترین پێیوستی خۆپیشاندان بریتییه له یه‌كانگیركردنی داواكاری و ئامانج و شێواز و چۆنێتی خۆپیشاندان،ئه‌مه‌ش وه‌ك بناغه‌ی هه‌ر جووڵانهوهیهكه،تا ئاسۆی ئه‌و جوڵانه‌وه به‌رزتر بێت،پێویستی به بناغه‌یه‌كی پته‌وتر هه‌یه. خۆپیشاندان،به مانا تایبه‌ته‌كه‌ی،پرۆسه‌یه‌كی به‌رده‌وامی ئاسۆ بۆ دیاری كرا‌و و ئامراز نیشانكراوه،له پیناو به‌ده‌ستهێنانی چه‌ند داواكارییه‌ك كه پێویستی به هێزی شه‌قام هه‌یه بۆ جێبه‌جێكردن و ڕه‌چاو كرنی له شوین و كاتی خواستراو له لایه‌ن لایه‌نێك وه یاخود لایه‌نه پهیوهندیداركانی ئه‌و داواكارییانه. وه‌ك پێشتر وترا،خۆپیشاندان پێویستی به به‌رده‌وامی هه‌یه،وه‌ك له هه‌ر شتیكی تر،وه‌ك وتراوه "له پر" گوێی ده‌سه‌ڵاتداری پێ ناسمرێت. به كورتییه‌كه‌ی خۆپیشانده‌ر به‌ر له مۆتاربۆ و لاقیته و نازانم لافیته پێویستیان به چادرگه‌یه‌كی هه‌میشه‌یی هه‌یه بۆ به ده‌ستهێنانی مافه‌كانیان،نه‌ك پیاسه‌یه‌كی ئێواران بۆ به‌سه‌ر بردنی كات به ده‌م "هاواره‌وه"،خۆ گه‌ر به‌م شێوه كار بكرێت،ئه‌وا هیچ چه‌كێك هێنده‌ی ئیراده‌ی گه‌ل به‌هێز و پته‌و نییه. به پێچه‌وانه‌وه ده‌سه‌ڵات كاری خۆی زۆر به باشی ئه‌زانێت بۆ كپكردنه‌وه‌ی هه‌ر جوڵانهوهیكی "كاتی ئێواران"!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست