کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


گومانه‌كانی هێرۆئیبراهیم ئه‌حمه‌د له‌ د.به‌رهه‌م، ئاشكرابوون

Sunday, 20/07/2014, 12:00

1696 بینراوە








گومانه‌كانی هێرۆئیبراهیم ئه‌حمه‌د له‌ د.به‌رهه‌م، ئاشكرابوون
ته‌نها سێ خاڵن

پۆستی سه‌رۆككۆمار له‌ده‌ستوری هه‌میشه‌یی عێراقدا ته‌نها پۆستێكی ته‌شریفاتیه‌و جگه‌ له‌وه‌ی که‌سیمبوله‌ بۆ شکۆمه‌ندی وڵات، کاره‌کته‌رێکی بێده‌سه‌ڵاته‌و ئه‌گه‌ر که‌سی کاندیدکراو بۆ ئه‌و پۆسته‌، له‌بنه‌ڕه‌ته‌وه‌ که‌سێکی به‌هێز‌و کاریگه‌ر نه‌بێت، ئه‌و پۆسته‌و ده‌سه‌ڵاته‌کانی، هیچ پێگه‌یه‌کیان نابێت، له‌ماوه‌ی هه‌شت ساڵی رابردوشدا به‌هۆی به‌هێزی کاره‌کته‌ری خودی تاڵه‌بانیه‌وه‌، توانرابوو شانۆی سه‌رۆکایه‌تی کۆمار شانبه‌شانی شانۆی سه‌رۆکوه‌زیرانی وڵات بینه‌ری هه‌بێـت، ئه‌مه‌ له‌کاتێکدا که‌ پۆستی سه‌رۆکوه‌زیران، ده‌یان جار بارته‌قای پۆستی سه‌رۆکایه‌تی کۆمار ده‌سه‌ڵاتی زیاتره‌.

له‌مادده‌ی 73ی ده‌ستوری عێراقدا، ده‌سه‌ڵاته‌کانی سه‌رۆککۆمار کورتکراوه‌ته‌وه‌ له‌چه‌ند خاڵێکی وه‌ک: لێبوردنی گشتی بۆ زیندانیان ‌و په‌سه‌ندکردنی سزای له‌سێداره‌دان ‌و په‌سه‌ندکردنی به‌یاننامه‌و رێکه‌وتننامه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌کان ‌و ده‌رکردنی به‌یاننامه‌ی کۆماری ‌و په‌سه‌ندکردنی باڵیۆزه‌کان ‌و په‌سه‌ندکردنی یاساکانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ‌و به‌شداریکردن له‌ هه‌ندێ ئاهه‌نگ و رێوڕه‌سمی سه‌ربازیدا و به‌خشینی میداڵ ‌و دیاری کۆماری، جگه‌ له‌مانه‌، سه‌رۆکایه‌تی کۆمار، ته‌نها ناوێكه‌ وه‌ك وتم زیاتر ته‌شریفاتیه‌.

پرسیاره‌كه‌ ئه‌مه‌یه‌، باشه‌ ئه‌گه‌ر پۆستی سه‌رۆككۆمار، ئه‌وه‌نده‌ پۆستێكی بێ هێزه‌ بۆجی هێرۆخان ، پێی باشنیه‌ به‌رهه‌م ساڵح ئه‌و پۆسته‌ وه‌رگرێت؟

ئه‌وه‌نده‌ی تائێستا ئه‌و وه‌ڵامه‌ رون بۆته‌وه‌، ئه‌وباڵه‌ی كه‌ دژی دكتۆربه‌رهه‌من بۆ سه‌رۆككۆمار، دژایه‌‌تیان و ناڕه‌زایه‌تیان له‌سه‌ر ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه‌ بنیات ناوه‌.

یه‌كه‌م: له‌ماوه‌ی رابردوودا(هێرۆخان) داوای له‌ (به‌رهه‌م ساڵح) كردوه‌، به‌ژداربێت له‌بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن، له‌گه‌ڵ قوبات تاڵه‌بانیدا ، به‌ڵام دكتۆربه‌رهه‌م ره‌تی كردۆته‌وه‌ كه‌ به‌ژداری ئه‌و پرۆسه‌یه‌ بكات، به‌بیانوی ئه‌وه‌ی، له‌ماوه‌ی رابردوودا زۆر پێداگری كردووه‌ له‌سه‌ر پرۆسه‌ی چاكسازی له‌ناو یه‌كێتی، به‌ڵام گویێی بۆنه‌گیراوه‌و، له‌ئێستاشدا ئه‌و ئه‌ندامێكی ساده‌ی یه‌كێتیه‌و هیچ پله‌و پۆستێكی نیه‌، بۆ ئه‌م بیانوه‌ی دكتۆر به‌رهه‌میش،‌ گروپی (هێرۆخان) بڕوایان وایه‌ له‌رۆژی سه‌ختدا به‌رهه‌م ساڵح به‌جیی هێشتون، نووسین و بۆچوون و روونكردنەوەكانیشیان شاهیدن بۆ ئەوەی ئەمەش ململانێی حزبییه‌ نه‌ك پۆستی سه‌رۆككۆمار، وەلێ‌ ناكرێت ئەم ململانێیە لەسەر پۆستێك بێت ،له‌ دواین روونكردنه‌وه‌ی هێرۆخانیشدا، ئه‌و پرسه‌ به‌چه‌ند دێرێك باسكراوه‌ وه‌ك ده‌ڵێت : كه‌سێك ده‌بێت ئه‌و پۆسته‌ وه‌رگرێت كه‌ له‌رۆژه‌ سه‌خته‌كاندا پشتی یه‌كێتی به‌رنه‌دابێت‌"

خاڵی دووه‌م: هێرۆخان و گروپه‌كه‌شی، بروایان وایه‌ ئه‌گه‌ر یه‌كێتی له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا، ده‌نگی زیاتر دابه‌زیبایه‌، ئه‌وا به‌رهه‌م ساڵح به‌یاننامه‌ی دژی ئێمه‌ ئاماده‌كردبوو، كه‌بڵاوی بكاته‌وه‌و، هه‌موانی تێدا تۆمه‌تبارده‌كرد ، به‌شكسته‌كانی یه‌كێتی و و خۆشی دوورده‌خسته‌وه‌ له‌ سه‌رجه‌م كێشه‌كان و شكسته‌كانی یه‌كێتی.

سێیه‌یه‌م: وه‌ك ووتمان ئه‌و باڵه‌ی كه‌ به‌باڵی تاڵه‌بانی ناسراوه‌و ئیستاش (هێرۆخان) سه‌رپه‌رشتی ده‌كات، بروایان وایه‌ (به‌رهه‌م ساڵح) زۆر نزیكتره‌ له‌پارتی و خودی بارزانی، بۆیه‌ گومانیان لێی هه‌یه‌ ئه‌گه‌ر پۆستی سه‌رۆككۆمار وه‌ربگرێت، ئه‌وا ده‌بێته‌ كێشه‌ بۆهه‌ندێك بریاری یه‌كێتی و زیاتر گوێی له‌ بارزانی ده‌گرێت وه‌ك له‌یه‌كێتی و له‌ناویشیاندا هێرۆخان.

كۆتاقسه‌ی گروپه‌كه‌ی به‌رهه‌م ساڵحیش بۆ ئه‌و كێشه‌و ناكۆكیانه‌، بریتیه‌ له‌وه‌ی، كه‌ هیچ كات دكتۆربه‌رهه‌م نیازی نیه‌ واز له‌یه‌كێتی بێنیت و ئه‌و به‌رده‌وام خۆی به‌ دڵسۆزی ریبازه‌كه‌ی تاڵه‌بانی ده‌زانێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ هێرۆخانه‌ كه‌ده‌یه‌وێت به‌رهه‌م ێاڵح له‌یه‌كێتی راماڵێت و له‌و‌حیزبه‌ دووری خاته‌وه‌.

گروپه‌كه‌ی (به‌رهه‌م ساڵح) پێیان وایه،‌ تاكه‌ كه‌س كه‌شیاوبێت (به‌رهه‌م ساڵحه)‌ نه‌ك له‌ناو یه‌كێتی به‌لكو له‌ناوكوردیشدا ، چونکه‌ هه‌م خودی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و كه‌سایه‌تیه‌ سیاسیه‌كانی هه‌رێم گوێی بۆده‌گرن، هه‌وه‌ها ماوه‌یه‌کی زۆر له‌به‌غداد بوه‌ و شاره‌زای بۆچون ‌و تێڕوانینی حزب و گروپه‌ سیاسیه‌ عه‌ره‌بیه‌کانه‌و، ئه‌ته‌کێتی سیاسی هه‌یه‌و شاره‌زایی باشی له‌ڕێوڕه‌سم ‌و پرۆتۆکۆڵه‌ دیپلۆماسیه‌کاندا هه‌یه‌و له‌دیدگای میدیاییشه‌وه‌، که‌سێکی سیمۆلۆژیسته‌و هه‌م له‌زمانی ئاماژه‌و‌ئاماژه‌ی زمان تێده‌گات، ده‌سه‌ڵاتی ته‌واوی به‌سه‌ر هه‌ردوو زمانی عه‌ره‌بی ‌و ئینگلیزیدا هه‌یه‌ که‌ئه‌مه‌ش یه‌کێکه‌ له‌کلیله‌کانی کارکردن له‌به‌غداد له‌به‌ینی عێراق و ئه‌مریكادا.

كۆتای یارییه‌كه‌ بۆ ئێمه‌ ته‌نها چاوه‌روانیه‌و ده‌بێت چاوه‌روانبین و شه‌رتیش نیه‌ به‌وجۆره‌بێت كه‌ ئێمه‌ده‌بینین ، به‌ڵام ئه‌وه‌یكه‌مافی ئێمه‌یه‌ ‌قسه‌ی ‌له‌سه‌ر‌بكه‌‌ین پۆستی سه‌رۆككۆماره‌، چونكه‌ ئه‌م پۆسته‌ پۆستی كورده‌و ده‌بێت به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت كه‌سێكبێت شیاوی ئه‌و شوێنه‌بێت و بتوانێت به‌شێوه‌یه‌كی گشتی پێناسه‌ی ئیراده‌ی هه‌رێمی بكات.



چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)