تاقیکردنەوەی کاک نەوشیرەوان دەستی پێکرد
Saturday, 12/07/2014, 12:00
گۆڕان لەهەندەران سکی پڕبوو.
لەسلیمانی لەدایک بوو.
لە کوردستانپۆستدا زمانی پژا.
لەپەرلەمانی بەغدا و هەولێر ئیفلیج و لاڵ بوو.
لە 06.07.2014 لەفڕانکفۆرتەوە ئەم ووتارەم نووسی:
دەوڵەتی کوردی و پێڵاوەکانی مەسعود
لەوێدا نووسیم (مادە 140 و رێفراندوم. وەک دوو بتڵ ویسکی وڤۆدگای سەرمێزێکن.
هەرکامێان دەرخواردی کورد بدەی .کورد بۆ ماوەیەک مەست دەبێ.
ئاماژەم بەوکرد لەکاتی ڕیفۆڕاندومدا جەلالیەکان یان ساختەکاری دەکەن یان دەنگ بە دەوڵەتی کوردی نادەن. ئەوان بەوەفان بۆ جەلال.لەناو خۆینیاندا خیانەت سەوزبووە . خیانەت بۆ ژیانیان وەک ئۆکسجین وایە .
دەوڵەتی کوردی خەوی شاعیرانەیە.
ئەوەی داوای دەوڵەتی کوردی بکات بێ عەقلە.
تەنیا لە نیو ئامێزی نەتەوەی عەرەبدا کورد بەمافاکانی دەگات.
مەسعود کەسیکی هوشیار نیە دەبێ بیزانیبایە نیوەی سلیمانی بەعسی(جەلالیە) پۆتین کەریفۆڕاندومی لە قرەم و رۆژهەڵاتی ئۆکرایناکرد دەیزانی زوربەی دانیشتوانی لەتەک جیابوونەوەن.پۆتین دەیزانی دانیشتوانی ئەوناوچانە هەناسەیان بۆنی شیعرەکانی بۆشکین وشانازیبوونیان بە ڕووسبوونەوە لێدێ.
دوای نەمانی جەلال ئیستا سکرتیری گشتی یەکێتی نیشتمان ئاغای (سلیمانی)یە. گەرفشاری ئیرانیشیان لەسەرنەبێ وەک هەڵبژاردنی پارێزگای سلیمانی ساختەکاری دەکەن دەنگ بە دەوڵەتی کوردی نادەن . ئیتر کورد لەمێژوودا وەک کۆمەڵگای بەرغەلی ناوی دەزڕێ.
لە09/07/2014 باڵۆێزی ئیران(حەسەن دانایی فەر) بەتایبەتی چووە بۆسلێمانی گوێی (جەلالی و گۆڕان)ی ڕاکێشا و هەڕەشەی لێکردن پشت بکەنە پڕۆژەکەی مەسعود. نامەکەی خامەنەئی (دەوڵەتی کوردی مەترسییە بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەی ئیران) سەرنج (ئیران نەتەوەنیە . فارس نەتەوەیە . ئیران ووڵاتە) ئاغای خامەنەئی هوشیارە بەو ڕستەیە هەموو گەلەکانی نێو ئیرانی کرد بە فارس ئەمە هەمان ووتەی کمال ئەتاتورکە ووتی لە تورکیدا تەنیا تورک هەیە. من رێز لە ئاغای خامەنئی دەگرم نیشتمان و نەتەوەی خۆی خۆش دەوێ. هەرلەسەر وەزن و قافییە ووتەکەی خامەنەئی کوردیش نەتەوەیە وئاسایشی خۆی لا پیرۆزە . ملکەچ بوون بۆ داخوازی خامەنەئی یانی کوویلەبوونی کورد.
دەکرێ مێژوویەکی پیسی هەزار لاپەڕەیی. بە لاپەڕەیەکی پاکی . پیسی خۆی بشواتەوە.
میژووی مسعود وباوکی سەخناخە لە خیانەت وهەڵە . لێ بتوانی جەربەزان دەوڵەتی کوردی دابمەزرینی خیانەت و هەڵەی خۆی وبابی دەشواتەوە.
تاقیکردنەوەی کاک نەوشیرەوان دەستی پێکرد
گەر کاک نەوشیروان.لەوەڵامی پرسیاری دەوڵەتی کوردی بێدەنگ بێ لەتاقیکردنەوە دەرناچێ.ڕۆڵی میدیا لەکاتی ئاشتی وجەنگدا گرنگە.دەمێکە KNN جێ ڕەخنەیە وەک دەزگایەکی نۆی ئەڵتەرناتیفی هزری سیاسی و رۆشنبیری کۆمەڵاتی نەبووە.پێویستە ئەم دەزگایە زۆر بە خەستی لەژێرچاودێریدا بێ. تەلەفزوینەکە و ڕادوویکەیان لەلان دووکەسەوە (هوشیار و عادل)وە قۆرخکراون ئەوانیش لەسەر ئاستی پەیوەندی خۆیان ئەو دوو دەزگایە دەچەرخێنن.لەم ساتەدا کە پرسی دەوڵەتی کوردی ورژاوە . هەردوو دەستگاکەیان دژی پڕۆژەی دەوڵەتی کوردین.شەوی 7 مانگی.5/4. لەبەرنامەی کاتژمێری 10. ئەو ڕۆژنامەوانەی بەرنامەکەی بەریدەکرد بەئاشکرا دژایەتی دەوڵەتی کوردی دەکرد.ئەگەر دەوڵەتی کوردی دابمەزرێ ئەوە ئیران سنور دادەخات و سلیمانی لەبرسا دەمرێ.ئەوکەسە وورگی خستە پێش ئازادی گەلێکەوە.من لەشارێکدا دەژیم 900 رۆژ بەرنگاری هیتلەر بە برسیتی بوونەوە.گۆشتی ئەسپ ومشک و مردۆکانی خۆیان دەخوارد. سەرکەوتن ئازادیان بەدەست هانی.KNN . خەمی ورگێتی نەک ئازادی.
ڕۆشنبیرانی ساختەچی
کاک نەوشیروان کوڕی شار و سیاسی و نوسەرێکی هوشیاری میژووی سیاسیە.دەزانی سەردەمی شیخی نەمر و پڕۆژەی دەوڵەتی کوردی تۆپەڵێ لەڕۆشنبیرانی سلێمانی دژی شێخی نەمر بوون. گەلێنە بڕوانن مێژوو چەند ڕاستگۆیە (عەولە سییس) لەڕاپەرێنی بەردەرکی سەرادا کۆژرا. لەهەمان کاتدا ئەم ڕۆشنبیرە ساختەچیانەی کورد (عبداللە گۆرانی شاعیر. توفیق وەهبی.ئەمین زەکی بەگ. سەعید قەزاز. جعفر عسکری) لەخزمەت ئیستراتیجی ناسوینالستی عەرەبدا بوون. بەبیانووی ئەوەی شێخی نەمر فۆدیالە. لە ڕاپەڕینی بەردەرکی سەرای سلیمانیدا لەسەرداخوازی بەغداد توفیق وەهبی هاتەوە بۆ سلیمانی تا ئەو ڕاپەڕینە دابمرکێنێتەوە.
لەڕاپەڕینەکەی 17 شۆباتدا لە سلیمانی لەسەر داخوازی جەلال، بەختیار علی و ئاراس فەتاح و وریا قانع گەڕانەوە تا بتوانن ڕاپەڕینەکە دابمرکێننەوە .کلیکی ئەم لینکە بکە تکایە.
سوکایەتیان بەگەنجە داماوە بێ ئایندەکانی سلیمانی کرد گرفتی (سێکسیان) هەیە. لە ڕادیوکەی گۆڕانەوە عادل عزیز دەقیژێنی و وتارێکی ووریا قانع (دەوڵەت و قەبیلە و درۆ) دژایەتی دەوڵەتی کوردی دەخۆێنێتەوە. ئەم فەیلەسوفەی گۆڕان لەمانگی ئۆکتۆبەری2013 .لەپێشانگای جیهانی پەرتووک کۆڕێکی لەمەڕ دروستبوونی دەوڵەت گرت. ئەوەندە کاڵ بوو نەیدەزانی جیاوازی لەنێوانی خەبات و ئەرکی سیاسی (پێش دەوڵەت و دوای دەوڵەت) چیە.
بەڵام کاتیک جەلال سوکایەتی بەمیللەتی کورد کرد نەگۆڕان ونەفەیلەسوفەکانی گۆڕان فزەیان لیوە نەهات. مەسعود دەوڵەت دروستباکات یان نا. لەدوای شیخی نەمرەوە دووهەم سەرکردەی باشورە کە داوای دەوڵەتی کوردی کردوە.
دەوڵەتی ڕەسەن و دەوڵەتی ناڕەسەن
دەوڵەتی ڕەسەن: ئەو دەوڵەتەیە لە ئەنجامی گەشەکردن و خەباتی نەتەوایەتی ونیشتمانیدا دروستدەبێ وەکی ئەڵمانیا . فرنسا . پاکستان . ئیران.
دەوڵەتی ناڕەسەن : ئەو دوڵەتانەن لەئاستی بەرژەوەندی هیزی دەرکی(کۆنۆلیالیزم) دروست دەبێ وەکی . عیراق . کۆێت . سعودیە . میرنشینی کەنداو . مغریب. ئەمانە گەرچی ئاڵاو پەساپۆرت وکورسیان لەرێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان هەیە.بەپێ تاکتیکی کۆلۆنیالیزمی نۆی لەرووی سیاسیەوە هەر (کۆلۆنیالکراون) لێ دەکرێ ئەم دەوڵەتە ناڕەسەنانە لە ئەنخامی گەشەکردنی هەستی نەتەوایەتی و نیشتمانیدا .بەپێ دەستور یان شۆرشیکێ ڕۆشنبیری دەوڵەتەکەیان لە ناڕەسەنەوە بگۆڕن بە ڕەسەن.
کاتێک ئینگلیز ویستی دەوڵەت بۆ عیراق دروستبکات ڕازی نەبوو شیخ شەعلان وکامل چادرچی ببن بە پاشای عیراق.گەلی عەرەب ئامادەبوون دەوڵەتێکی ناڕەسەنیان بۆ دروست بکەن بەمەرجێ پاشای ئەو دەوڵەتە (عەرەب) بێ.بۆیە ئینگلیز فەیسەڵیان کرد بە مەلیکی عیراق چونکە عەرەب بوو.
وەڵامێک بۆ ئەوانەی دژی پڕۆژەکەی مەسعودن
دیموکراتی و سیستەمی دیموکراسی . دوو پێناسەی جودان .
ئەو فەیلەسوفانەی پڕۆژەکەی مەسعود پەسەند ناکەن.گەر هوشیاری سیاسیان گەیوو بوایە دەیانزانی لەکاتی خەباتی نەتەوەی ونیشتمانی دروستبوونی دەوڵەت پرۆژەی سیستەمی سیاسی پلەی یەکەم نییە.بەڵکو رزگاری ودروستبوونی دەوڵەتی نەتەوە پلەی یەکەمی خەباتە.
شێوەکانی دیموکرات :
دیمکراتی چەق (سۆڤیتی کۆن و تورکیا . ئیران) سەرکوزەری سیاسی(نەتەوەی باڵا) باڵادەستە.
دیمکراتی ئەوروپی (رێکخراوە سیاسی و کۆمپانیە مۆنۆپۆلەکان)تیدا باڵا دەستن.
دیموکراتی ئەمەریکی(تەنیا بەرژەوەندی کۆمپانیەزەبەلاحەکان)باڵادەستن بێ ریكخراوە سیاسیەکان وسندیکاکان)دەسەڵات لەنیوان دوو بارتدایە کە هەردووکیان یەک ئایدیۆلۆژی وئیستراتیجین.ئوپۆزیسۆین بەمانا زانستییەکەی بوونی نیە.کەواتە ئەمەریکا سیستەمی دیموکراسی سیاسیان نیە. سیستەمی دیموکراسی کۆمەڵایەتیان هەیە.
بۆ ئەوانەی داوای دیموکراتی لە مەسعود دەکەن.
ڕۆژنامەنووس. لیسلی شتال : هەستت بەرامبەر بەمردنی نیو ملیون عیراقی چیە؟
مادلین ئۆبرات: پێم وایە کارێکی باشە.
زیگانۆف : سەرۆکی پارتی کۆمۆنیستی رووسی ووتی : تەنیا بە رۆحی نەتەوەی روسەوە دەتوانین داکۆکی لە کۆمۆنیست بکەین.
Nationalstolz. فەخری نەتەوە
ئەم وێنەیە غەمبارە یاریکیان دۆڕان.
91 ساڵەکوردکۆیلەی عەرەبە، ژیان دەدۆڕێنی وسامانی پیتڕۆڵی دەدزری وئەنفال دەکرێ.فەیلەسوفە پوچەکان وسیاسیە پیسەکانی دەوڵەتی کوردی بە خەوی شاعیرانە دەنووێنن.
کورد فخری نەتەوی نیە بۆیە بێ دەوڵەتە . سەیرکردنی یاری تۆپی پی جیهانی وەڵامێکی جوانە تا کورد لەوەبگات چەند میللەتیکی بێ فەخرە.
11/07/2018
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست