پاسەوانێكی عیماد ئەحمەد پێی وتم ئەو مەتارەیە دەبڕمەناودەمت
Saturday, 23/05/2009, 12:00
2432 بینراوە
ئەمڕۆ كات ژمێر 4 ئیورە كە بەرواری 23/5/2009 برادەرێك بە تەلەفۆن ئاگاداری كردمەوە كە عیماد ئەحمەد ئیستا لە كفریە لە هۆڵی ڕۆشنبیری كفری وتی: وەرە چوار قسە بكە، منیش بە پێ ڕۆشتم تا گەیشتمە پێش هۆڵەكە، لە پێش هۆڵەكە پاسەوانێكی عیماد ئەحمەد وتی : نابێت بچیتە ناو هۆڵەكەوە منیش باجێكی ڕۆژنامەنوسیم پێنیشانداو چومە ژۆرەوە، 3 دەقە گوێم گرد عیماد ئەحمەد باسی ئەنفالی دەكرد دەبێت یەك ڕێكخراویان هەبێت سەربەهیچ حیزب و كەسێك نەبن دەستی كردبوو بە قسەی بەڵیناوی، ئەوە لە كاتێكدابوو باسی ئەنفالی دەكرد ئەنفالچیەك لە ناو هۆڵەكە دانیشتبوو، دوای 3 دەقەكە پاسەوانێكی عیماد ئەحمەد وتی لە دەرەوە بانگت دەكەن، منیش هاتمە دەرەوە سەیرم كرد كەسنیە من بانگ بكات وتم كێ بانگم دەكات وتیان نازانین، ئیتر هاتم بچمە ژۆرەوە پاسەوانێكی عیماد ئەحمەد وتی نابێت بچیتە ژۆرەوە وتم بۆ نابی خۆمن خەڵكی ئەم شارەم وتی دەنگ بەرز مەكەرەوە پاڵێكی پێوەنام ویستی بە قۆناە تفەنگ لیمبدات، خەڵكی كفری من دەناسن نەیانهێشت، ئنجا پاسەوانێكی تری هات وتی ئاقڵ دانیشە دوای خراپت پێدەكەین و ئەو مەتارە ئاوە دەخمە ناو دەمتەوە، منیش وتم ئەی بۆ نایبڕیتەدەم ئەنفالچێكان، پاسەوانێكی تر هیچی پێنەمابوو، وتی تۆ وتووتە ئیستا كەمین بۆ عیماد ئەحمەد دائهنێم، منیش وتم من خۆموو قەڵەمەكەمم پێویستم بە تفەنگ نیە ئێوە خاوەن تفەنگن، ئیتر دوای ئەوە هۆڵەكەم جێ هێشت، بە تەلە فۆنیش پیان ڕاگەیاندم كە لەنیوان ڕێگای كەلار كفری نەیان هێشتووە هیچ ئۆتۆمۆبیلێك بەسەر جادەی قیرەكەدا بڕوات هەمویانیان خستووەتە سەر خۆڵ، جگە لەوەش خەڵكی ناحیهی ڕزگاری بەتایبەتی كەس و كاری ئەنفال زۆر بە توندی قسەیان بە عیماد ئەحمەد وتبوو.
[email protected]