ڕووخسارتان به په‌ڕۆی سه‌وز دامه‌پۆشن ، له بنه‌وه ناختان دیاره
Sunday, 03/06/2012, 12:00
من وه‌ک خودی خۆم هیچ کاتێک قسه‌م له‌سه‌ر ڕه‌نگی سه‌وز نه‌بووه و به‌ڵکو به ڕه‌نگێکی زۆر دڵڕفێن و جوانم داناوه نه‌ک هه‌ر سه‌وز به‌ڵکو هه‌ر ڕه‌نگێکی تر که تایبه‌تمه‌ندی حیزبێکی هه‌ڵگرتووه ، ته‌نانه‌ت کێشه‌م له‌سه‌ر ناوی حیزبه‌کان و به‌رنامه‌ی حیزبه‌کانیش نیه ، بهڵکوقسهی من له‌سه‌ر ئه‌و که‌سانه‌یه که به ناوی ئه‌م حیزبانه‌وه و وله ژێر ئاڵای ئه‌م حیزبانه‌دا خه‌ڵک ئه‌چه‌وسێننه‌وه ، به جۆرێک ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی که حیزبه‌که‌یان بانگه‌شه‌ی بۆ ئه‌یه‌ن به‌کاری ئه‌هێنن بۆ خۆڵکردنه چاوی خه‌ڵک و به ناوی دیمیکراسی و مافی مرۆڤ و یه‌کسانیه‌وه گیرفانی خه‌ڵک ئه‌دزن و سه‌روه‌ت و سامانی میلله‌ته‌که‌یان به تاڵان ئه‌به‌ن ، ئه‌وه ئه‌وانن که خاوه‌نی ده‌سه‌لاتن و هه‌ر ئه‌وانیشن خاوه‌نی میلله‌تێکی ترسێنراو و ڕووت و برسین ، خاوه‌نی میلله‌تێک که تاکو ئێستا بۆی نیه به ئازادی له شارێکه‌وه به بێ ترس بچێت بۆ شارێکی تر ، ئه‌وه ئه‌وانن که خاوه‌نی چه‌ندین منداڵی بێ باوکن که به ده‌ستی ئه‌وان و له ژێر ئاڵای ئه‌واندا گیانیان سپاردووه ، ئه‌وانن که خه‌ونی ده‌وڵه‌تی کوردیان کردۆته ژێر گڵه‌وه و ناو هێنانی له به‌ر خاتری دڵی دراوسێکان بڤه‌یه ، ئه‌وانن که داڵده‌ی ئه‌نفالچی و کۆنه جاشه‌کانیان داوه که ده‌ستیان هه‌بوو له ئه‌نفالکردن و زینده به چالکردن و فیشه‌ک بارانکردنی ڕۆڵه‌کانی ئه‌م میلله‌ته، ئاخۆ چ سه‌ربه‌رزیه‌ک و چ شه‌رم و ئابڕویهک بێت شه‌قامه‌کانی شار به ئاڵای ئه‌و حیزبه بتهنم ، له ماوه‌ی ته‌نها 2 رۆژدا هه‌موو شه‌قام و کوچه و کۆڵان و گه‌ره‌که‌کانیان کرد به ئاڵا و وێنه و وتار و قسه‌ی نه‌سته‌ق و باڵفشکردن، که‌چی نه‌مبینی ته‌نها یه‌ک وشه له ده‌میان بێته ده‌ره‌وه بۆ شه‌هیدکردنی رۆژنامه‌نوسان و شه‌هیده‌کانی 17ی شوبات . ڕابردوو ڕۆیشت شانازی کردن به ڕابردووه و باسکردنه‌وه و فرۆشتنه‌وه‌ی به رۆڵه‌کانی ئه‌م سه‌رده‌مه ئه‌وپه‌ڕی نا پیاوی و ونا مهردیه ، چونکه ئه‌وانه‌ی ئێستا بوونه‌ته پێشڕه‌وی حیزب و له که‌ناڵه‌کانیانه‌وه ده‌رئه‌که‌ون هه‌مووان له‌وانه بوون که له ڕێزی دواوه‌ی شۆرشدا بوون چونکه که‌سانی مه‌ردو چاونه‌ترس هه‌رده‌م ئه‌بنه قوربانی که‌سانی ترسنۆک و خاوه‌ن بێ هه‌ڵوێست ، ئاخۆ ئه‌و که‌سانه کێ بن که ئێستا دوائ ئه‌م جۆره که‌سایه‌تیه لاوازانه که‌وتوون و چه‌پڵه‌یان بۆ لێ ئه‌یه‌ن ؟ تۆ بڵێی ئه‌م حیزبانه ئه‌وه باشبن بۆ جه‌ماوه‌ره‌کانیان ئێمه بێ ئاگا بین ؟ ، وه‌لامی ناوێت چونکه ئه‌وه ئاشکرایه ئه‌و که‌سانه کێن که به چه‌پڵه‌وه دوایان که‌وتوون هه‌ر وه‌ک ئه‌وه‌ی گه‌وهه‌رێکی به نرخیان دۆزیبێته‌وه ، ئه‌م حیزبانه و به‌ڵێنه‌کانیان به جۆرێک بۆگه‌نیان کردووه که به‌کارهێنانی وشه له‌گه‌ڵیاندا وه‌ک گۆرانی وتن وایه بۆ که‌سێک که گوێی له هیچ نه‌بێت یاخود بۆ (که‌سێک) که ته‌نها گوێ بگرێت و نه‌توانێت وه‌ڵام بداته‌وه ، هه‌ر ئه‌مه و نمونه‌ی ئه‌م حیزبانه‌یه که وایان کردووه حیزبایه‌تی و سیاسه‌ت بۆته درۆیه‌ک و هیچ تر ، درۆ له‌سه‌ر گیرفانی خه‌لک و ماڵی خه‌ڵک و سه‌روه‌ت و سامانی میلله‌ت . زۆرم لا سه‌یره که ئه‌توانن هه‌موو وڵات سه‌وز بکه‌ن به په‌ڕۆ و ڕه‌نگی سه‌وز ، به‌ڵام نه‌مبینی بتوانن دڵی هاوڵاتیه‌کی خاوه‌ن شه‌هید و خاوه‌ن خه‌بات وخزمه‌ت له ڕه‌گه‌وه سه‌وز بکه‌ن!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست