ئەی پێشمەرگە
Friday, 08/08/2014, 12:00
ئەی پیشمەرگە
تروسکەی
هیوای شارەکەم
ئەی ئەوینی
شاخی بڵند
ئەی
شاخەوانی قارەمان
ئەی قەلغانی
سوپاو سەنگەر
ئەی پاسەوانی
خاکی کورد
ئێوە نەبن
ئێمە کێین؟
بە ئێوەوە پەیوەستە
شکۆمەندی
خاك وڵات
بە ئێوە وە پەیوەستە
سەرکەوتنی
ڕیزی خەبات
خوێنی گەشتان
پێشکەش دەکەن
بە بێ مووچە
بە بێ وچان
سنوری خاک
دەپارێزن
کورپەی وڵات
لە ئافاتی
مەرگی سەردەم
ڕزگار دەکەن
خەونی گەنجان
دیاری دەکەن
هەمووتان
جێگەی رێزن
لەهەر کوێ بن
لە با کوور بن
یان لە باشوور
لە ڕۆژ ئاوا
یان ڕۆژ هەڵات
ئێوەن ڕۆڵەی
دایکی شەهیدی
یەک خاکن
ئێوە موڵکی
هیچ حیزبێک نین
ئیوە موڵکی گەلێکن
ناز ناوی کوردستانە
هەڵبەتە
ئەگەر بڵێین
سەر بەحیزبن
لە شکۆمەندیتان
کەم دەکەین
ئێمە کوردی
چوار پارچەی
دڵی گەورەیین
پارچەکانی
لەهەر کوێ بێت
ئیوە ن سەروەری
ئەو خاکەن
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست