له هاوخه‌باتییه‌وه بۆ ته‌خوین (به‌شی حه‌فته‌م)
Tuesday, 01/06/2010, 12:00
کاک نه‌وشیروان بۆ یه‌که‌مین جار له په‌ره‌گرافێکی دیکه‌دا له‌ژێر ناوی {كورد - عه‌ره‌ب: برایه‌تیه‌کی لاسه‌نگ یا په‌یوه‌ندیه‌کی هاوتا؟} ددان به ڕاستییه‌کی تاڵی حاشا هه‌ڵنه‌گردا ده‌نێت و ده‌ڵێت :-
[زۆرێك له سیاسیه‌كانی كورد له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كورد خاوه‌ن ده‌وڵه‌تی خۆی نه‌بوه‌و ته‌نها بزوتنه‌وه‌یه‌كی چه‌كداری هه‌بوه كه له روی هێزو ژماره و قه‌باره‌وه له ناحه‌ز و نه‌یاره‌كانی لاوازتر بوه، به گرێی هه‌ستی خۆ بهبچوكزانی و خۆ سوككردنه‌وه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ سه‌ركرده سیاسیه‌كانی ئه‌و گه‌لانه‌دا كردوه كه به‌هێز و قهبارهگهورهتر بون. ئه‌مه تا ئێستاش به‌رده‌وامه هه‌ركه‌س چاودێری هه‌ڵسوكه‌وتی سه‌رانی كورد بكا له‌گه‌ڵ كار به‌ده‌ستانی عه‌ره‌ب چ له عێراق‌و چ له جیهانی عه‌ره‌بدا، له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌ستانی ئێرانی‌و توركیدا، له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌ستانی ئه‌مه‌ریكی‌و ئینگلیزی‌دا به ئاشكرا ئه‌م دیارده‌یه ئه‌بینرێت و ئه‌م فه‌رهه‌نگه ئه‌خوێنیته‌وه] .
بۆ یه‌که‌مین جاره که کاک نه‌وشیروان ددان به‌م ڕاستییه‌دا ده‌نێت ، ئیتر نازانم که له ناخی دڵه‌وه ئه‌م ڕاستییه ده‌درکێنێت یاخود هه‌ڵوێستی که‌سه نه‌ته‌وه‌ییه‌کان ئه‌م ڕاستییه‌یان پێ سه‌لماندووه !
چونکه هه‌ستی خۆ به که‌مزانی و چاونزمی سه‌رکرده‌کان ته‌نها په‌یوه‌ست نه‌بووه به ژماره‌ی هێز و نه‌بوونی ده‌وڵه‌ته‌وه ، به‌ڵکو په‌یوه‌ست بووه به‌و په‌یوه‌ندیه نهێنی و گرێدراوییهی که له‌گه‌ڵ داگیرکه‌راندا هه‌یانبووه . چونکه کاتێک مه‌سعود بارزانی خۆی به قه‌رزداری کۆماری ئیسلامی ئێران و خودی ئایه‌توڵڵا خومه‌ینی بزانێت و بڵێت : هیچ کاتێک چاکه و پیاوه‌تی ئیمام خومه‌ینی له یاد ناکه‌م ، ئیتر چۆن چاوه‌ڕوانی خۆ به‌که‌مزانینی لێناکرێت ؟
http://regamagazine.com/view.php?id=637کاتێک تاڵه‌بانی بڵێت : کۆماری ئیسلامی ئێران سێ جار له نه‌بوونه‌وه یه‌کێتی نیشتمانی کوردستانی دروستکردۆته‌وه . ئه‌گه‌ر یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان ماسییه‌ک بێت ئه‌وا کۆماری ئیسلامی ئێران دهریاکهیهتی !!! ئیتر چۆن چاوه‌ڕوانی میلله‌ت سوککردنی لێناکرێت ؟
کاتێک عه‌لی باپیر بڵێت : هاوکاری کردنی کۆماری ئیسلامی ئێران به ئه‌رکی سه‌رشانی خۆمان ده‌زانین له‌به‌رئه‌وه‌ی دژ به لایه‌نه کوردیه عیلمانیهکانه و په‌یوه‌ندی به سوپای قودسی ئێرانی و سه‌ددام حسێنه‌وه هه‌بووبێت ، ئیتر چۆن چاوه‌ڕوانی وه‌ها کرده‌وه‌یه‌کی لێناکرێت ؟
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=1459a480کاتێک سه‌ڵاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هادین دژهکوردێکی وه‌کو ئه‌ردۆغانی کۆنه‌په‌رست به چاره‌سه‌ری کوردان بزانێت ، ئیتر چۆن چاوه‌ڕوانی ئه‌م ئهتوارانهی لێناکرێت ؟
http://www.awene.com/Direje.aspx?Babet=Hewal&Jimare=4285 کاتێک خالد عه‌زیزی له دوای ته‌شویقکردنی تورکه دڕنده‌کان وێڵ بێت ، ئیتر چۆن چاوه‌ڕوانی ساتوسهوداکردنی لێناکرێت ؟
http://www.4rojhelat.org/index.php?id=6032 کاتێک کاکه حه‌مه‌ی حاجی مه‌حمود ببێته ئه‌و جێگا بڕوایه‌ی کۆماری ئیسلامی که شفاعه‌ت بۆ هه‌موو لایه‌ن و به‌رپرسه‌کان بکات له‌لای ئیتڵاعات ، ئیتر چۆن چاوه‌ڕوانی میلله‌ت سوککردنی لێناکرێت ؟
http://www.nelos.net/ku/news.php?readmore=623 کاتێک کاک جه‌لیل گادانی خوێنی شه‌هیدانی نه‌ته‌وه‌که‌مان بخاته ژێر پێی موجاهیده دڕنده‌کانی ڕهجهوییهوه ، ئیتر چۆن چاوه‌ڕوانی میلله‌ت به که‌مزانینی لێناکرێت ؟
http://www.4rojhelat.org/index.php?id=1935کاتێک کاک مسته‌فای هیجری خۆی له هه‌موو ئێرانییه‌ک پێ ئێرانی‌تر بێت ، ئیتر چۆن چاوه‌ڕوانی به کۆیله‌کردنی کوردانی لێناکرێت ؟
کاتێک سه‌ڵاحه‌دینی موهته‌دی و عه‌بدوڵای برای سڵ له ساواکی بوون نه‌که‌نه‌وه و ئازادیخوازانی نه‌ته‌وه‌که‌مان به کۆنه‌په‌رست پێناسه بکه‌ن ، ئیتر چۆن چاوه‌ڕوانی نکۆڵیکردن له هه‌موو نه‌ته‌وه‌ی کوردیشیان لێناکرێت ؟
http://rojhelatnews.blogfa.com/post-206.aspx http://www.besansor.blogfa.com/post-148.aspx کاتێک عه‌لی قازی له ساواکییهوه مل بنێت بۆ ئیستخباراتی به‌عس و له به‌عسیشه‌وه سه‌ر بکات به ده‌زگای تهجهسوسی ئه‌ڵمانیBND))دا و له (BND)شه‌وه بچێته باوه‌شی ئیتڵاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه ، ئیتر چۆن چاوه‌ڕوانی کوردفرۆشتن و میلله‌ت سوککردنی لێناکرێت ؟ {تێبینی نووسه‌ر :- پاش کۆتاییهاتنی ته‌واوی به‌شه‌کانی ئه‌م بابه‌ته به به‌ڵگه‌وه په‌یوه‌ندیه‌کانی عه‌لی قازی به ده‌زگا جاسوسیهکانهوه بڵاوده‌کرێته‌وه} .
له هیچ که‌سێک شاراوه نییه که سه‌رانی لایه‌نه کلاسیکیه‌کان چ له باشوور و چ له ڕۆژهه‌ڵات له‌ژێر چه‌تر(سیوان)ی ڕه‌حمه‌تی داگیرکه‌راندا بوون و به پاره و چه‌کی داگیرکه‌رێک شه‌ڕی داگیرکه‌رێکی دیکه‌یان به‌ڕێوه بردووه . ئه‌نجامی ئه‌م ژێر چهترییهش ته‌نها خۆ به‌که‌مزانین و میلله‌ت سوککردن نه‌بووه به‌ڵکو کار گه‌یشتۆته په‌لکێشکردنی داگیرکه‌ران بۆ قوڵایی کوردستان و چاوساخیکردن بۆیان و ساتوسه‌وداکردن به‌سه‌ر خاکی کوردستانه‌وه .
ئایا کاک نه‌وشیروان ده‌توانێت نکۆڵی له‌وه بکات که سوپای پاسداران به چوساخی پێشمه‌رگه‌کانی یه‌کێتی و پارتی گه‌یشتنه سه‌ر بیره نه‌وته‌کانی که‌رکوک و ته‌واوی ناوچه‌کانی باشووری کوردستان و ته‌نانه‌ت زنجیره چیای حه‌مرینیش ؟ ته‌نانه‌ت به‌شێک له‌م هێزانه به سه‌رپه‌رشتی خودی نه‌وشیروان مسته‌فا بووه ، وه‌ک عه‌مه‌لیاتی سه‌ر بیره نه‌وته‌کانی بای حه‌سه‌ن و جه‌به‌ل بۆر که ئه‌نجامه‌که‌ی به‌رهه‌مهێنانی ئه‌نفال بوو بۆ نه‌ته‌وه‌که‌مان .
کاتێک لایه‌نێک بچێته ژێر چه‌تری داگیرکه‌رێکه‌وه ئه‌وا ده‌بێت سه‌رکرده‌که‌شی ئاماده‌ی چاو شۆڕی و خۆ به‌که‌مزانین بێت و میلله‌تیش سووک بکات ، چونکه هیچ کاتێک داگیرکه‌ر به‌بێ به‌رامبه‌ر ناتخاته ژێر چه‌تری ڕه‌حمه‌تی خۆیه‌وه و ئه‌و بهرامبهرهیش ئه‌و ڕاستییه‌یه که خودی کاک نه‌وشیروان ددانی پێدا ناوه .
ئه‌گه‌ر بنه‌ماڵه‌ی بارزانی چه‌تره ڕهحمهتیهکهی داگیرکه‌رانیان قبووڵ نه‌کردایه ئه‌وا هیچ کاتێک له ڕادیۆی ده‌نگی کوردستانی عێراقه‌وه نه‌یان ده‌گوت "عه‌ره‌ب برا گه‌وره‌ی که‌رده و ده‌بێت چاوی ڕه‌حمه‌تیان له برا بچوکه‌که‌ی خۆیان بێت" ، ئه‌نجامی په‌سه‌ندکردنی ژێر چه‌تری داگیرکه‌ر بوو که ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانیان خه‌ڵتانی خوێن کرد و دیموکرات و کۆمه‌ڵه‌یان ناچار به هه‌ڵهاتن کرد . ئه‌نجامی ژێر چه‌تری داگیرکه‌ر بوو که له ماوه‌ی 24 سه‌عاتدا جاڕی ئاشبه‌تاڵیان دا و میلله‌تیان سووک کرد .
ئه‌گه‌ر یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان و بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی ژێر چه‌ترییان قبووڵ نه‌کردایه ئه‌وا هیچ کاتێک تاڵه‌بانی نه‌ی ده‌گوت "العرب شقیق الکبیر" ، ئه‌نجامی ئه‌و ژێر چهترییهیه که کوردکوژانی وه‌کو ڕه‌فسه‌نجانی و عه‌بدوڵڵا گول ده‌کرێنه نیعمه‌تی خودا بۆ کوردان و له به‌رامبه‌ریشدا وشه‌ی فاحیشه‌ی سیاسی و سه‌رۆک خێڵی دواکه‌وتوو پاداشت به سیاسه‌تمه‌داره‌کانمان ده‌بێت .
ئه‌نجامی ژێر چه‌تری ته‌نها خۆ به‌که‌مزانین و میلله‌ت سووک کردن نییه به‌ڵکو سازکردنه‌وه‌ی ماڵی داگیرکه‌ر و دروستکردنه‌وه‌ی داگیرکه‌ری نوێ و به خه‌ونی نێو هۆنراوهکردنی داخوازیه‌کانی کوردانیشی به‌دوادا دێت .
ئه‌نجامی ژێر چه‌تری فێری ئه‌و پیشه‌ی لاسایکردنه‌وه‌ی کردن که ئێوه‌ش چه‌تری ڕه‌حمه‌ت بۆ هاوخوێنه‌کانی خۆتان هه‌ڵبکه‌ن و بیانکه‌نه کۆیله‌ی کۆیله‌کان و چاوکزی چاوکزهکان . ده‌نا ئه‌و چه‌تره‌ی ئێوه بۆ دیموکراته‌کان و کۆمه‌ڵه‌کانتان هه‌ڵداوه ئه‌گه‌ر خه‌ساندن و چاوشۆڕکردنیان نه‌بێت ده‌بێت چ شتێکی دیکه بێت ؟
خودا هه‌ڵناگرێت ، دیموکراته‌کان و کۆمه‌ڵه‌کانتان به جۆرێک ده‌سته‌مۆکرد که هه‌زار ڕه‌حمه‌ت بۆ کفندز بنێرین . له ئه‌نجامی ئه‌و دهستهمۆکردنهدا 753 که‌ستان له هه‌ره تێکۆشه‌ره‌کانیان تیرۆر کرد و که‌سیش نقه‌ی لێوه نه‌هات . ئه‌گه‌ر ئه‌نجامی ده‌سته‌مۆکردن و چاوکزی نه‌بێت ئه‌وا که‌سانی وه‌کو سه‌ڵاحه‌دینی موهته‌دی و عه‌به‌ی برای ده‌بوو خاوه‌ن هه‌ڵوێست بوونایه نه‌ک ببونایه به زوڕناژه‌نی که‌سێکی وه‌کو تاڵه‌بانی . ئه‌نجامی ئه‌و ده‌سته‌مۆییه کار گه‌یشتۆته ئه‌وه‌ی که ئه‌ندامانی مه‌کته‌بی سیاسیتان هه‌ستن به جێبه‌جێکردنی فه‌رمانه‌کانی پاسدارێکی چه‌قۆکێش.
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=2bf4f8e4ئه‌نجامی ئه‌م خۆ به که‌مزانی و سوککردنه بوویه هۆکاری ئه‌وه‌ی که به چه‌پڵه‌ڕێزان پێشوازی له فایلداره‌کان بکه‌ن و ئهنفالکهرانیش به ئه‌ستێره‌ی عێراق پێناسه بکه‌ن و ئه‌و فڕۆکهوانانهش ئازاد بکه‌ن که کیمیابارانی کوردانیان کرد و ببنه داکۆکیکاری هه‌رچی به‌عسی و کوردکوژانیشه.
ته‌نانه‌ت ئه‌م پیشه چه‌په‌ڵه‌ی ئێوه بوویه ڤایرۆسێک و به کونه لووتی ئۆردوگانشینهکانیشدا چوویه ژووره‌وه ، ده‌نا ئه‌گه‌ر بوونی ئه‌م ڤایرۆسه نه‌بێت به چ شێوه‌یه‌ک هه‌وڵی زیندوکردنه‌وه‌ی کوڕی حه‌مه ڕه‌زا شای گۆڕکراو ده‌درێت و له ئێستاوه گفتی ئه‌وه‌ی پێده‌ده‌ن که بیکه‌نه‌وه به پادشای خۆیان ؟ ئه‌گه‌ر بوونی ئه‌م ڤایرۆسه نه‌بێت ئه‌ی ده‌بێت چ هۆکارێک هه‌بێت بۆ بێ‌تاوان ناساندنی کوردکوژانی وه‌کو موجاهدینی خه‌لقی دڕنده ؟
کاک نه‌وشیروان درێژه به‌م باسه ده‌دات و ده‌ڵێت :- [سیاسیه‌كانی كورد له‌جیاتی ئه‌وه‌ی وه‌ك نوێنه‌ری میله‌تێك و به هێز و وره وه‌رگرتن له‌و نوێنه‌رایه‌تیه‌وه، به هه‌ستێكی هاوشان و چونیهكهوه بچنه وتوێژ له‌گه‌ڵ سه‌ركرده سیاسیه‌كانی گه‌لانی تردا، به هه‌ستی خۆ به بچوكزانیهوه مامه‌ڵه‌یان كردوه و زۆرجار به‌مه‌ش گه‌له‌كه‌ی خۆیان شه‌رمه‌زار كردوه] .
ئه‌گه‌رچی کاک نه‌وشیروان ئه‌م سه‌رکرده ساتوسهوداکهرانه به سیاسیه‌کانی کورد ناو ده‌بات به‌ڵام چ جۆره سیاسییه‌ک بوون؟ بێگومان ئه‌و سیاسیانه بوون که نه‌ک هیچ ئازارێکیان بۆ گه‌لی کورد نه‌بووه به‌ڵکو گه‌وره‌ترین دێوه‌زمه‌ش بوون به‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌که‌مانه‌وه و هه‌میشه‌ش له به‌رژه‌وه‌ندی دوژمنانی کورددا بوون . ئه‌م که‌سه سیاسیانه هه‌موو کوردیان خستۆته خزمه‌تی خۆیانه‌وه و خۆشیان له ژێر ڕێنماییه‌کانی داگیرکه‌راندان .
هه‌روه‌ها کاک نه‌وشیروان ده‌ڵێت :- [گه‌لان هیچیان خۆیان له‌وانی تر به كهمترو بچوكتر نازانن. هیچ گه‌لێك ئه‌گه‌ر به ژماره‌ش كه‌م بێت خۆی له گه‌لێكی تر ئه‌گه‌ر ته‌نانه‌ت به ژماره زۆریش بێ به بچوكتر نازانێ. به‌ڵام زۆرێك له سیاسیه‌كانی كورد كه قه‌ت قه‌باره‌ی سه‌ربازی هێزه‌كانیان له‌ئاست قه‌باره‌ی سه‌ربازی دراوسێكانیاندا نه‌بوه، به رۆحێكی خۆ به بچوك زانی و برا بچوكیه‌وه ته‌ماشای گه‌له‌كانی تریان كردوه] .
له بێخهبهران که‌شکه‌ک سه‌ڵاوات . ده‌بوو کاک نه‌وشیروان هه‌ر ئه‌و کات بیزانیبایه که ئه‌م سه‌رکردانه په‌ڵه‌یه‌کی ڕه‌شن به ته‌وێڵی کورده‌وه که ڕێگه‌ی هه‌مه‌دان و به‌کره‌جۆ و تاران و که‌ره‌جیان هه‌ڵبژارد ، ده‌بوو ئه‌و کات بیزانیبایه که ئه‌م سه‌رکردانه نوێنه‌ری گه‌لی کورد نین که سه‌دام حسێنیان ده‌کرده گره‌نتی و پارێزه‌ری کوردان . ده‌بوو ئه‌و کات بیزانیبایه که ئه‌م سه‌رکردانه میلله‌ت سووک ده‌که‌ن که ببوونه کۆڵوانه سووری پێش سوپای به‌عس و عه‌بای ڕه‌شی پێش سوپای پاسداران و شه‌پقه به‌سه‌ری پێش جه‌ندرمه دڕنده‌کانی تورک بۆ قه‌ڵاچۆکردنی ئازادیخوازانی نه‌ته‌وه‌که‌مان . ده‌بوو ئه‌و کات بیزانیبایه که ئه‌م سه‌رکردانه خاوه‌نی هیچ به‌هایه‌کی مرۆڤی نین که پاکیزه‌ی کوردیان ده‌برده دژوانی مارینزه سه‌رسه‌ریه‌کانی ئه‌مریکی و شه‌وانی سووریا‌ن بۆ ده‌ڕازاندنه‌وه و به منداڵانی کورد گوڵبارانیان ده‌کردن . ده‌بوو ئه‌و کات بیزانیبایه که ئه‌مانه کۆمه‌ڵه چاو شۆڕێکن که کڕنووشیان بۆ مه‌حمود مه‌شهه‌دانی ده‌برد تاوه‌کو سه‌ردانی وڵاتانی ئه‌وروپایان بۆ ڕێکبخات .
ئه‌و سه‌رکردانه بریتیبوون له دوو بنه‌ماڵه ، بنه‌ماڵه‌یه‌کیان له چاوی خێڵهکایهتییهوه نه‌ته‌وه‌ی کورد ده‌بینێت و ئهقڵیهتیشی له سنووری خێڵه‌که‌ی خۆی ده‌رباز ناکات . بنه‌ماڵه‌که‌ی دیکه‌شیان سیخوڕیکردنیان کردووه به پیشه به سه‌ر وڵاتپارێزانه‌وه . بێگومان ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕێ ده‌کرێت له سیخوڕ و سه‌رۆک خێڵ بریتییه له خۆ به زلزانین به‌سه‌ر چینی چه‌وساوه‌وه و چاوشۆڕ و خۆ به کهمزانیش له‌به‌رده‌م ده‌سه‌ڵاتداراندا .
درێژه‌ی هه‌یه .....
جه‌لال چوارتایی
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست