پارتى لە هەولێر رێگا نادات بە بەستنى كۆنفرانسێك بۆ چلەى شەهید سەردەشت
Wednesday, 16/06/2010, 12:00
پەیامنێرى كوردستان پۆست_هەولێر
دواى تیرۆركردنى رۆژنامەنوس سەردەشت عوسمان كە ئێستا زیاتر لە مانگێك بەسەر ئەو كارە تیرۆریەدا تێپەڕیوە، ئەمڕۆ چەند رۆژنامەنوسێكى شارى هەولێر بە مەبەستى وەرگرتنى مۆڵەت لە پارێزگارى هەولێر بۆ بەستنى كۆنفرانسێك لە یادى چلەى شەهید سەردەشت، بەڵام لە لایەن نەوزاد هادى پارێزگارى هەولێر رێگایان پێنادرێت، هەستن بە بەستنى ئەو كۆنفرانسە، یەكێ لەو رۆژنامەنوسانەى بەشدار بۆ بەستنى ئەو كۆنفرانسە، بە كوردستان پۆستى وت نەوزاد هادى رێى بەوە نەداوە كۆنفرانس بۆ چلەى شەهید ببەستن، ئاماژەى بەوەشدا پارێزگار هیچ موبەڕیرێكى موقنیعى نەبووە تا ئەو كۆنفرانسە نەبەسترێت، وتیشى ئەوان هەر بەردەوام دەبن لە بەدواداچوون و نوسین دژى ئەو كارە تیرۆرییەى كە لە لایەن دەسەڵاتەوە دژ بەو رۆژنامەنوسە كراوە، ئەوەش گومانەكان زیاتر دەكات و دەبێتە بەڵگە ئەو كارە لە لایەن پارتیەوە ئەنجام دراوە، ئەگەرنا چۆنە كە ناهێڵن كۆنفرانسێك بۆ یادى چلەى شەهید سەردەشت لەو شارە سازبكرێت كە تێیدا فڕێندراوە و تیرۆركراوە، ئەو رۆژنامەنوسە پێیوایە كە هەمان سیاسەتى بەعس پیادە دەكرێت چونكە كاتى خۆیشى بەعس هاوڵاتیەكى كوردى بكوشتایە نەیدەهێشت تەنانەت تازیەشى بۆ دابندرێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست