كوسرەت سەد لە سەد لە بۆ جێگرى مەسعود باشە
Tuesday, 24/01/2012, 12:00
پێ ی دهچێت نەبوونى جێگر بۆ مەسعود بەرزانى بۆ ئەم دوو ساڵەى رابردووە بگەرێتەوە بۆ راگرتنى هاوكێشى لە پۆستەكاندا لە نێوان یەكێتى و پارتیدا، چونكە سەرۆكى ئەنجومەنى وەزیران لاى یەكێتى بوو، هەروەها تاڵەبانیش لە بەغداد جێگرى پارتى نییە، بەڵام پاش وەرگرتنى سەرۆكى ئەنجومەنى وەزیران لە لایەن پارتییەوە ئەوە جێگرى سەرۆكى هەرێم دیسانەوە دادەنرێتەوە.
ئەما بۆچى كوسرەت كەسێكى زۆر شیاوە بۆ جێگرەوەى مەسعود، ئەوە دەگەرێتەوە بۆ ئەوەى شێوازى كاركردنیان زۆر لە یەك دەچێت، چونكە لاى ئەو دوو كەسە، دەوڵەت و حكومەت بریتییە لە دیوەخان، هەروەها هەردوگیان زۆر پەرۆشن بۆ پێگەیاندنى كورەكانیان و كەس و كارى دیكەیان، جگە لەوەى زۆر جار دەست و پیوەندى نزیك لە خۆیان لە پۆستى هەستیاردا دادەنەن بێ ئەوەى ئەو كەسانە خاوەن كەفائەت بن، لاى ئەو دوو كەسە نفوز پەیدا كردن گرنگترە لە بیركردنەوە لە ئایندەى ئەم ملەتەو دانانى سیستەمێكى تۆكمە بۆ نەوەى ئایندە، هەروەها ههردووکیانیش زوو هەڵدەچن لە گەڵ رووداوەكاندا و زوو تەفاعولى لە گەڵ دەكەن، بەڵام لە گەڵ ئەمانەشدا مەسعود هەندێك جار باسى موئەسەسات و قانون و ئەو شتانە دەكات هەرچەندە بە كردەوە جێبەجێ ى ناكات، بەڵام كۆسرەت بە قسەش نازانێت باسى موئەسەسات بكات، هەروەها لە تەخشان و پەخشانى پارەدا كە هى ملەتە كوسرەت بە ناوبانگەو مەسعودیش كەمتر ئەو دیاردەیەى لە كۆسرەت هەیە. بێ گومان ئامانج لە نوسینەوەى ئەم بابەتانە دربرینى رق نییە بەرانبەر هیچ كەسێك یان كەمكردنەوە لە كەسایەتى هیچ كەسێك تەنها بۆ ئەوەیە سیاسیەكان بزانن كە خەڵكانێك هەیە چاودێریان دەكات و بە نوسین لێپرسینەوەیان لە گەڵدا دەكات و دەیخاتە روو، بە هیواى ئەوەى چیتر سیاسى ئەم وڵاتە نەخشە بۆ ئایندەى ئەم وڵاتە ستەم دیدەیە دابنات نەك تەنها لە هەوڵى نفوز پەیدا كردندا بێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست