گەنج و ئازادیى
Monday, 17/01/2011, 12:00
خۆپیشاندان و نارەزایەتى لەسەر ریكخستنى یاساى خۆپیشاندان ناناوچەجیاوازەكانى كوردستان , سەرلەنوێ ڕاستى یەكى ترى خستە پیش چاوى ئەو بەرپرسانەى كەگەنجانى كود بەگشتى و نەوەى نوى بەبونەوەرێكى نابەرپرسدەناسێنن .
لەهەرشوێنكى كوردستان ئازادى دەربرین وئازادى هەڵبژاردن لەمەترسیدابیت , ئەوا گەنجیكى كورد قەڵخانە بۆى , لەهەرشوێنێك خۆپیشاندان بۆبەرژەوەندى گشتى و فراوانكردنى مەوداكانى ئازادى سازبكرێت , گەنجێكى كورد پێشڕەوەبۆى .
گەنج وەك بونەوەرێكى هەستیار و خاوەن بیركردنەوەیكى جیاوازتر لە گەنجانى دوێنێى خۆى ئەمرۆ لەنێو كۆمەلگاى مرۆڤایەتیدا جى دەستى خۆى نیشان كردوەو لە هەركاردانەوەیكى بەكۆمەڵى ئەم كارەكتەرە خۆنەویست و ئازادى خوازە , دەسەڵاتى سەردەستەى لەنێ, پانتاى ژیانى خۆیدا توشى شۆك كردوەو ناچارى كردوە كە وەك دوێنێى لێى نەروانێت و بەوەردى حیسابى بۆبكات .
چونەسەرشەقام و رەتكردنەوەى ریكخستنى یاساى خۆپیشاندان لەلایەن گەنجانەوە ئەگەر بە دیوێكدا و لەدیدى زۆركەسەوە جوڵاندنى ئەو نەوەسەركێشەبێت بەدەستى دەرەكى و ناوخۆى بۆبەرژەوەندى گروپێك یان زیاتر , ئەوا بەدیوێكى تردا و لە دیدى ئێمە مانانەوە هەستكردنى ئەوە نەوە ئازادى خوازەیە بە جێى بەجێى كردنى ئەوپلانەى كە پێشتر بۆكۆت و بەندكردنى بیركردنەوەكانى ئێمە لەلایەن دسەڵاتەوە نەخشەى بۆدارێژراوە.
ئەمرۆگەنجان لەسەرتاسەرى جیهاندا رۆڵى یەكلاكەرەوەدەبینین بۆ راستكرد
نەوەى هاوكیشە سیاسى و ئابوریەكان و دواهەمین هەولى گەنجان كەتائێستاش بەردەوامە جولاندنى شەقامى سیاسى ولاتى (تونس) ە كە لەئاكامى سوكایەتى پێكردنى گەنجێكى دەرچوى زانكۆ بەناوى (محمد بوعەزیزى) لەلایەن پۆلیسى تونس و خۆسوتاندنى ئەوگەنجەوەك كاردانەوەیك گەوەرترین خۆپیشاندان بەدواى خۆیدا هێنا كە دواجار سەرۆكى تونس (زەینلعابدین بن عەلى) ناچاركرد ولات بەجیبهیڵێت , ئەوە نامەیەكە بۆسەرجەم وڵاتانى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست و ئەو خۆپیشاندانەى ولاتى تونس دەبێتە سەرەتایەك بۆ جولاندنى شەقامى سیاسى ئەو ولاتانەى هاو شانى ولاتیكى وەك تونس نغرۆى دیكتاتۆریەت و خۆسەپاندن و گەندەلى بونەتەوە .
كوردستان و تونس لەخۆسەپاندن و گەندەلى و ناعەدالەتى كۆمەڵایەتیدا تاڕادەیك لەیەكەوە نزیك بەلام ئەوەى كوردستان لەتونس جیادەكاتەوە تەنها دوو شتە یەكەم ئازادى تارەدەیەك ئێمە چێژمان لێوەرگرتوەو ئەوەى دوهەمیان كە جیاوازە , بێباكى كاربەدەستانە بەرامبەر بەداواكاریەكان و ئەو هەموو هاواركردنەى گەنجان بۆ بنبركردنى گەندەلى و بەدادگاگەیاندنى گەندەلكاران و سەپاندنى عەدالەتى كۆمەڵایەتى كە تائێستاش بونى نیە .
كاتێك گەنجێكى كورد دەڕواتە سەرشەقام و بەهەمو دەنگێكى هاواردەكات (ئازادى ئازادى) ماناى ئەوە نیە كە كوردستان خاڵیە لەو چەمكە لەڕوى پراكتیكیەوە , بەڵام كاتێكیش كە دەسەلاتى كوردى شانازى بەبونى ئازادى یەوە دەكات لەكوردستان ماناى ئەوەنیە كە ئازادى موڵكى ئەوە و جۆرێكە لەشیرینى و دەیبەخشێتەوە ؟ بەڵكو هاوكاركردنى گەنجێك بۆئازادى ماناى ئەوەیە كە خودى ئەوچەمكە لەمەترسیدایە و شیرینێكەیى دەسەلاتى كوردیش لەژێرپرسیاردایە .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست