سەیركەن یەكێتى چۆن سەرى لێ شێواوە ! سۆزان شەهابیان لێ بۆتە حاكم قادر !
Wednesday, 16/03/2011, 12:00
ئەوەتا خوێنەرانى بەڕێز بەڵگەكان خۆیان دەدوێن ، ئەوەتا یەكێتى و بەرپرسەكانى خۆیان نەفرەتى خۆیان دەكەن ، سەیربكەن و بزانن چۆن سەریان لێ شێواوە چۆن ترسى خۆپیشاندان و ڕاماڵینى دەسەڵات گەیشتۆتە گەردنیان ، سەیرى ئەم هەواڵە عەجایبەى سایتە ڕووڕەشەكەى پیوكەى درۆیانى یەكێتى بكەن ، ئەوسا ئێوە خۆتان بڕیاربدەن چ پەیوەندیەك هەیە لەنێوان سۆزان و خۆپیشاندان و سەیدسادق و ئەم هەواڵە ؟ سۆزان قائیمقام نەبێ ؟ سۆزان مودیر ناحیە نەبێ ؟ سۆزان بەڕێوبەرى پۆلیس نەبێ ؟ سۆزان بەڕێوبەرى ئاسایش نەبێ ؟ سۆزان لەسەیدسادق نەبێ ؟ سۆزان لەخەمى میللەتدا نەبێ ؟ سەیرە لەهەولێرەوە چۆن پشت ڕاستى ئەم هەواڵەى سەیدسادقى كردۆتەوە ؟ واتا ئەمە خۆى بەڵگە و دەلیلى ئەو ڕاستیە حاشاهەڵنەگرەیە كەحكومەت لەسەیدساق و سنوورى سلێمانى نەماوە ؟ ئاسایى دەبوو ئەم هەواڵە بەرپرسێكى ئیدارى یان بەرپرسێكى ئاسایش و پۆلیس و هێزەكانى ناوخۆ لەسنوورى سەیدسادق یان سلێمانى پشت ڕاستى بكردایەتەوە ؟ من چەندى هێنام و بردم سەرم لەم هەواڵە دەرنەچوو ؟ تەنها ئەوەنەبێ وەك سەدان هەواڵ و نووسین و بابەتى تر دەچێتە خانەى چەواشەكارى و درۆى شاخدارەوە ؟ من یەك گومانى تریشم هەیە هەواڵى ئەوە بڵاوكرایەوە كەحاكم قادر دەستى لەبەڕێوبەرى ئاسایشى گشتى سلێمانى كێشاوەتەوە دیارە سۆزان شەهاب بەوەكالەت لەلەهەولێرەوە لەپەرلەمانى پارتى و یەكێتیەوە لەجیاتى حاكم قادر لێدوان بۆسنوورى سلێمانى دەدا و پشت ڕاستى هەواڵى چەواشەكار و دروستكراوى میدیاكانى یەكێتى دەكاتەوە .
(( سۆزان خاڵه شههاب: خۆپیشاندانهكهی سهیدسادق بهفهرمانی ئۆپۆزسیۆن و بهبێ مۆڵهت بووه
2011-03-15 18:02:40 PUKmedia
ئهمڕۆ 15-3 لهشاری سهیدسادق بهفهرمانی حزبێكی ئۆپۆزسیۆن خۆپیشاندانێكی بێمۆڵهت بهڕێوهچوو لهئهنجامدا كێشه لهنێوان خۆپیشاندهران و هێزهكانی ناوخۆدا دروستبوو.
لهو بارهیهوه سۆزان خاڵه شههاب سهرۆكی كوتلهی كوردستانی لهپهرلهمانی كوردستان ههواڵهكهی پێشتڕاستكردهوهو راشیگهیاند .................... هتد . )) ......
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست