كه‌س به دۆی خۆی ناڵێ ترشه (ڕێكخراوه دیموكراتیه‌كانی یه‌كێتیی وه‌ك نموونه) .
Tuesday, 04/05/2010, 12:00
ئه‌و په‌نده كوردیه ڕێك وه‌كو خۆیه‌تی ، دوای ئه‌وه‌ی كه له به‌غدا مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی ی به سه‌رۆكایه‌تی پیاوه خه‌ڵه‌فاوه‌كه كۆ بوویه‌وه بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی بارودۆخی یه‌كێتی ی دوای دامه‌زراندنی حكومه‌تی نوێ له عێراق و ئه‌و كاردانه‌وه و ڕه‌خنانه‌ی كه له دوای هه‌ڵبژاردنی 7 ئادار ، ڕووبه‌ڕووی یه‌كێتی كرایه‌وه ، وه هۆكاری سه‌ر نه‌كه‌وتن و به ده‌ست نه هێنانی ده‌نگی پێویست له شاره‌كانی هه‌ولێر و دهۆك ،،،، چه‌ندین بابه‌تی بێ سه‌رو به‌ری تر باسیان لێوه كراوه.
هه‌ر له دوای ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه ڕۆژنامه‌ی چاو‌دێر كه مه‌لای فیتنه‌چی خاوه‌نی ئیمتیز و سورنوسه‌ریه‌تی ، چاوپێكه‌وتنێكی كراوه‌ی (به قسه‌ی خۆیان) له‌گه‌ڵ ئه‌نجام داوه و ، باسی خاڵه‌كانی كۆبوونه‌وه‌كه ده‌كات ، وه یه‌كێك له و خاڵانه ئه‌وه‌یه كه ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ی كه كرا له كاندید كردنی ئه‌و هه‌موو كه‌سه ، مه‌كته‌بی سیاسی و كۆمیته‌ی سه‌ركردایه‌تی باجه‌كه‌ی ده‌بێ بده‌ن ، وه ده‌ڵێ :
چاو‌دێر: باست له‌وه‌كرد "یه‌كێتی ده‌نگی زۆر‌و كورسیی كه‌می هێنا"، هه‌ندێ له‌كادرانی خواره‌وه‌ی یه‌كێتی، هه‌تا ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی یه‌كێتیش باس له‌وه‌ده‌كه‌ن، ئه‌مه هه‌ڵه‌ی سه‌ركردایه‌تی‌و مه‌كته‌بی سیاسی بو، وه‌ڵامی ئێوه بۆ ئه‌مه چییه؟
مه‌لا به‌ختیار: ئۆباڵ به‌گه‌ردنم ئه‌م قسه‌یه راسته، مه‌كته‌بی سیاسی زیاتریش له‌كۆمیته‌ی سه‌ركردایه‌تی ته‌حه‌مولی مه‌سئولیه‌تی ئه‌و هه‌ڵه ته‌كنیكییه ده‌كات، كه هه‌ڵه‌یه‌كی قورس بو، هه‌ڵبه‌ته هه‌مو مه‌كته‌بی سیاسی به‌رپرسیاری ئه‌م هه‌ڵه‌یه نین، چونكه تا دوایین كۆبونه‌وه‌ی پێش هه‌ڵبژاردنیش، هه‌ندێكمان رامان وا بوو كاندیده‌كانمان كه‌مبكه‌ینه‌وه. مه‌خابن نه‌مانتوانی بیروڕاكانمان بچه‌سپێنین.
مه‌لا ده‌یه‌وێت خۆی لێ بێبه‌ری بكات له‌و هه‌ڵه‌یه و له‌و شكسته‌ی كه یه‌كێتی ی توشی هات له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا، وه به نا ڕاسته‌و خۆش كۆسره‌ت ڕه‌سول تۆمه‌تبار ده‌كات له‌و شكسته ،
وه ڕۆڵی ڕێكخراوه نا دیموكراتیه‌كانیش به چالاك و ماندوو ده‌داته قه‌ڵه‌م و به‌وه‌ی كه كاری باشیان كردووه بۆ سه‌رخستنی كاندیده‌كانی (ی . ن . ك) ،
چاو‌دێر: مه‌كته‌بی رێكخراوه د یموكراتییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی ره‌سمی له‌لایه‌ن مه‌كته‌بی سیاسییه‌وه هیچ نوسراوێكی بۆ هاتوه بۆ ئه‌وه‌ی كاندیدێك، یان چه‌ند كاندیدێك بۆ پارله‌مانی عیراقده‌ستنیشانبكات، واته ئه‌و كاندیده‌ی كه به‌ناوی كاندیدی مه‌كته‌بی رێكخراوه‌كانه‌وه بڵاوبۆوه، كه ئه‌مه‌ل خان بو له‌لایه‌ن مه‌ڵبه‌نده‌وه ده‌ستنیشانكرا یان لایه‌نی تره‌وه؟
ده‌رچو، ئینجا بوو به‌كاندید، ئێمه(NGO) مه‌لا به‌ختیار: له‌لایه‌ن مه‌ڵبه‌ندی سلێمانییه‌وه ده‌ستنیشانكرا، به‌دو فلته‌ری هه‌ڵبژاردن و راپرسی مه‌ڵبه‌ندو رێكخراوێكی
داوامان نه‌كردوه خۆی هه‌ڵبژێرێت بۆ په‌رله‌مان، هه‌ڤاڵ ئه‌مه‌ل كاتێك كاندیدكرا هات پرسی به‌من كرد‌و وتی: ته‌كلیفم لێكراوه ببمه كاندید، بیكه‌م یان نه‌یكه‌م؟ وتم بیكه‌و سه‌ركه‌وتوبیت.
چاو‌دێر: كه‌واته له‌حاڵه‌تی ده‌رنه‌چونیشدا ناكرێ مه‌كته‌بی رێكخراوه‌كان تۆمه‌تباربكرێت؟
مه‌لا به‌ختیار: تۆمه‌تم قبوڵ نییه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌ڵه كرابێت، یان وه‌ك پێویست كارنه‌كرابێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ل ده‌رچێت، به‌قه‌د ئه‌وه‌ی هه‌ڵه‌كراوه، ته‌حه‌مولی مه‌سئولیه‌ته‌كه ده‌كه‌ین، به‌ڵام ئه‌گه‌ر قسه له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه مه‌كته‌بی رێكخراوه‌كان بخرێته قه‌فه‌س بۆ تۆمه‌تباركردنی له‌سه‌ر یه‌ك كاندید، له‌حاڵه‌تی وادا با هه‌مومان كارته‌كانمان بخه‌ینه سه‌ر مێز. با وردتر لێكی بده‌ینه‌وه كه بۆچی نه‌ك ژنه كاندیدێكی یه‌كێتیی، به‌ڵكو بۆچی دوو ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیش ده‌رنه‌چوون؟ ئینجا بزانین كاریگه‌ریی هه‌موو مه‌كته‌به‌كان به‌و ئیمكانیه‌ته‌ی له‌به‌رده‌ستیان بووه، چه‌ند بووه له‌سه‌ر رای گشتی‌و بۆ بره‌وپێدانی فكر‌و فه‌لسه‌فه‌ی یه‌كێتیی.
وه ئێستا له كۆنگره نزیك ده‌بنه‌وه ئه‌گه‌ر بیكه‌ن !! ده‌یانه‌وێ بیانوو بۆ كۆسره‌ت بدۆزنه‌وه و له‌م كۆنگره‌یه به‌ده‌ری نێن ،،بۆیه له دوا چاوپێكوتنی ئه‌سه سه‌رد ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی ی ده‌ڵێ: كۆسره‌ت له هه‌ولێر هۆكارێك بووه بۆ ئه‌و شكسنه و نه‌هێنانی ده‌نگی باش ،، چونكه ئه‌و سه‌رپه‌رشتی هه‌ولێری كردووه ، وه مه‌لا بۆ ئه‌وه‌ی ڕێكخراوه‌كه‌ی ئه و خۆی تۆمه‌تبار نه‌كرێن ، له سایته‌كه‌ی خۆیدا ده‌ستی كردووه به چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌رپرسی مه‌ڵبه‌نده‌كان و هه‌ندێك كه‌سی تر بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان وا نیشان بده‌ن وه‌ك په‌پوله‌ن و هیچ گوناهیان نیه و ئه‌وان له‌و هه‌موو شكست و كه‌م و كوڕیانه بێ به‌رین ،، هه‌ر بۆیه ئه‌و په‌نده كوردیه‌ی ده‌ڵێ: كه‌س به دۆی خۆی ناڵێ ترشه ، ئه‌وه مه‌لایه و له سه‌ر ئه‌ویش جێ به جێ ده‌بی.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست