کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


گۆڕان ئەو هێزەى هاوكێشە كانى گۆڕى

Tuesday, 27/07/2010, 12:00



گۆڕەپانى سیاسی كوردستان گۆڕەپانێكى وەستاوى چەق بەستو بوو پێش(25/7) گۆڕەپانێكى وەستاوى چەق بەستوش پێوى ستى بەهێزێكى ئاكتیڤى بزوێنەرە بۆئەوەى بیشڵەقێنێت ئەوەى لە هەناوى دایە بیهێنێتە كەنارئەوەى لەژێربەڕەیە بیخاتەسەر بەڕە پەردە لەسەر بوجەزەبەلاحەكەى ئەم وڵاتە لابدات وجیاوازى نێوان گەڕەكە هەژارە كانو نوێ میران نەهێڵێت موچە ببڕێتەوە بوسەر جەم كابانانى ماڵ داهاتى ئەم وڵاتە نەداتە ئوتمبێلى جام تاریك وبیان خاتەخزمەتى پەرلەمان تارە وێنەكیش وخەوتوەكان ئیترلێرەو لەم هەرێمە لە(25/7) مرۆڤ دەتوانێت لەبەردەم بتو سەنەمەكانى دەسەڵات دا ئیبراهیمانە بڵێت نا بەزمانى گوڵ كۆتوزنجیرەكان تێك بشكێنێت بۆیە فەرزە لەسەر هەمو تاكێكى دڵسۆزى ئازادى و ڕادەر بڕین ڕۆژى (25/7) بكاتەڕۆژى ڕێنسانسی كوردى جەماوەرى خەڵكى كوردستان جەماوەرێكن ئازادى لەخوێنى دەمارە كانیان دا چەكەرەى كردوە بۆیە بێ ئازادى تواناى ژیانیان نیە ئازادیان بەوێنەى هەواو ئاو پێویستە مێژوى خەباتى سیاسی دژى ڕژێمى بەعسی فاشی بەڵگەیە لەسەرخەباتوبەرگرى خەڵكى كوردستان بۆئازادى جەماوەرى كوردستان بەعسی فاشی نەیتوانى ملی پێ بدات وسەرى پێدانەوێنێت كێ دەتوانێت ئەوەبكات هەر كەسێك بەو خەیاڵە بێتە كوردستان بیەوێت جەماوەر لغاو بكات یاخود ڕامى بكات دەبێت بەو ئاواتەوە سەر بنێتەگۆڕ هەمو هێزە سیاسیە كانى كوردستان باش لەوە حاڵین كەبەر تەسك كردنەوەى سنورى ئازادى لێرەو لەم جوگرافیایە لەگەڵ ئاو هەواى ئەم هەرێمە وێك نایە تەوە تەبا نابێت بۆیە دەبێت هێزە كان لەگەڵ ئەم بارودۆخە ڕابێن نەك بیانەوێت جەماوەر لەگەڵ ئەواندا ڕابێت جەماوەرو هێزى سەرشە قامى ئەم نەتەوەیە بەهیچ ئایدیاو مۆسیقاى هیچ مۆسیقیەك ڕانایەن ئەبێت هونەر مەندى مۆسیقاكە بەویستى ئەوان مۆسقا عەسف بكات تۆنەكانى بەو فۆڕمە ڕێك بخات كەتعبیر لەواقعى ئەوان بكات دەنا ئەم نەتەوەیە زۆر سركەو بەو ئاسانیە ڕانایەن دەم نادەمێك موجیزەیەیەك دەخولقێنن ئێمەى كورد بەدرێژاى مێژوو قوربانیمان لە پێناو ڕانە هاتن و ڕام نەكردندا داوە قورسە بتوانرێت بەمۆسیقاو تونێك هەڵپەڕیت كەشفرە كانى تێنە گەیت چونكە تێگەیشتن لەكۆدو تۆنى موسیقیەك قورسە كە بە تۆنامۆبێت باس لە ناڕە حەتى و خۆشیە كانى تۆنە كات ئێمە ئیتر پێویستمان بەزمانو تۆنێكە بەڕسەن كوردی بێت زمانى ئەو واقعە بێت كە تیاى دا دەژین باس لەو خۆشى و ناخۆشیانە بكات كە بە شێكن لەبیر كردنەوەى تاكى كوردى لەناو پاشخانى كوردەواریدا شوێن و مەكانیا هەیەجێگەى دەست خۆشیە هەر هێزێك بتونێت بەم زمانە دیالۆگ بكاتكێشەو گرفتە كان چارە سەر بكات ئێمەوەك نەتەوەى كوردزۆر پێویستمان بەم شێوە دیالۆگە هەیە نەك دوبەرەكى و دژوەستان خەمى ئێمە خەمى نەبونى كەسانى ڕاست گۆو سیاسی بە هەڵوێست و چاپوكو چالاكە هەرزە گۆى و هەرزە ڕەفتارى و بێگانە پەر ستى دەردى ڵمان چارە سەر ناكات دەست لەناو دەست وپشتگیرى یەكتر چارە سەرى دەردى ئێمەى وەك نەتەوە لایە.
 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە