نێچیرەڤان بارزانی لە ساڵی ٢٠٠٣دا بە پارەی نەوت لە بری خۆراک کۆشکێکی لە ئەمەریکا پێ کڕیوە
Monday, 28/10/2013, 12:00
2005 بینراوە
ئهم وێنهیەی سەرەوە یهکێکە لەو کۆشک و ڤیلایانەی نێچیرڤان بارزانیی، کە له ئەمەریکا (هەرێمی فەرجینیا) کڕیوێتی. ئهم کۆشکە به ناوی سهعید بارزانییهوە تۆمارکراو، سەعید بارزانی له کوردستان به سهعید ئهمەریکی ناسراوه، ساڵانێک شهریکی بازرگانی نێچیرڤان بووه..
سەرچاوەکەی کوردستانپۆست دەڵێت: سەعید بارزانی ئیستا گەڕاوەتەوە و لە پیرمامە، وازی لە ژنی یەکەمی خۆی هێناوە و نێچیرەڤان کچێکی ١٩ ساڵی بۆ دۆزیوەتەوە.
بەپێی ئەو نامەیەی خوارەوە، کە تێیدا بڕی باجی ساڵانەی تێدایە، هەروەها زانیاری تەواو لەسەر ئەو کۆشکە نووسراوە، کاتی خۆی ئەو کۆشکە بە بڕی ٧ ملیۆن دۆلار لە ساڵی ٢٠٠٣دا کڕدراوە. سەرچاوەکە دەڵێت: نێچیرەڤان بە پارەی دزراوی پرۆگرامی (نەوت لە بری خۆراک) کڕیوێتی، لە بری ئەوەی پارەکە بدرێت بە خواردن و خۆراک بۆ ئەو خەڵکە رەش و رووتە. ئەمە لەو کاتەشدابوو، کە بایکۆتی عێراق و کوردستان کرابوو.
لە خوارەوە کلیکی ئەو لینکە بکە بۆ بینینی نامەی باجی ئەمەریکی، کە هەموو زانیارییەکانی تێدایە. کۆشکەکە بە ناوی سەعیدەوە تۆمار کراوە:
https://www.kurdistanpost.nu/biz/bellge/barzani/koshki_nechirevan.pdf دیسان سەرچاوەکە دەڵێت: من لە نێوان ساڵانی ٢٠٠٤ بۆ ٢٠٠٦ دوو سێ جار خێزانی مەسعود بارزانییم لەگەڵ کچەکەیدا دیوە، کە دەکاتە ژنی نێچیرەڤان لە کاتێکدا هاتووچۆی ئەو کۆشکەیان دەکرد، دیسان وتی ناتوانم ساڵ و رۆژەکەیتان پێ بڵێم، یان چۆن لەوێ بینیومن. خێزانی مەسعود بارزانی ناوی جوەیرەیە، کچی شێخ محەمەد خالیدە. شێخ محەمەد خالید ئامۆزای مەسعودە.
جویرە ناوێکی عەرەبییە، ئەو ناوەش دەگەڕێتەوە بۆ سەرەتای ئیسلام. جویرە کچی حارس ابن خەزاع سەرۆکی خێڵی بەنی موستەلەق بووە. بنەماڵەی بارزانی ئەم ناوەیان لەویوە وەرگرتووە.
ئەوەی خوارەوە کلیک بکە بۆ بینینی نەخشە و زانیاری دیکە لەسەر کۆشکەکە:
http://www.homesnap.com/VA/Mc-Lean/1224-Mottrom-Drive