مەسعود پەریشان.. رۆژنامەنووسێكى جۆ(كەر)ە
Monday, 20/04/2009, 12:00
1445 بینراوە
خوێنەرانى بوارى نێو ئەدەب و رۆشنبیرى كەس نیە ئەو كۆلكە رۆژنامەنووسە نەناسێت كە ساڵانێكە شیعرى هەلەق و مەلەق دەنووسێ تا ئەو كاتەى خۆیشى گەیشتە ئەو قەناعەتەى كە ئیتر بەس بێ نووسینى شیعرى چونكە ئیتر تەنانەت ناتوانێ خۆى لەقەرەى شاعیرانى هاوتەمەنى خۆى بدات وەكو عەباس عەبدوڵاو ێەباح رەنجدەرو كەریم دەشتى و هاشم سەراج وهتد.. تا قولابەكەى فڕێدایە ناو گۆمى رۆژنامەگەرى ئەوەبوو لەرۆژنامەى خەبات لەنگەرى گرت و تاسەرنووسەریش گەیشتە ئەو قەناعەتەى كە جەنابی (پەرێشان) لەو بوارەشدا سەركەوتوو نیە، بۆیە شانێى كۆتاییان داوەتێ و ئێستا كردوویانە بە بەرپرسى خزمەتگوزاریەكان.. تۆ وەرە لەشاعیرێكى دڵناسكەوە بتكەن بە بەرپرسى ون نەبوونى گسك و تەنەكەى خۆل لەرۆژنامەى خەبات..
گەلى برادەرینە ئەو كۆلكە رۆژنامەنووسە هەفتەى رابردوو لەو رۆژنامەى كە خۆى تێیدا بەرپرسى خزمەتگوزارە.. واتە رۆژنامەى خەبات رۆژى سێشەممە 14/4/2009 ژمارە 3146 لەجیاتى لەو رۆژە شوومەى كیمیابارانى بالیسان و شێخ وەسان ئەو كارەساتەى بەوتارێك بەسەركردبایەوە هەستاوە بە رازاندنەوەى لاپەڕە(8) هەمان رۆژنامە بەوەى بەشان و باڵى دواناوەندى رۆزاكى نموونەیى هەڵداوە هەر لەبەرپرسانى وەزارەتى پەروەردەوە تا بچووكترین قوتابى من هیچ لێدوانێكم نیە دەربارەى ریپۆرتاژەكەى چونكە ئەو جۆرە ریپۆرتاژانە لەپیاهەڵدان بەولاوە هیچى تر هەڵناگرێ.. بەڵام چونكە كاسەلێسى و مەرایى كردن هەر قابیل بەخۆیەتى بەشێوەیەك بەشان و باڵى ئەو فیستیڤاڵەى هەڵداوە كە خوێنەر چاك دەزانێ ئەمە پێچەوانەى راستیەكانە، ئەگەر نا كاك مەسعودى بەرپرسى تەنەكەى خۆل هەر ئەمسال ئەگەر لەبیرت بێ چەند قوتابخانەى نموونەیى و بەرهرەداران و قوتابخانەى ئاسایى فیتسڤاڵى لەم جۆرەى سازدا جەنابتان لەكوێ بوون ؟ بۆچى بەشان وباڵى ئەو قوتابخانانەشت هەڵنەدا؟ ئایا ئەمانى تر لەوەزارەتێكى ترو حزبێكى تربوون؟ یان تەنها لەبەر ئەوەى كوڕەكەى جەنابتان و نەژاد عەزیز سورمێ قوتابین لەهەمان قوتابخانە!! بۆیە سێ چارەكە لاپەڕەت بەنووسینى كرچ وكالأ پڕ كردۆتەوە هەر بۆ دڵنیابوونى خوێنەران ئەگەر وانیە ئەى ئەوە كوڕەكەى تۆو نەژاد عەزیز سورمێ نیە بەیەكەوە وێنەكەیانت بڵاوكردۆتەوە؟ تۆ پێت وایە دەتوانێ بەنوێژى نیوەڕۆ خۆلأ بكەى بەچاوى گەشى ئێمەو لەخشتەمان بەریت؟ ئەى ئەمە بەشێك نیە لەگەندەڵى؟ دەیان منداڵى بەهرەمەندى تر شایەنى ئەوەبوون وێنەیان لەسەر لاپەرشەى رۆنامەكە بنەخشێنرێت كەچى كۆلكە رۆژنامەنووسێكى وەك ئێوە ئەو مافەى لێ زەوت كردن و خەمساردى كردن، من وەك باوكى قوتابیەكى ئەو قوتابخانەیە زۆر دڵگرانم لەرۆژنامەى خەبات كە رێ دەدات بەو جۆرە لاپەرشەكانى رۆژنامەكەى نەخشەساز دەكەن ؟