کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


یەکێتی هەنگاو بەرەو شەڕی براکوژی دەنێت

Monday, 05/05/2014, 12:00

2097 بینراوە




ململانێ وشەڕی ناوخۆی باڵەکانی ناو یەکێتی لە سەر پارە وپۆست خەریکە لە دەرەوە لە پەیوەندێکانی لە گەڵ حیزب ولایەنەکان ڕەنگ دەداتەوە وهەنگاو بەرەو شەڕێکی خۆ کوژی وبراکوژی دەنێت. یەکێتی هیچ چارەیەکی لە بەردا نەماوە هەر وەکوو حیزبیش نەماوە، ڕۆژبەڕۆژ قەیرانەکانی ئاڵۆزتر وگەورەتر دەبێت، کۆمەڵە چەکدارێک ومافیایەک دەیەوێت بە زۆرەملێ خۆی بەسەر خەڵک وڕای گەل وگۆڕەپانەکەدا بسەپێنێت. بۆیە گەیشتۆتە ئەو باوەڕەی تەنها بە ئاژاوەنانەوە وبە شەڕ، باکورد وکوردستانیش بسووتێت، بە شڵەژاندنی بارەکە بە شەڕی براکوژی لەوانەیە چارەسەرێک بۆی پەیداببێت بەلای کەمەوە کەمێ ڕووخانە نزیک وحەتمییەکە دوادەخات.

ئەم سەنگەرگرتنەی یەکێتی لە بزوتنەوەی گۆڕان کە نوێنەری ڕاستەقینەی گەلە، وبەتایبەت لە هەڤاڵ ئەبوبەکر وتۆمەت بەخشێنی کوێرانە ودوور لە ئەخلاقی سیاسی بەڕاست وچەپدا وبەناڕەوایی لە کاتێکدا زۆربەی زۆرێ سەرکردەکانی خۆی خاوەن فایلێکی گەورەن لای ئەمن وموخابەرەتەکەی سەدام، هەر ئەمانەش قوڕێکی خەستیان کردە سەر یەکێتی وبەم چارەنووسە، بەم ئاخرشەڕی وڕۆژە ڕەشەیان گەیاند.

قسەکانی مەلابەختیار لەبارەی قەبوولنەکردنی هەڤاڵ ئەبوبەکر کە بەتەنها لە یەکێتی زۆرتر دەنگی هێناوە زۆر هەست بە نابەرپرسیاریەتی لێ دیارە، مەبەست ئاژاوەنانەوە وتێکدانی ئارامی شاری سلێمانییە، ئەمە سزادانی خەڵکی سلێمانییە چونکە دەنگیان بە یەکێتی نەداوە وتۆڵەی خۆیانیان لێ کردۆتەوە. قسەکانی مەلابەختیار پێشێلکردنی ڕای گەل وباوەڕ نەهێنانە بەپرۆسەی دەنگدان ودیموکراسی ودەستاودەستکردنی دەسەڵات. مەلا بەناوی یەکێتییەوە دەڵێت دەتانەوێ هەر منم ناتانەوێ هەر منم. بە دەنگ وئیرادەی دڵسۆزی میللەت لووتی یەکێتی لە گرنگترین ناوچە کە شاری سلێمانییە شکاوە بەڵام هێشتا وەکوو دکتاتۆرەکان قسەدەکات. وەکوو دکتاتۆرەکان ڕەفتاردەکات، پەلاماردان وگرتن وڕفاندنی چەند هەڵسووڕاوێکی بزوتنەوەی گٶڕان لە لایەن دەزگای دژەتێرۆرەوە کە بەرپرسە لە زۆربەی زۆری ئەو تیرۆر وترس وئاژاوەیەی ماوەیەکە ڕووی لە سلێمانی ودەوروبەری کردووە، ئەم پیلانە یاریکردنە بە ئاگر، ئاگرێک تەڕ ووشک لووشبدات، ئەمە یاریکردنە بەم میللەتە وئایندەی کورد وکوردستان.

لە هەمان کاتدا یەکێتی پرسی جێگرێ مام جەلال لەلایەن نەجمەدین کەریمەوە دەورووژێنێت کە لای پارتی نامەقبوول ونەویستراوە، ئەمەش بۆ ئیستفزازکردنی پارتییە ونیگەرانکردنیەتی، ئەمەش واتای تێکدانی بارەکەیە لە گەڵ هەولێریشدا. ئەمانە، بەرپاکردنی ئەم فەوزا وئاڵۆزکردنەی ناوچەکە هەنگاوێکی ناڕاست وناپیرۆزە وهەگیز نەفرەت لێکراوە لە بەرژەوەندی دوژمنانی کوردە هەنگاوێکی گەورەیە بەرەو بەرپابوونی شەڕی ناوخۆ، شەڕی براکوژی.



ئازادشۆرش

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)