کوکوبوری له نوسینه‌کانی ئیبن خه‌له‌کاندا (به‌شی دوهه‌م)
Wednesday, 11/07/2012, 12:00
کوکوبوری له ته‌مه‌نی 14 سالیدا له‌جێی باوکی دانرا به فه‌رمانره‌وای هه‌ولێر و له پاش ماوه‌یه‌ک براکه‌ی که خۆی ده‌یویست جێی باوکی بگرێته‌وه په‌یوه‌ندی به خه‌لیفه‌ی به‌غداوه کرد و جێی گرته‌وه و هه‌رچه‌ند کوکوبوری رۆشت بۆ لای خه‌لیفه‌ی عه‌باسی و سکاڵای گه‌یانده لای خه‌لیفه، که‌ڵکی نه‌بوو و له ئه‌نجامدا ناچار بوو بگه‌ڕێته‌وه لای فه‌رمانڕه‌وای موسڵ دانیشێ و چاوه‌ڕێی فرسه‌تێک بکا بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ فه‌رمانڕه‌وایی ئه‌ربیلا / هه‌ولێر.
سه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی هه‌ر له‌ته‌مه‌نی 14 ساڵی یه‌وه به‌هۆی مامی شێرکۆ و باوکیه‌وه تێکه‌ڵاوی ده‌سته‌لاتدارانی سه‌لجوقی و زه‌نجی و عه‌باسیه‌کانی به‌غداو له تکریت و موسڵ و سوریا له کامپه‌ینی داگیرکردنی میسر و ده‌سه‌لات گرتنه ده‌ست سه‌لاحه‌دین باڵی ڕاستی شێرکۆی مامی بوو له کامپه‌ینی داگیرکردنی میسردا.
له‌م ماوه‌دا سه‌ره‌تای هاتنه کایه‌ی ئه‌یوبیه‌کان بوون که له میسر ده‌سه‌لاتیان گرته‌ده‌ست به سه‌رۆکایه‌تی ئهسهدالدین شێرکۆی مامی سه‌لاحه‌دین و ماوه‌یه‌کی زۆری پێ نه‌چوو شێرکۆ کۆچی دوایی کرد و سه‌لاحه‌دین جێی گرته‌وه. دوای مردنی شێرکۆ ته‌نها که‌سێک له ئهمیرهکانا که ده‌سه‌ڵاتی گرته ده‌ست له ته‌مه‌نی ده‌وری 30 ساڵیدا سه‌لاحه‌دین بوو که شیاوی جێگرتنه‌وه‌ی شێرکۆ بوو، ئیتر له‌و کاته‌وه کامپه‌ینی دروست بوونی ئیمپراتۆری ئه‌یوبی و داگیرکردنی ناوچه‌کانی ڕۆژهه‌ڵات ناوه‌ڕاست ده‌ستی پێ‌کرد و له‌ناوبردنی فاتیمیه‌کان / شیعه‌کانی میسر وله‌ناوبردنی ده‌سه‌لاتی تورکه زهنجیهکانی سوریا و ناوچه‌ی موسڵ وه له‌ناوبردن و لاوازکردنی سه‌لجوقیه‌کانی ناوچه‌ی ئاسیای بچووک. له ماوه‌ی چه‌ند ساڵێکدا دروست بوونی ئیمپراتۆری ئه‌یوبی که ده‌سه‌لاتی له‌یه‌مه‌ن و سه‌عودیه‌وه بۆ میزۆپۆتامیا و سوریا‌و میسر و سودان و به‌شێکی سه‌روی ئه‌فریقاو هه‌تا بۆ ماوه‌یه‌ک گه‌شتنه کینیا له ئه‌فریقا .
له‌ماوه‌ی دروست بوونی ئیمپراتۆری ئه‌یوبی دا بۆ کوکوبوری فرسه‌تێک بوو بۆ وه ده‌ستهێنانی ده‌سه‌لاتداری هه‌ولێر و بوو به سه‌رکرده‌یه‌کی ناسراوی سه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی . کوکوبوری هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه کاره‌کته‌ری دیار بوو که له ناوچه‌ی موسل هه‌میشه کێشه‌ی هه‌بوو بۆ وه‌ده‌ست هێنانی ده‌سه‌لات له‌گه‌ل زین ا‌لدین عه‌لی زه‌نجی ده‌سه‌لاتداری هه‌ولێر و په‌یوه‌ندی کرد به سه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی بۆ ئه‌وه‌ی بهلهشکریه وه بڕوات بۆ یارمه‌تیدانی و هاتنی له‌شکری بۆ ناوچه‌که، سه‌لاحه‌دین داوای مه‌سره‌فی هاتنه‌که‌ی کرد که 80.000 دینار بوو، کوکوبوری ڕازی بوو به دانی ئه‌م پاره‌یه‌وه بۆ مه‌سره‌فی و سه‌لاحه‌دین به خۆی و له‌شکریه‌وه گه‌شته ناوچه‌کانی نه‌سیبین و حه‌ران و جه‌زیره‌یان داگیرکرد که کوکوبوری ده‌یویستن. له کاتی ئه‌م کامپه‌ینه‌دا سه‌لاحه‌دین داوای پاره‌که‌ی لێکردو کوکوبوری ئاماده نه‌بوو پاره‌که بدا‌و نه‌یده‌ویست بیدا و داوای وه‌ده‌ستهێنانی چه‌ندین ناوچه‌ی تری ده‌کرد. ڕۆژێک له کاتی وتووێژدا له‌گه‌ل سه‌لاحه‌دین که خه‌رکی یاری وه‌رزشی پۆلۆ ده‌بن به سواری ئه‌سپه‌وه، کوکوبوری جارێکی تر نه‌یویست پاره‌که بدا‌و، سه‌لاحه‌دین فهمارنی گرتنی دا‌و به‌ندکرا و له به‌ندیخانه به‌رینه‌دا هه‌تا پاره‌که‌ی لێسه‌ند.
پاش ماوه‌یه‌ک که‌په‌یوه‌ندیان ئاسایی بووه‌وه کوکوبوری بوو به ئه‌میرێکی ناسراو له که‌مپه‌ینه‌کانی سه‌لاحه‌دین دا وه‌ک له‌به‌شی یه‌که‌می ئه‌م نوسراوه‌دا باس کراوه. له ساڵی 1191 ی زاینی له کاتێکدا خاچه‌کان ده‌هاتنه‌وه بۆ داگیرکردنه‌وه‌ی قودس و ناوچه‌که و هه‌موو ئه‌وروپا: ئینگلته‌راو فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانیا وئیتالیاو پاپای فاتیکان به گه‌وره‌ترین له‌شکره‌وه و سه‌ده‌ها که‌شتیه‌وه هاتنه‌وه بۆ شه‌ڕ له دژ سه‌لاحه‌دین، له کاتێکدا که شاری عه‌کا / ئه‌یکه‌ر گه‌مارۆدرابوو به هێزه‌کانی ئه‌وروپاوه بۆ ماوه‌ی زیاتر له 2 ساڵ که ڕیچاردی یه‌که‌می پادشای ئینگلیزی که ناسرابوو به ڕیچاردی دڵ شێر و فیلیپی پادشای فه‌ره‌نسی و فریدریک باربهرۆسای پادشای ئه‌ڵمانی هه‌موو بهلهشکریانهوه هاتن بۆ شه‌ڕ له‌دژ له‌شکره‌کانی سه‌لاحه‌دین، له‌م ماوهداو له ساڵی 1191 ی زاینی له‌کاتی گه‌رمه‌ی شه‌ڕی خاچهکانا براکه‌ی کوکوبوری به‌ناوی زین ا‌لدین عه‌لی له مه‌یدانی شه‌ڕدا مرد، وه‌ک سه‌رچاوه‌کان: ( پی هێچ نیوبی ولهسهرژیانی سه‌لاحه‌دین، سه‌رچاوه‌یه‌کی تر به‌ناوی : سه‌لاحه‌دین و شه‌ڕی پیرۆزی، چاپخانه‌ی دانیشگای کهمبریدج باس ده‌که‌ن) کوکوبوری له جیاتی تازێباری براکه‌ی له خێمه‌که‌یدا دانیشتبوو له خۆشیا زۆری نه‌مابوو ئاهه‌نگ بگێڕێ چونکه فه‌رمانڕه‌وایی هه‌ولێری پێدرا له جێی براکه‌ی، ولهم کاته دژواره‌دا وازی لهشهڕوغهزا هێنا و به‌رده‌وام نه‌بوو له کۆمه‌کی سه‌لاحه‌دین دا‌و گه‌ڕایه‌وه بۆ هه‌ولێر، و سه‌لاحه‌دین زۆری له که‌س نه‌ده‌کرد لای بمێنمێتهوه و زۆر له‌م سه‌رکردانه چوونکه ته‌ماحی تاڵانی و داگیرکردنی ناوچه‌کانی خاچه‌کان نه‌ما ده‌یان ویست بگه‌ڕێنه‌وه بۆ وولاتی خۆیان و کوکوبوری یه‌کێک بوو له‌وانه.
لێره‌دا ده‌رکه‌وت هه‌موو ئازایه‌تی کوکوبوری و پشتگیری سه‌لاحه‌دین ته‌نها بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی و وه‌ده‌ست هێنانه‌وه‌ی ده‌سه‌لاتداری هه‌ولێر بوو.
به‌ڕاستی نوسه‌ر که باسی به‌سه‌رهاتی مێژوویی یا که‌سایه‌تیه‌کی ده‌سه‌لاتدار ده‌کا -- ده‌بێت به پشتیوانی سه‌رچاوه‌و شایه‌تی جێی باوه‌ڕه‌وه به ویژدانه‌وه بنوسێ و قسه بکا. ئه‌گه‌ر وانه‌بێت ئیتر له‌وانه‌یه درۆ‌و زیاده ڕۆیی بکا، ویژدانی له‌ده‌ست ده‌داو درۆ‌و بوختان ده‌کا و خۆی و نوسینه‌که‌ی ده‌خاته به‌ر پرسیار و لێکۆلینه‌وه. له وولاتانی پێشکه‌وتوودا هه‌ر هه‌وڵێکی سوکایه‌تی کردن به‌ناوو بنه‌ماڵه‌ی هه‌رکه‌س و ده‌سه‌لاتدارێک لێکۆلینه‌وه‌ی یاسایی و سزادانی له‌سه‌ره. خۆ داموده‌زگای دیموکراسی واتای ئه‌وه نیه که خه‌ڵکانێ به‌هه‌وه‌سی خۆیان هه‌رکه‌س بیه‌وێت بنوسێ له به‌ر ڕقی خێڵه کیهتی وحیزبی و بنه‌ماڵه‌و ڕه‌گه‌زپه‌رستی، یا له‌به‌ر به‌غیلی و ڕق لێبوونی بیروڕای ئاینی و ڕامیاری، چونکه ڕه‌واو یاسایی نیه نوسه‌ر هه‌رچیه‌کی ده‌وێت به ئاره‌زووی خۆی بنوسێ.
وه‌ک له به‌شی یه‌که‌می ئه‌م نوسراوه‌دا ده‌یبینین، که به ئاشکرا گه‌نده‌لێ کوکوبوری دیاره:
ناوچه‌ی هه‌ولێر که ناوچه‌ی ده‌شتی هه‌ولێر و شاره‌زوور و هه‌تا سنوری ڕیزه چیای زاگرۆس / هه‌ورامان و ده‌شتی گه‌رمایان ناوچه‌ی که‌رکوک که له‌و سه‌رده‌مه‌دا به عه‌ره‌فه ناسرابوو، له‌ژێر ده‌سه‌لاتی ئه‌م پیاوه‌دا بوو، باج و زه‌کات و به‌رووبوومی هاتووه‌ته به‌رده‌ست، ئیتر به‌ووردی نازانین ڕاده‌ی ئه‌و داهاتانه چه‌ند بوون، سه‌یرده‌که‌ی هه‌ندێ له خه‌لکی شاری هه‌ولیر و ناوچه‌ی هه‌ولێر هه‌ژار و ڕۆژانه ده‌هاتن بۆ داوای یاره‌مه‌تی و سواڵکردن. کوکوبوری وه‌ک له گیرفانی خۆی به‌خشیشیان پێ بدا ده‌هات خۆی پاره‌ی ده‌دانێ، هه‌ر وه‌ک خۆی به‌ڕه‌نجی شانی خۆی و ئاره‌قی ڕشتبێ بۆ وه‌ده‌ست هێنانی ئه‌و پاره‌و ئاڵتوونه و بۆ ئه‌وه‌ی به پیاوێکی دڵ فراوان و به‌خشنده و خواپه‌رست بناسرێ و به خه‌یاڵی خۆی فێل له خه‌لکی هه‌ژار و یه‌زدانیش بکا له شێوازی پیاوی چاک وبه‌خشنده دا بناسرێ.
له‌لایه‌کی تره‌وه پاره‌ی ده‌نارد بۆ وولاتان بۆ ئازادکردنی به‌ندی شه‌ڕ لای خاچکان، یا کاری خێرکردن و یارمه‌تیدانی ده‌نارد بۆ ئه‌وانه‌ی لهوولاتانهوه ده‌چوون بۆحه‌ج، ئه‌مه خێر‌و چاکه‌ی ئه‌م دهسهلاتدارهیه. خه‌لکێک خۆی پاره‌ی باشی نه‌بووبێ و توانای نه‌بوبێ نه‌چووه بۆ حه‌ج و به یاسای ئاینیش له‌سه‌ریان فه‌رز نه‌بوو بڕون بۆ حه‌ج، ئیتر ئه‌م یارمه‌تیدانه گه‌نده‌ڵی و به‌ره‌للایی نه‌بێ چیه؟
ئه‌گه‌ر سه‌یری به‌زمی جه‌ژنی مه‌ولوی سالانه بکه‌ین: خۆ ئه‌وخه‌لکانه‌ی ده‌وری و دامودهگای هیچ کاریان نه‌بووه ئاهه‌نگ و گۆرانی ووتن و ده‌ف و موسیقا لێدان و نان خواردن و ئاهه‌نگ گێڕان و که‌پرو خانوودهروستکردن بۆسهدهها میوان و میوانخانه‌ی به‌لاش ، پاره‌ی به‌لاش بۆ ئه‌وانه‌ی ده‌هاتن له ولاتانه‌وه، ئا ئه‌مه مه‌خسه‌ره‌ی گه‌نده‌ڵی کوکوبوری؟ له‌و سه‌رده‌مانه‌دا خه‌لکی ئاسایی زۆر هه‌ژار بوون و زۆرکه‌م ده‌سه‌لاتی سه‌فه‌رکردن و هاتووچۆیان بووه، ته‌نها خه‌لکانی ده‌سه‌لاتدار و بازرگان توانیویانه سه‌فه‌ربکه‌ن، ئه‌وانه‌ی که ده‌هاتن بۆ هه‌ولیر و له‌سه‌ر ماڵی به‌لاش میوانداری ده‌کران ونان خواردن و خواردنه‌وه و ئاهه‌نگ و خه‌تم و ته‌هلیله‌و وه‌رگرتنی ئاڵتوون و به‌خشیش و جل و به‌رگ، ئه‌و میوانانه هیچیان هه‌ژار نه‌بوون، ئه‌مه به ئاشکرا له‌ده‌ستدانی سامانی ناوچه‌که‌و دزی و گه‌نده‌لێ به‌ره‌ڵڵایی بووه.
سه‌یرده‌که‌ی پاره‌ی ناردووه بۆ حیجاز بۆ ئاوڕاکێشان بۆ شاخی عه‌ره‌فه‌و مزگه‌وت دروستکردن و نه‌خش و مۆنومێنت بۆخۆی ودروستکردن و به‌سه‌رکردنه‌وه‌ی حاجیه‌کان و پاره‌ی به‌لاش به‌خشینه‌وه، ئه‌م پیاوه هه‌ر زۆر نه‌زان و ساویلکه بووه به‌جۆرێک له‌و وابووه به‌م کارانه ئه‌توانێ به‌رتیل به‌یه‌زدان بدا. ئه‌م کارانه‌ی هه‌موو بۆ خۆ ده‌رخستن و به خێر خواوو دڵفراوان بناسرێ، له‌و وابوو به‌م کارانه‌ی ئیتر به‌هه‌شتی کڕی و مسۆگه‌رکرد، ئا ئه‌مه‌یه بنه‌ڕه‌تی گه‌نده‌ڵی و واسته‌و دزی وتالانی درۆزنی و تێنه‌گه‌شتن له فه‌لسفه‌ی ئاین و مرۆڤایه‌تی پیاوچاکی، که هه‌تا ئێستاش له ناو میلله‌تانی ڕۆژهه‌لاتدا ماوه‌ته‌وه و به‌رده‌وامه. له‌به‌ر ئه‌وه ڕوون و ئاشکرایه که لۆمه‌و ده‌ست نیشانکردنی چه‌ند که‌سانێکی ده‌سه‌لاتدار به‌س نیه، گه‌نده‌ڵی و دزی و واسته له‌ناو که‌لتورو بیر‌و بۆچوونی خه‌لکانی ڕۆژههلاتدان ئاوا به‌ره‌ڵڵایی ئاسایی یه ، ئه‌مه که‌لتوری عه‌ره‌به خێله‌کیه‌کانی سهعودیهو یه‌مه‌نی پێش ئیسلامه که به‌هۆی ئاینی ئیسلامه‌وه بلاو بووه‌ته‌وه له ناوچه‌که‌دا، ئه‌مه که‌لتوری پێش ئیسلامه و بووه به نه‌خۆشی وه‌ک سه‌ره‌تان له ناو میلله‌تانی ڕۆهه لاتدا.
هه‌تا ئێستاش به‌واسته‌و مه‌سره‌فی زۆره‌وه خه‌لک به‌ده‌وام ده‌ڕۆن بۆ حه‌ج و عه‌مره و له خۆیان وایه هه‌تا خۆیان نه‌ڕۆنه حیجاز خێر‌و دوعایان ناگاته لای یه‌زدان، له کاتێکدا له وولاتی خۆیاناو له ناو بنه‌ماڵه وکۆمه‌ڵگای خۆیانا خێرکردنی حه‌ج و عه‌مره زۆر له‌پێش تر‌و خێرتره، ئه‌م خۆ نواندنه شتێکی ڕواڵهتیهو ناوه‌ڕۆکی ئاینی ڕاستگۆی نیه و جۆرێکه له گه‌نده‌ڵی. بۆنموونه چه‌ندین خزم و که‌س و کار‌و پێویستیان به پاره‌یه بۆ خانووکردن و چه‌ندین خێزان خه‌ریکی پێکه‌وه‌نانی بناغه‌ی خێزانی نوێن، حه‌ج و عه‌مره بۆ ئه‌وانه خێرتره تا بیبه‌ن بۆ حیجاز و له‌وێ خه‌رجی که‌ن به‌کڕینی به‌خشیش بهێننه‌وه و به‌به‌لاش بیبه‌خشنه‌وه.
کوکوبوری بۆ چه‌ندین ساڵ له‌گه‌ڵ سه‌لاحه‌دین دا ئه‌میرو سه‌رکرده بوو، وادیاره هیچ له سه‌لاحه‌دینه‌وه فێرنه‌بوو که شایانی ده‌ست نیشانکردن بێ:
سه‌لاحه‌دین پاره ی ده‌ویست بۆ مه‌سره‌فی کامپه‌ینه‌کانی و موچه‌و مه‌سره‌فی له‌شکره‌کانی و بۆ کڕینی کۆمه‌کی له دژ دوژمنه‌کانی و مه‌سره‌فی پرۆژه‌کانی خه‌سته‌خانه‌وه خوێندن و پرۆژه‌کانی به‌رگری و ئاوه‌دانی. سه‌لاحه‌دین له‌کاتێکدا هات که ده‌سه‌لاتداران و ئه‌میره‌کانی ناوچه‌کان هه‌موو دژ به‌یه‌ک و ئاماده‌بوون بۆ خۆفرۆشتن به دوژمنه‌کانی خه‌لکانی موسولمان و له‌به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌ی ئیمپراتۆری بێزه‌نتی و ئه‌رمه‌نی و گاوره‌کان و هه‌میشه ئاماده‌بوون بۆ نۆکه‌ری یان.
سه‌لاحه‌دین شاره‌زایی ته‌واوی و ڕاوێژکاری زۆر شاره‌زای هه‌بوو له‌م بوارانه‌دا، چونکه هه‌ر به پاره هه‌موو دوژمنه‌کانی کڕی، له ئاڵۆزی نێوان دوژمنه‌کانی که‌ڵکی وه‌رگرت و دوژمنه تورکه‌کانی ده‌دا به گژیهکترا و لاوازی ده‌کردن و کێشه‌ی نێوانیانی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی به‌کار ده‌هێنا. سه‌لاحه‌دین هه‌وڵی ده‌دا بێزه‌نتیه‌کان و خاچه‌کانی ئه‌وروپا بدا به گژ یه‌کتردا بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رگه‌رمی دوژمنایه‌تی یه‌کتر بن و یه‌کگرتوو و به‌هێز نه‌بن بۆ ئه‌وه‌ی به‌ناوی ئاینه‌وه بێن و ناوچه‌که تاڵان و قهسابیکهن، هه‌ر وه‌ک له دوو کامپه‌ینی تری پێش ئه‌و سهردهمادا کردبوویان.
پیاوێکی وه‌ک کوکوبوری ئه‌وه‌نده نه‌زان بوو له‌م لایه‌نانه بێ ئاگا بوو و ده‌رسی وه‌رنه‌گرت، له‌و ماوه‌یه که خۆی یه‌کێک بوو له‌ئه‌میره ناسراوه‌کان و ئاگای له وتووێژ و پلان دانان بوو، که‌چی له ده‌سه‌لاتداری خۆیدا لهوهناکا هیچ که‌ڵکی وه‌رگرتبێ له‌و ته‌جروبانه‌ی و به‌کاری بێنێ بۆ به‌رژه‌وه‌ندی پارێزگری ژیان و شه‌ره‌فی خه‌لکی ناوچه‌که.
سه‌لاحه‌دین ئاگای له پانتایی سنوری ژێرده‌سه‌لاتی هه‌ر له‌یه‌مه‌نه‌وه بۆ میزۆپۆتامیاو عێراقی خه‌لیفه‌ی عه‌باسی و سوریا و دوژمنه‌کانی حه‌له‌ب و شیعه‌کانی میسر وئهرمهنیهکانی میسر ونوبیه ڕه‌شه‌کانی میسر‌و سودان که له‌سه‌ره‌تاوه دژایه‌تیان ده‌کرد هه‌تا وای لێهات به پاره هه‌مویانی کڕی و بوون به چاکترین جه‌نگاوه‌ری هه‌ر وه‌ک کورده‌کانی ناوجه‌ی حه‌کاری و شاره‌زوورو هه‌ولێر بوون به پارێزه‌ری سه‌لاحه‌دین.
سه‌لاحه‌دین تۆڕی کۆکردنه‌وه‌ی زانیاری هه‌بوو له‌ناو هه‌موو دوژمنهکانیا، به‌تایبه‌ت له‌ناو دوژمنه خاچهکانا / گاورهکانا و له لێدوانی پلان دانانیان ئاگاداربوو هه‌ر له لیژنه‌ی سه‌رکردایه‌تی و پادشاکانیانهوه له ئه‌وروپاوه هه‌تا مه‌یدانی شه‌ڕ، به پاره چه‌ندین جاسوسی کڕی بوو، یه‌کێک له‌وانه وه‌ک ده‌ڵێن خانمی ئیزابیلای ژنی باڵدوین پادشای خاچه‌کان بوو. دژایه‌تی شیعه‌کان و نوبیه‌کان ومه‌سیحیه‌کانی له یه‌مه‌ن سه‌رکوتکرد به سه‌رکردایه‌تی توارنشای برای پێش ئه‌وه‌ی ده‌ست بکه‌ن به دژایه‌تی.
ئه‌گه‌ر کوکوبوری و ده‌سه‌لاتدارانی ناوچه‌که له‌سه‌رده‌می کوکوبوری دا زانا‌و زیره‌ک بوونایه، ئه‌لبه‌ت پێش دروستبونی هێزی - ' تاتاره تورکه‌کان' -- گۆپکه‌ی دروست بوونیانیان هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه ده‌قرتاند. چونکه گه‌ر سه‌رکرده‌ی وه‌ک سه‌لاحه‌دین بمایه نه‌یده‌هێشت هه‌موو ناوچه‌که وایان به‌سه‌ربێت به‌ده‌ست تاتاره تورکه‌کانه‌وه زۆربه‌ی خه‌ڵکی ناوچه‌که تیرۆرکرێن و ناوچه‌که‌یان تالانکرێ. ئه‌وه ده‌سه‌لاتداری خه‌لیفه‌ی عه‌باسی به‌غدا هه‌ر وه‌ک کوکوبوری ده‌ژیان، کوکوبوری لاسایی شێوازی ژیانی خه‌لیفه‌کانی به‌غدای ده‌کرده‌وه له هه‌ڵسوکه‌وتی ژیانیا. خه‌لیفه‌کانی به‌غدا هه‌ر خه‌ریکی جنس و دهگو ڕه‌قس ڕابواردن بوون بۆیه هیچیان پێ نه‌کرا که تاتاره‌کان هاتن و ناوچه‌که‌یان تالان کرد و خه‌لکی ناوچه‌که‌یان به دهها هه‌زار تیرۆرکرد.
له‌ساڵی 1237 ی زاینی که تاتاره‌کان هاتن ته‌نها قه‌ڵای هه‌ولێر مایه‌وه‌و نه‌گیرا، خه‌لکی داماوی هه‌ولێر سه‌ره‌ڕای برسیه‌تی و هه‌ژاری زۆربه‌یان تیرۆرکرد، کوکوبۆری خۆی ئه‌وه‌ی نه‌دی چونکه له‌سالی 1233 ی زانیدا مرد، به‌خه‌یاڵی خۆی به‌هه‌شتی کڕیبوو له یه‌زدان، ئیتر له هه‌ولیر و ناوچه‌که‌دا چی ڕویده‌دا کێشه‌ی ئه‌و نه‌بوو.
له‌گه‌ڕانه‌وه‌ی خاچهکانا بۆداگیرکردنهوهی شاری قودس و ناوچه‌که، نزیکه‌ی 200.000 له‌شکریان به هه‌موو وولاته‌کانی ئه‌وروپا کۆکرده‌وه، ئه‌گه‌ر هه‌موو به‌ره‌و قودس ڕێیان بکردایه چه‌ندین جار ده‌یانتوانی قودس بگرنه‌وه، به‌لام زیره‌کی سه‌لاحه‌دین له‌وه‌دا بوو، له گه‌مارۆدانی شاری عه‌کا گیری دان و 2 ساڵ هه‌ولیان ده‌دا داگیریکه‌ن و به‌رده‌وام شه‌ربوو هه‌موو هێزی ئه‌وروپا به‌ره‌و گرتنی عه‌کا به‌ڕێوه‌بوون نه‌ک شاری قودس. دهها هه‌زاریان لێ کوژرا دهها هه‌زاریان به نه‌خۆشی تاعون مردن، هه‌ر له ده‌وری شاری عه‌کا 100.000 پیاویان له‌ده‌ستدا له ماوه‌ی 2 ساڵدا، ئه‌وه‌ی سه‌لاحه‌دین کردی له مێژووی ناوچه‌که‌دا و له جیهانا که‌سی تر کاری وا مه‌زنی نه‌کردووه، هه‌تا ئه‌سکه‌نده‌ری مه‌کدۆنی که ئیمپراتۆری فارسه‌کانی له‌ناوبرد و له‌وێوه شارستانی ڕۆژ ئاوا ده‌ستی پێ‌کرد، ئه‌سکه‌نده‌ر ته‌نها نزیکه‌ی 30 ساڵ ژیا، ئه‌سکه‌نده‌ر هه‌موو ئه‌وروپای خاچه‌کان به‌ره‌ڕووی نه‌بووه وه‌ک سه‌لاحدین.
سه‌لاحه‌دین زیاتر له 30 ساڵ له ژیانی هه‌ر به‌سه‌ر پشتی ئه‌سپه‌وه بوو له‌مه‌یدانی شه‌ردا له گه‌ڵ جهنگاوهرهکانیا به‌سه‌ربرد. سه‌لاحه‌دین به فڕوفێڵی ڕیچاری پادشای ئینگلیزی و فلیپی فه‌ره‌نسی تێک نه‌شکاو به قسه‌یان ههڵنهخهلهتا و بهسهربرزیهوه ئیمزای په‌یمانی ڕێکه‌وتنی کرد و به‌سه‌ربه‌رزی پادشایه‌تیه‌وه کۆچی دوایی کرد ومولک و ماڵ و سامانی نه‌بوو ته‌نها پارچه یه‌ک له کفنه‌که‌ی لێ به‌جێما و هه‌موو خه‌لکی دیمه‌شق بۆی تازێباربوون، که له‌مێژوودا هه‌رگیز تازێباری بۆ هیچ پادشایه‌ک به‌و شێوه نه‌بینرابوو.
کوکوبوری به‌رژه‌وه‌ندی خۆی له پێش هه‌موو خه‌لکانی تره‌وه بوو، به به‌خشینی ماڵی موسولمانان و سامانی وولات ده‌یویست به پیاوچاک بناسرێ و ئه‌م کارانه‌ی ببێ به واسته‌یه لای یه‌زدان که به‌هه‌شتی پێ ببه‌خشێ، به‌لام زۆر هه‌ڵه بوو، زۆر گه‌نده‌ل بوو، چونکه هاتنی تاتاره‌کان و تیرۆرکردنی خه‌لکی ناوچه‌کانی هه‌ولیر و موسڵ و به‌غدا و خه‌لکانی ناوچه‌کانی تر چاکترین شایه‌تن له‌سه‌ر نیشاندانی ڕواڵه‌تی گه‌نده‌ڵی کوکوبوری و سه‌رکرده‌کانی ئه‌و سه‌رده‌مه له میژووی ناوچه‌که‌دا.
ڕووداوه مێژووییه‌کان چاکترین شایه‌تن بۆ هێشتنه‌وه‌ی ناوی سه‌رکرده‌و وپیاو چاکی زیره‌ک و کۆڵنه‌ده‌ر که نه‌وه‌کانی داهاتوو فهخربکهن به خوێندنه‌وه‌ی باسی ژیانیان، و دهستهاتهکانیان ببن به مایه‌ی سه‌ربه‌رزی و هانده‌رێ بۆیان بۆ خزمه‌تی میلله‌ت و نیشتمانیان.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست